کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاڕاگڕافێکی دیکە لە مێژووی عەشیرەی بارزانی!

Tuesday, 25/08/2015, 21:13


ئەوەی کە ئیوە ناوتان لێ ناوە سەری بڵیند، من پێی دەڵێم سەری نەوی.
مەلامستەفای بارزانی لە ساڵی ١٩٤٧ز، بەدامەزراندنی حیزبێکی جودالەحیزبی دێمۆکڕاتی، قازی موحەممەد،(ج: ئەو کارەی کە لەوسەردەمەدا مەسعودی کوڕی لە بەشەکانی دیکەی کوردستان دەیکا!) بەرپرسایەتی پارچەپارچەکردنی بزووتنەوەی کوردی گرتەئەستۆی خۆی وقەبوڵی کرد!پاش ٢٠ساڵ هەمان هەڵەی دووپات کردوە!( ج:من بەخەیانەتی پێناسەدەکەم نەوەکوهەڵە). بەڵام مەلابارزانی ئەوجار بەدان پێدانان بەسنورەدەستکردەکانی کەلەلایان زلهێزەکانەوە بەسەرکورددا سەپێنرابون، سیاسەتێکی وای مەشاند کە لقە جیاوازەکانی بزووتنەوەی کوردایەتی رووبەڕووی یەکتر ببنەوە!( کریس کۆچیرا، کوردلەسەدەی نۆزدەوبیست،وەرگێڕان لە فارسی، حەمەکەریم عارف، لاپەڕيی ٣٥١.).
مرۆڤ وەک تاک، وەک بنەماڵە،یان سەرکردە یانژی عەشیرە لەهەر ڕەگەزونیشتمانێک وزمانێک وکولتورێک بێ، سیاسەت بزانێ یانەیزانێ دەتوانێ بەبارتەقای سەتالەیەکی ویژدانی خۆی خاوەن ئیرادە وخاوەن مۆڕاڵ بێ.جا ژن یان پیاو هیچ تەوفیرێکی نییە. نزیکەی ٦میلیون تاکی کورد لەسەر خاکی باشووری وڵات ماوەیەکە سەرقاڵی پرسێک بون کە تەنانەت لە زۆربەی وڵاتانی ئافریقایی هاسان مێسەر دەبێ.
ئۆخلۆکڕاتەکانی عەشیرەیی، ئایینی، چەپوو نیوەچەپوونیوەسوسیالیست، بە بیانووی کۆبونەوەی پێنج قۆڵی وچەنەلێدان لەسەرپرسی مانەوەی بێسەوادێکی وەک مەسعود بارزانی ماوەیەکە لە ژوورە ساردەکانی خۆیانداسیاسەت دەوەرێنن!( لەوکۆبونەوانەداکە بە کۆبونەوەی ٥قۆڵی پێناسەکراوە تاقە ژنێکێشی تیدانییە!) ئەو پێنج حیزبەم وەک پێنج داڵاش دێتەبەرچاوکە هەرکام وێنەی دێوجامە کەوتوونە سەر جەستەی ئەوخاکە بریندارە! وبەشی خۆیانی لێدادەپچڕن. لەو رۆژانەدا جێگۆڕکێ ووردەفەرمایشتەکانی بەرپرسان گومان لە کوردبونی تاک لەسەرئەوخاکە دەخوڵقێنێ. هەمووجارێک کە وێنەکانیان لەسەرشاشەی،تی،ڤی،دا دەبینم بیر لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەمەوە کەئاخۆ ئەو منداڵەی کە لەژێرکاریگەری حیزبەکانی ئەوبەشە لەوڵات دێتەدونیا دەبێ چارەنووسی بەرەو کوێ هەنگاو بنێ؟ دووبزنیان پێ بەخێوەناکرێ، ئەدی چون کێشەی دەمیلیون کورد چارەسەردەکەن!؟
ئەو نەهامەتیەی عەشیرەی بارزانی بەسەرکوردیان هێناوە لەهیچ کوێی دونیادا بەدی ناکرێ.چەندرستەی سەرووی ئەو بابەتە شاهیدیم بۆ دەدەن کە فس فس دیکتاتۆڕەکانی بنەماڵەی بارزانی حازرن ساف لەساف کوردستان رادەستی دووژمنی کورد بکەن بۆ ئەوەئ بۆخۆیان لەسەردەسەڵات بمێننەوە. لەفەزای مەسمووی ئەوچەند رۆژەدا زۆر چاوەڕوان بووم لایەنگرانی/ گۆڕان /و بەرپرسانی ئەوسیستمە لەشارەگەورەکانی باشوور بێنە سەر جاددە بە هەموو دونیا بڵێن کەبەشیک لەو کۆمەڵگایە خوازیاری ئاڵوگۆڕی بنە ڕەتین بۆ داهاتووی ژیانی سیاسی وکۆمەڵایەتی لەباشووری وڵات. تۆ بڵێی کورد لە عەڕەبی بەغداش دواکەتووتربێ کە چۆن ڕژانە سەر خەیابان وداوای چاکسازیان دەکرد.
دووک نشینەکانی عەشیرەی بارزانی لە مێژووی ٧٠ساڵی رابوردووی خۆیاندالەلاوازکردن وبەکوشتدانی رۆڵەی کورد چیدیکەیان وەئەستۆی خۆیان نەگرتووە.بڕواننە مەسرووربارزانی سەرۆکی دامودەزگای، ئاسایش وپاراستنی عەشیرەی بارزانی (ئا،پ،ع،ب) چۆن ترسی لێ نیشتووە. باش دەزانێ هێدی هێدی وەک قەزاففیان لێدێ کە خەڵک راویان بنێ. ئەوجار باوکی نەبێتەوەسەرۆک، هەنگاوێکی باش دەبێ لە شکاندنی سەری نەوی.ئەو بێچووە ژنڕالە باس لە هەڵبژاردن دەکا بۆ دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێی بۆ هەرێمی کوردستان.
من بۆ جوابی ئەو پرسیارە رووم لە ئامریکاو هاوپەیمانەکانیەتی. لێیان دەپرسم گوناحی کورد لە حاند ئێوە چی بووە کە ئەو کوردکوژانەتان کردۆتە گۆپاڵی دەستی خۆتان بۆ سەرکوتکردنی کوردی هەژار؟ باش دەزانم لەداهاتووشدابۆ رۆژهەڵاتی وڵاتی وڵات کەسانێک دەکەنە داردەستی خۆتان کە بەدەستی بارزانی وتاڵەبانی لە کەمپەکاندا زەمینگیرکراون.ئایا ئێوە هەست بەشەرمی مێژووی دەکەن؟ ئەدی بۆ مافی مرۆڤ چۆن بیردەکەنەوە؟ هەر نەهامەتیەک بۆ کورد دروست دەبێ لە سیاسەتە نادروستەکانی ئێوەی دەزانم. سەددامێکی عەڕەبتان بۆ وەلاناین ئەویش لەبەربەرژەوەندی خۆتان.کە چی دەیان سەددامی کوردو بۆ دروست کردوین ئەویش هەر لە بەرخۆتان بووە. چون چەکدارەکانی ئەو دەسەڵاتە شەڕی داعشتان بۆ دەکەن نەشەڕی رزگاریی نەتەوەیی.
لەکۆمەڵگای بندەستی عەشیرەی بارزانی هەرکات باس دێمۆکڕاسی دەکرێ، یەکڕاست پرسی هەلبژاردن دێتە گۆڕێ!هەڵبژاردنێک کە سەرووبەری دیار نییە. دەنگدانێک لەسای ترس ومووچەو گوزەرانی ژیانی خەڵک،بەڕێوە بچێ هیچ کاریگەریەکی بۆ چاکسازی ودادپەروەری تێدا بەدی ناکرێ.هەنگاوی پێش پڕۆسەی هەڵبژاردن بوونی نەتەوەیەکی ئازادووشیارە. نەتەوەیەک کە لەژێر سێبەری تانکوتۆپوو چەکی قورسی ئامریکاو هاوپەیمانانی بترسێنرێ کوا هەڵبژاردنی روون شەففاف بەڕیوە دەچێ؟ کوڕەکەی بارزانی باسی کۆتایی دانیشتنەکانی ٥قۆڵی دەکا، کەئەگەر نەگەیشتە ئامانج لەرێگای هەڵبژاردن سەرۆکێکی نوێ دیاری دەکەین. ئەگەر هەڵبژاردن بێتەکایەوە لەوانەیە رووداوی مەترسیداری مەزنی نەخوارزراو بەدەستی سیخۆرەکانی عەشیرەی بارزانی بێتە گۆڕێو هەمیسان شەڕی خۆدڕێنێکی دیکەمان تووش کەن ( هیوادارم قەت ئەو شتە روونەدا) بە بێ گومان مەبەستی لە دیاری کردنی سەرۆکێکی دیکە باوکی خۆیەتی. مەسروور بارزانی خەمی بابی خۆیەتی، مەسعودی باوکیشی سیاسەتی پارچە پارچەکردنی باوکی بەڕێوە دەبا! رووناکبیرو زانای کوردیش سەری لە ناو بەفردا یەو.........لەحەوا!

سندوقی کوردستانپۆست
٢٤/٨/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە