ئه‌و قسه‌یه‌ی پێویسته بگوترێ!
Tuesday, 25/08/2015, 19:43
له‌سه‌ر به‌شداری نه‌كردنی هاورێ ئه‌بو كاروان له دانیشتنی 19ی مانگدا، قسه‌و باسیكی زۆر كرا. هاورێ ئه‌بو كاروانیش زۆری هه‌ولدا،پاساوێك بۆ به‌شداری نه‌كردنی خۆی بدوزیته‌وه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی تا ئیستا پاساویکی زۆری هێناوەتەوە ،به‌لام تا ئێستاش نه‌ی توانیوه كه‌سێكی بێ لایه‌ن بروا پێبێنی. پێش هه‌موو شتێك هاورێ ئه‌بو كاوران ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌و پێویسته له كوبونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان به به‌رده‌وامی بوونی هه‌بێت و وه‌ك شیوعیه‌ك هه‌لویستی خۆی له هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت ده‌رببرێت . به شدار نه‌كردنی له دانیشتنه‌كانی پەرلەمان، ئه‌وه كه‌م و كوری ده‌خاته كار و وه‌زیفه‌ی خۆی وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانیك. چونكه بۆ ئه‌وه بوته ئه‌ندامی په‌رله‌مان تا له هۆلی په‌رله‌مان بێت و به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌لكی و نیشتمان بكات، نه‌ك نه‌چوونه ژوره‌وه به هۆكاری ئه‌وه‌ی بابه‌تی گفتوگۆی به‌دل نیه و یان لایه‌نیك پێناخۆشه!
هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر كوبونه‌وه‌كانی 16 لایه‌نی و 5 لایه‌نیش نه‌كرابایه‌و، ئه‌و بریاره‌ش وه‌رنه‌گیرابایه كه كوبونه‌وه‌ی 19ی مانگ دواخرێ، دیسان هاورێ ئه‌بو كاروان هه‌ر به‌شداری كوبونه‌وه‌كه‌ی نه‌ده‌كرد. چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره سه‌رانی حزب رایانگه‌یاندوه كه سازان نه‌كرێت، ئێمه به‌شداری كوبونه‌وه‌كه ناكه‌ین و له 18ی مانگیش له كوبونه‌وه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی حزبدا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بریاری وه‌رگرتبوو كه به‌بێ بوونی سازان ئه‌م تاقه ئه‌ندامه‌ی (حشك) له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان به‌شدار نابێت،( له كاتیكدا شیوعیه‌كان له‌و روژه‌ی ئه‌م 5 حزبه حكومه‌تیان پێكهێناوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كه‌یان و هه‌ر خۆشیان گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ر مه‌ندی سازانن له نیوان ئه‌م 5 لایه‌نه) لێره پێویسته ئه‌م پرسیاره له خۆمان بكه‌ین. ئایا هه‌موو هه‌لس و كه‌وت و كه‌م كوریه‌كانی 5 لایه‌نه‌كه و هه‌لویست و كه‌م كوریه‌كان و شێوازی كاركردنی په‌رله‌مانی گوران، پاساوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌بو كاروان به‌شداری كوبونه‌وه‌كه نه‌كات؟
ئایا به‌شداری نه‌كردنی هاورێ ئه‌بو كاروان وه‌ك نوێنه‌ری حزب بێ لایه‌نی خۆی و حزبی پاراست له‌م ململانیه‌ی ئێستا له‌سه‌ر سه‌روكایه‌تی هه‌رێم هه‌یه؟ له هه‌ردوو پرسیار ته‌نیا یه‌ك وه‌لاممان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه نه‌خێره!
هه‌موومان ده‌زانین به گورینی شێوازی هه‌لبژاردن له لیستی داخراوه‌وه بۆ نیمچه كراوه، هه‌نگاویك پروسه‌كه‌ی به‌ره‌و دیموكراتی تر برد. به واتایه‌كی تر ده‌نگ ده‌ر سه‌رپشك كرا كه ده‌توانی له نیو لیسته‌كه ئه‌و كانديدة هه‌لبژێرێت كه پێیوایه ده‌توانی نوێنه‌رایه‌تی بكات. ئەم گورانکاریەش تا راده‌یه‌ك هه‌ژمونی حزبی له سه‌ر كاندیده ده‌رچوه‌كان کەمکردەوە. ئێستا ئه‌و ده‌نگانه‌ی ئه‌مانه پێبونه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ده‌نگی حزب نیه، به‌لكو ئه‌و متمانه‌یه كه ده‌نگده‌ر به كاندیده‌كه‌ی داوه، هه‌ر له نیو لیستی ئازادای چه‌ندین ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و كومیته‌ی ناوه‌ندی هەبوون، به‌لام نه‌یان توانی متمانه‌ی دنگده‌ران بۆ خۆیان زامین بكه‌ن. هه‌ر له نێو لیسته‌كه‌ش كه‌سانیك هه‌ن كه ئه‌ندامی ساده‌ی ئه‌م حزبه‌ن، به‌لام توانیویانه زۆر زیاتر متمانه‌ی ده‌نگده‌ران له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و كومیته‌ی ناوه‌ندی به‌ده‌ست بێنن. لێره ئه‌و پرسیاره دێته‌پێش بۆ ده‌بێت كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزب هه‌لویست بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی دیاری بكات؟ ئه‌ی لیستی نیمچه كراوه‌ییه چ مانایه‌ك ده‌دات؟ بۆیه كوبونه‌وه‌كه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی بۆ دیاری كردنی به‌شداری كردن و نه‌كردنی هاورێ ئه‌بو كاروان له كوبونه‌وه‌كه‌ی 19ی مانگ هه‌له بوو. له‌و هه‌له‌یه‌ش گه‌وره‌تر چونه ژیر بالی ئه‌م بریاریان بوو له‌لایه‌ن هاورێ ئه‌بو كاروانه‌وه( پاش بەشداری نەکردنی ئەبوو کاروان، ئەبوو کاروان کەوتە بەر هیرشیکی بەرفەرەوانی دەنگدەرانی، بۆ بەرگری کردنیش لە هەلویستەکەی هاورەی ئەبو کاروان بە تەنیا لە گورەپانەکە مایەوە و هەموو ئەوانە لە کوبونەوەکە ئەو بریارەیان بەسەر ئەبو کاروان فەرزکرد، چونەوە مالەوەو تا ئیستاش کەسیکیان بەرگری لە هەلویستەکە ناکات، چونکە دەزانن لە نیو خەلکی ناشیرنتر دەبن لەوەی ئیستا هەن). ئێستا ئێمه هه‌رچه‌ند ثةرلةمانتاراني لايةنةكاني تر تومه‌ت بار بكه‌ن كه حزبایه‌تی له نیو په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، به‌م هه‌لویسته‌مان به ده‌نگێكی به‌رز به هه‌موو ضاوديراني سياسيمان گوت: ئێمه نه‌ك حزبایه‌تی له نیو په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، به‌لكو تاكه ئةندام ثةلةمانةكةشمان سه‌ركردایه‌تی حزب، چونه ژوره‌وه و نه‌چونه ژووره‌وه و چونیه‌تی دانیشتنی له په‌رله‌مان دیاری ده‌كات.
هه‌رچه‌ند ئێمه هاواركه‌ین و بلین كه لايةنةكاني تر خۆل ده‌كه‌نه چاوی خه‌لك و موزایه‌ده‌ی سیاسی ده‌كه‌ن، لايةنةكاني تريش دةتوانن بلين: ئێوه له ژیر فشاری لایه‌نێكی تر، نه‌تان توانی نه خۆل بكه‌نه چاوی خه‌لكی و نه موزایه‌ده‌ی سیاسی بكه‌ن و نه وه‌ك ئه‌ندامیكی په‌رله‌مان به ئازادی كاری خۆتان بكه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست