کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چيرۆكى مەريەم وهەستى ئينسانى

Tuesday, 25/08/2015, 19:24


دواى 27ساڵ دواجار مەريەم بە خانەوەداكەى خۆى شادبوويەوە چيرۆكى مەريەم زۆر ڕەهەندوخوێندنەوەى هەيە من هەوڵ دەدەم لە ڕووە ئينسانيەكەيەوە خوێندنەوەيەكى كورت بۆ چيرۆكى مەریەم بكەم ئەم خوێندنەوەيە بۆ چيرۆكى عەلى و بۆ چيرۆكى تەيموور کە لە کارەساتی ئەنفاڵ ڕزگاربوو، كە خانەوادەيەكى عەرەب لە بيابان گرتبويانە خۆيان دەگونجێ مەريەم 27ساڵە لە نێو خانەوادەى خۆيدا  نەژياوە بەڵام 27ساڵ خانەوادەيەكى ئينسان دۆستى فارس پەيوەنديەكى قوڵى ئينسانيان لەگەڵدا هەبووە و وەك منداڵى خۆيان سەيريان كردووە وجياوازيان نەكردووە ئەمەش ئەوە دەگەيەنێت  كە نەجياوازى زمان نەجياوازى نەتەوە نەجياوازى ڕەگەز نەجياوازى مەزهەبى وئايدۆلۆجى ناتوانێ ڕێ لە هەستى سادقانە و قوڵى ئينسانى وپەيوەنديە ئينسانيەكان بگرێت ئەمە ڕێك ئەوەمان نيشان دەدات كە هەستى ئينسانى پێش هەموو هەستەكانى ترە و پێش زمان و ڕەگەزوربەرگ وِەنگ ونەتەوە و ئايدۆلۆجياو مەزهەبە وهەستى ئينسانى سەرچاوەوبنچينەى سەرەكى پەيوەندى نێوان مرۆڤەكانە .
گەر بەووردى سەرنجى ئەو چركەساتە بدەين كەمەريەم بە خانەوادە ڕاستەقينەكەى خۆى شادبوويەوە چ هەستێكى قووڵ و گەرمى ئينسانيمان بينى لەنێوان مەريەم ودايك وخانەوادە ڕاستەقينەكەيدا خۆى نمايش كردوهەروەها هەمان هەستى قووڵ وگەرمى ئينسانيمان بينى لەنێوان مەريەم وئەودايك و خانەوادە فارسەى كە27ساڵ مەريەميان لەلابوودايكە ڕاستەقينەكەى مەريەم وخانەوادەكەى چەندە خۆشحاڵ و شادمان بوون بە گەيشتنەوە بەكچەكەيان لەهەمان كاتدا دايكە فارسەكەو خانەوادە فارسەكەش  ئە وەندە خەمبارو ناخۆشحاڵ بوون بۆدابڕان و جيابوونەيان لە مەريەم ولەهەمان كاتدازۆر خۆشحاڵ و شادمان بوون بە رامبەر بە شادبوونەوەى مەريەم بەدايك وخانەوادە ڕاستەقينەكەى ئەمەيە هەستى گەورەو سادقانە ى ئينسانەكان كەهيچ هەستێكى تر ناتوانێت زاڵ بێت بەسەريدا وكاڵى كاتەوە ئەم هەست وپەيوەنديە ئينسانيەمان بينى لەچركەساتى بەيەك گەيشتنەوەى مەريەم بەخانەوادە ڕاستەقينەكەى نەزمان نەبەرگ نەنەتەوە نە ئايدۆلۆجيا نەمەزهەب نەيتوانى ڕێگربێت لەبەردەم ئەم هەستە گەورەدا نەيتوانى ڕەنگ بداتەوە لەبەرامبەر ئەم هەستە گەورە ئينسانيەدا لەچركەساتى شادبوونەوەى مەريەم وعەلى بەدايكيان وخانەوادەكەيان ئەو شادى وخۆشيانەى گوزارشتيان لى َكرا خۆشى وشادى فارسيانەو كورديانە نەبوو بەڵكوخۆشى وشادى ئينسانيانە بووفرمێسك وگريان وهاواروخەمەكان  فرمێسك وگريان وهاواروخەمى فارسيانە وكورديانە نەبوو بەڵكوو فرمێسك وگريان وهاوارو خەمى ئينسانيانە بووماچ وڕامووسانەكان وئاميزو باوەش گرتنەوەكان بۆيەكتر نەفارسيانە بوون نەكورديانە بوون  بەڵكووئينسانيانە بوون .
هەروەها لەچيرۆكى عەلى و چركە ساتى شادبوونەوەى بەدايكى و خانەوادە ڕاستەقينەكەى هەمان هەست و پەيوەندى گەورەى ئينسانيمان بينى چيرۆكى عەلى و مەريەم زۆر لەيەك دەچوون وزۆر لەيەك نزيك بوون  تۆ تەماشاى ئەو هەستە گەورە ئينسانيە بكەن تائيستاش عەلى دەسبەردارى خانەوادە فارسەكەى نەبووە وپەيوەندى لەگەڵياندا هەرهەيە وهاتوچۆيان دەكات وهەروەها خانەوادە فارسەكەش بەهەمان شێوە تائێستا ئەو پەيوەنديە ئينسانيەيان لەگەڵ عەليدا نەپچڕيوە ودڵنياشم هەمان پەيوەندى لەنێوان مەريەم وخانەوادە فارسەكەدا بەردەوام دەبێت لەهەمووى گرنگتريش هەموو ئەو دايك وباوك وخانەوادە هەڵەبجەييانەى كەمنداڵيان وونبووە لەكيميابارانى هەڵەبجە مەريەم وعەلى بەمناڵى خۆيان دەزانن و پەيوەنديەكى ئينسانى جوانيان لەنێوانياندا دروست بووە بەڵێ ئەگەر هەستى تەسكى ناسيۆناليزمەكان  وڕاسيزمەكان ئايدۆلۆجياكان مەزهەبەكان لەئينسانەكان گەڕێن ئينسانەكان ئائەو جۆرە پەيوەنديە ئينسانيە جوانە لەنێوانياندا دەبێت ئەوە  هەستى تەسكى ناسيۆناليزم و ڕاسيزم وئايدۆلۆجياو مەزهەبەكانە ناهێڵن ئەم هەستە جوانە پڕ سۆزو خۆشەويستيەهەبێت لە نێوان ئينسانەكاندا وتەندروستانە خۆى نمايش بكات ئەوەئەوانن  تۆى ڕق و قينەو بووغزودوژمنايەتى دەچێنن لە دڵ و هزرو بيرى ئينسانەكاندا لە پێناوى دەسەڵات وبەرژەوەنديەكانى خۆياندا ئينسانەكان بەبێ هيچ هۆيەك دەكەنە دوژمن ودژى يەكترى بەبيانووى جيايى زمان و ڕوگەزو ڕەنگ ونەتەوە و مەزهەب و ئايدۆلۆجيا چيرۆكى عەلى و مەريەم وتەيموورپێمان دەڵێن كە بەملوێنەها خانەوادەى ئينسان دۆست و شەريف و ئازاديخوازى فارس و عەرەب و توورك هەن كەئاوا مامەڵەى ئينسانيانە لەگەڵ ئێمەى كورددا دەكەن ئەم سێ چيرۆكە پێمان دەڵێن كە نابێت ئێمەتەڕو ووشك پێكەوە بسوتێنين وەك يەك بڕوانينە جەلادو قوربانى ويەكسانيان كەين بەيەك  ئەم چيرۆكانە پێمان دەڵێن كەنابێت دەسەڵاتدارى ستەم كارو تۆتاليتاروڕژێم و دارودەستەكانى لەگەڵ هاوڵاتى سڤيلدا يەكسان كەين بە يەك ووەك يەك سەيريان كەين ئەم چيرۆكانە پێمان دەڵێن ڕاسيزم شەرمەزاريە بۆئينسان. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە