دوو هەزار و دووسەد و چل و چوار ئاڕاستەی پێچەوانە!
Saturday, 22/08/2015, 20:07
به پێودانگێکی مه‌نتیقی به‌راوردی 24 ساڵ له ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌بردنی باشووری کوردستان بکه‌ین، به پێداویستی خه‌ڵك و فه‌راهه‌مهێنانی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌کان و سه‌روه‌ریی یاسا‌و دادپه‌روه‌ریی و مافه‌کانی مرۆڤ و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵک، ئه‌وا ره‌شبینییه‌کی مه‌زن سه‌رو دڵمان ده‌گرێت و له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی توێژه‌کانی خه‌ڵکدا ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی بڵێین کوردستان پێویستی به به‌ڕێوه‌بردنه له لایه‌ن که‌سانی ئه‌کادیمی و دڵسۆز‌و مه‌ده‌نی، تا هیچ نه‌بێت بگه‌ینه نزمترین ئاستی پێویستی ژیان و هه‌ست بکه‌ین حوکمه‌تمان هه‌یه و ئه‌وانیش هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی ده‌که‌ن سه‌باره‌ت تاکه‌کانی نیشتمان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی واقیعدا ده‌بینرێت نه‌ك پێچه‌وانه‌یه، به‌ڵکو زۆر مه‌ترسیداره‌و نه‌ك ته‌نیا بێزاریی به روخساریی زۆربه‌ی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه ده‌بینرێت، به‌ڵکو خه‌ڵک رووبه‌رووی دۆخ و حاڵه‌تی ئاوها ده‌بنه‌وه سه‌د خۆزگه به دواکه‌وتووترین وڵاتی ئه‌فریقایی ده‌خوازن، وابزانم هه‌ر که‌سێك ده‌می بکاته‌وه ده‌یان نموونه‌ی به‌رچاو له گه‌نده‌ڵکاریی و سته‌م و بێبه‌شکردن و چه‌وسانه‌وه‌و سوکایه‌تیپێکردن باس ده‌کات و ڕۆژانه‌ش به به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه دووباره ده‌بنه‌وه‌و که‌س نکۆڵییان لێ ناکات، ئالێره‌وه خه‌م و ئه‌رکی هه‌سته‌وه‌رترین چینی میلله‌ت سه‌ر هه‌ڵده‌دات که پێش هه‌موو چین و توێژه‌کانی تر هه‌وڵی چاره‌سه‌ری بۆ ده‌ده‌ن و خه‌ڵکانی لێ بێداردهکهنهوهو ده‌بنه سه‌ر مه‌شقی ڕه‌شۆکی خه‌ڵك بۆ گۆڕانکاریی و به‌ره‌وپێشچوون و به مه‌ده‌نییه‌ت بوون، ڕزگار بوون له هه‌موو جۆره‌کانی زوڵم و به کۆیله‌کردنی عه‌قڵ و جه‌سته، هه‌ر به‌م جۆره‌ش بووه له گۆڕانکاریی سه‌رانسه‌ری ولاته پێشکه‌وتوو و تازه پێشکه‌وتووه‌کانی ئێستادا، رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و هزرمه‌ندان و نووسه‌ران بوونه‌ته پێشڕه‌وی چاکسازی و به‌ره‌و پێشبردنی ره‌وتی کۆمه‌ڵگا و هێنانه ئارای سیسته‌مێکی دادپه‌روه‌رانه، ره‌چاوی مافی هه‌مووان بکات و دادپه‌روه‌رانه‌ش ئه‌رکه‌کان دابه‌ش بکات، رژێمێکی به‌ڕیوه‌بردنی زانستی و شه‌فاف بێ ڕتووش چالاکیه‌کانی ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت ئاشکرا بکات و راگه‌یاندن به جۆرێك ئازاد بێت بتوانێت گه‌نده‌ڵکاران و تاوانکاران بێنێته به‌ر قاپی دادگایی ویژدانی میلله‌ت، میلله‌ت هوشیارییه‌کی ئه‌وتۆی پێ بدرێت چی دی که‌س چه‌واشه نه‌کرێت به په‌ڕۆی زه‌ردو سه‌وزو برا برا نه‌کوژێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی که‌سانێکی باڵا ده‌ست.
مه‌خابن ئه‌وه‌ی له‌م دواییه‌دا و له قه‌یرانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمدا توشی شۆکی کردین لیستی ئه‌و 2244 ناوه‌ی به ناو رۆشنبیران و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و هزرمه‌ندان بوو، که وه‌ک نه بایان دیبێت نه بۆران و نه له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا بژین، مۆراڵێکی پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌و ویستی زۆرینه‌ی میللهتییان نواند‌و ته‌نانه‌ت دروشمه‌کانی ناو نووسین و تابلۆ‌و به‌رهه‌مه‌کانی خۆشیان دا به زه‌ویداو هیچ ئه‌رزشێکیان بۆ دانه‌نا، من بیانوی ئه‌وه‌یان بۆ ناهێنمه‌وه که گوایا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه، چونکه له به‌رانبه‌ریشدا که‌سانێکی وه‌ك ئه‌وان هه‌بوون، به‌لام راستگۆ بوون له‌گه‌ڵ خۆیاندا‌و ره‌فزی ئیمزاکردنی درێژکردنه‌وه‌ی حوکمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و پشتاوپشتیان له کوردستان کرده‌وه‌و ناو و ناونیشانی خۆیان له‌که‌دار نه‌کرد به‌رانبه‌ر جه‌ماوه‌ر، چوونه به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه‌و نه‌یانویست مۆراڵی دووفاقیی بنوێنن بۆ خاتری ره‌زامه‌ندی ده‌زگا جۆراوجۆره‌کانی بڕیاری سیاسی، ئه‌مه‌یه کێشه‌ی له مێژینه‌ی ئێمه‌ی تاکی کورد، ئاماده‌بووین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی خۆمان به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی ره‌ش و رووت بخه‌ینه ژێر پێوه‌و خۆشمان به رۆشنبیر زانیوه، به‌ڵێ هه‌موو که‌سێك ئازاده چۆن بیر ده‌کاته‌وه‌و سه‌ر به چ گروپێکی سیاسی ده‌بێت و ده‌نگ بۆ کێ ده‌دات، به‌ڵام سه‌د حه‌یف و مه‌خابن بۆ هه‌ندێك ناو که له‌و لیسته‌دا هاتوون و سه‌د له سه‌د به‌م هه‌ڵوێسته‌یان پێچه‌وانه‌ی کهینونهو بونیادی خۆیان ده‌رخست و منیش هه‌ر ئه‌وه‌م له‌ده‌ست دێ پیرۆزباییان لێ بکه‌م بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان که هه‌ر شایسته به ئاست و که‌سایه‌تی و تێگه‌شتن و خزمه‌تکردنی بواری هزری ئه‌و بهڕێزانهیهو کۆمه‌ڵگایه‌کیش ئه‌وه حاڵی رۆشنبیرانی بێت ئه‌ی ده‌بێت چاوه‌رووانی چی هه‌ڵوێست و گۆرانکارییه‌ك له خه‌ڵکی ساده‌و ڕه‌شۆکی نه‌خوینده‌وار بکرێت؟
تێبینی/ بۆ خوێندنه‌وه‌ی ناوکانی لیستی پشتیوانیی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی نایاسایی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌م لینکه‌ی خواره‌وه‌دا ببینه:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست