سێ په‌یامی كورت
Saturday, 22/08/2015, 1:04
یه‌كه‌م:
كۆبوونه‌ی پێنج قۆڵی
مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی مادی كۆیان ده‌كاته‌وه‌و
هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا نیه و نابێت!؟
له‌دوای هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو قۆلی و سێ قۆڵی و چوار قۆڵی و پێنج قۆڵی
لێدوانی دوای كۆبوونه‌وه‌كان ته‌بایی و سه‌ركه‌وتن و یه‌ك ڕیزیان نیشان داوه!
كه‌سێك هه‌یه پێم بڵێ؛ یه‌ك ئه‌نجامی باش و یه‌ك به‌هه‌رمی یه‌ك كۆبوونه‌وه بیر بخاته‌وه گرنگ نیه چه‌ند قۆڵی بوو بێت!؟
دوێنێ شه‌و دوای ١٢ی شه‌و شایی و لۆغان به بۆنه‌وه‌ی كۆتایی هاتنی ماوه‌ی كورسیه‌كی كابرا..
به‌س بینینی ئه‌م دیمه‌نانه به‌س نین ، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مێك شه‌رم دایگرێ و به حه‌یای خۆیه‌وه جێی بهێڵێ، پاشان له‌ماوه‌ی حوكمی (ده) ساڵه‌ی به‌ناو سه‌رۆكایه‌تیه‌ی تاكه (یه‌ك) دهستكهتمان پێ بڵێ..
هێشتا ترس و دڵه ڕاوكێی ڕێككه‌وتنی ژێر به ژێر له گۆڕێ ماوه.
كابرای سه‌ری ره‌ش خۆی مه‌ڵاس داوه و ده‌ڵێن : هه‌ر پێنجیان هه‌ر خه‌ریكن
هه‌رچۆنێك بێت به‌پینه‌و په‌ڕۆ شتێكی بۆ درێژ بكه‌نه‌وه..
گه‌ر ئه‌وه بكه‌ن ده‌كه‌ونه به‌ر نه‌فره‌تی گه‌ل..
به‌تایبه‌ت یه‌كێیه‌تی و گۆڕان، خۆ هه‌موومان ٣٠ حوزه‌یرانی شوممان له بیره
كه‌پارتی دواتر چۆن گاڵته‌ی پێێیان ده‌كرد!
خۆ بینیمان به نزیك بوونه‌وه‌ی گۆڕان له پارتی ژماره‌ی ده‌نگ ده‌رو كورسی چۆن دابه‌زی..
ئیتر كه‌س نیه له‌م كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵیانه مه‌ردانه بڵێ و بێته به‌رده‌م شاشه‌ی تیفی و ڕاگه‌یاندنه‌كان..
ڕاشكاوانه هاوار بكات كه مه‌سعود به‌هیچ یاسا‌و ڕێسایه‌ك بۆی نیه بێته‌وه سه‌رۆك له ناو خه‌ڵك و نه له‌ناو په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رگایه به‌ته‌واوی به‌سه‌ر پارتی و بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوددا دابخرێت.
دووه‌م :
له‌نێوان خه‌ون ڕاستیدا!؟
ئه‌مشه‌و له خه‌وما له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ بوو
ئاڵای زه‌رد جمه‌ی دههاتو مێزه‌ری سور به ئاسمانه‌وه ده‌شه‌كایه‌وه
هه‌ر ٥٨ ئه‌ندامه‌كه‌ی تر له مه‌راسیمێكی كه‌م وێنه‌دا ،مه‌سعودیان خستبۆ سه‌رشان
ده‌یان ووت له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و شه‌ری داعش و ته‌بایی یه‌كریزی ماڵی كورد ناتوانین ده‌ستبه‌رداری سه‌رۆك بین، به‌ڵام مه‌سعود هیچی نه‌ده‌وت !؟
نوێنه‌ری هه‌ر پێنج حیزبه‌كه‌ش له‌وێ بوون..
له‌ولاشه‌وه نێچیرو ئاشتی هه‌ورامی چه‌ند توره كه‌یه‌كی دهمكراوهیان له‌به‌ر ده‌م بوو
كه ئێسقانی گه‌وره گه‌وره‌ی تێدا بوو..
سێهه‌م
هه‌موو شتێك سنوری هه‌یه
بێ مۆڕاڵی حیزبه‌كانی باشور نه‌بێت!؟
هه‌رگیز دانی خێرم به په‌رله‌مانی هه‌ولێردا نه‌ناوه، ئه‌مجاره نه‌بێت كه ویستیان بارزانی سنور داش بكه‌ن..
كه‌چی خه‌ریكه له هۆڵی مامۆستا سه‌عده‌وه ده‌رگای په‌رله‌مان داخه‌ن
كۆبوونه‌وه زه‌رده‌كانیان درێژه پێ ئه‌ده‌ن.
بۆ دۆزینه‌وه‌ی حیله شه‌رعی و ڕێچكه‌یه‌ك بۆ دوباره كردنه‌وه‌ی بارزانی به‌سه‌رۆكی خۆیان..
هێشتا ماوتانه تێبگه‌ن؟
هێشتا ماوتانه خه‌ڵك فریو بده‌ن؟
هێشتا تێر نه بوون له دزیی و ڕاوو رووت و فرۆشتنی سه‌رخان و ژێر خانی وڵات .
هێشتا بانكێكتان نه‌ماوه پڕتان نه‌كردبێ؟؟
هێشتا سوكایه‌تیه‌ك ماوه به خه‌ڵك و خاكی نیشتمانتان نه‌كردبێ؟؟
بڕۆن باركه‌ن ئه‌مجاره كاتیه‌تی..
بارزانیش له‌گه‌ڵ خۆتان به‌رن، له‌هه‌ر شوێنێك بن بیكه‌نه كه‌ڵه‌گای خۆتان.
خه‌ڵك و خوای كوردستان ئه‌وی ناوێ..
ئێوه‌ش سه‌لماندتان هیچ جیاوازیه‌كتان نیه هیچ!!
ده‌نا پارسه‌نگی هێزو ده‌نگی خه‌ڵك و یاسا‌و ڕێسای ئه‌م هه‌رێمه خێر نهدویوه
له پشتی ئێوه‌یه.
له نێوانی ڕه‌نگ و ڕه‌ش و سپی‌دا ده‌یان ڕه‌نگی تر بوونیان هه‌یه!
به‌ڵام له نێوان بارزانی و ئێوه هیچ جیاوازیه‌ك نامێنێته‌وه كاتێك بۆی درێژ ده‌كه‌نه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست