کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەست لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەن

Friday, 21/08/2015, 23:32


پێشوازی پارێز ئامێزی (سارد) قازی موحەممەد لە مەلامستەفای بارزانی ودەهەزارکوردی هاوڕێی بارزانی هەتەڕادەیەک سارد ود ڵ نەخوازانەبوو.قازی موحەممەد حەولی دابوو کە بارزانی حاڵی بکا ئەو هاتنەی دەبێتە هۆی قاتوقڕی وبرسیەتی ودروستبونی/ ئاریشەی/ گران وبێچارەسەری. بەڵام لە مانگی ١٠ی ساڵی ١٩٤٥ مستە فا بارزانی لەسنورەکان پەڕیەوە بۆکوردستانی ئێران!( کوردلە سەدەی نۆزدەوبیستەمدا، لەنووسینی: کریس کۆچیرا. وەرگێڕانی: حەمە کەریم عارف.).ئەگەروایە بە پێی بەڵگەی مێژوویی ئەو پەڕتووکە شەهید پێشەوا قەت رازی نەبووە لەو بارودۆخەدا بارزانیەکان روولە مهاباد کەن.
دامەزراندنی کۆمەڵەی،ژێ،کاف،روحێکی نوێی دایە بزووتی رزگاریخوازی کورد لەکوردستان وبەتایبەت لەرۆژهەڵاتی وڵات. ئەو حەڕەکەتە خاوەنی بیری دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کورد بووە.بەند بەندی بەرنامەی ئەو حیزبە خاوەنی خاڵگەلێکی ئەرێنی وخالگەلێکی نەرێنیە. بێگومان بۆئەوکاتی رۆژەوی کورد ڕەنگە خاوەنی ئەرکێکی نەتەوەیی بووبێ. بۆیەبەباوەڕی من کۆمەڵەی ،ژ،ک، لەماوەیەکی کورتداتوانی سەرنجی جەماوەری کورد بۆلای خۆی ڕابکێشێ.
بەڵام ئەوحەڕەکەتە لایەنی ئایینی زۆر بە هێزتربووە لەلایەنی نەتەوەیی. مرۆڤ دەتوانێ بڵێ رێبازی ژ،ک، سنورێکی بەرتەسکی لەگەڵ رێکخراوەیەکی ئایینی هەبووە. بۆیە مەڕآمنامەو ئەساسنامەی ئەوحەڕەکەتە لەسەرناسینی تەنیا دینی ئیسلام، بونیاد نراوە وجگەلەوئایینە باوەڕمەندی دیکە نەیتوانیوە ببێتە ئەندام.هەرکەسیش بە پێی خاڵەکانی پڕۆگڕامی ژێ،کاف، ببوایە ئەندام دەبوو هەتا کۆتایی تەمەنی وەک ئەندام بمێنێتەوە! خاڵی ئەرێنی ئەورێبازە خاڵی دووی(٢) بەرنامەکانیەتی کە باوەڕیان بە سەربەخۆیی کوردستان بووە.کۆمەڵەی ژ،ک، زۆرزوو بەدەستی رووسەکان فەنا کرا! لەجیاتی ئەو رێکارە حیزبی دێمۆکڕاتیان بۆ سازکردین!بە نەمر پێشەوایان گووت: بڕۆن وەدوای خودموختاری کەون ودەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی بسازێن. درووشمی/ دێمۆکڕاسی بۆ ئێڕان وخودموختاری بۆکوردستان/ بوو بە بنێشتی سەرزاران و تراویلکەی چواروەرزان .ئەوەرێک ٧٠ساڵی ڕەبەقە نە دێمۆکڕاسی لەئێران هاتۆتەدی نە خودموختاریش دراوەتە کورد لەوبەشە لەوڵات!؟ لەوەش بتڕازێ ئەوانەی کە خۆیان بە میراتگری پێشوای شەهید پێناسە دەکەن لە کۆی سەنجەق بوونەتە بژاری گەمەی سیاسی مەسعودبارزانی!مەسعودبارزانیش ئامرازی گەمەی سیاسی کێیە بۆخۆتان لێکی دەنەوە.
هاتنی مەلا مستەفا بارزانی بۆ کوردستانی ئێران هەتا ئەوسەردەمەش لەنههامەتی وبێبەختی چیدیکەی بەدیاری نەهێناوە.(ئەوە نییە دوای خۆی کوڕوکوڕەزاو بنەماڵەکەی چییان بەسەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵات هێناوە!) چەپوڕاست منەتی ئەوەمان لەسەردەکەن کە بارزانیەکان لەدامەزراندنی کۆماردارۆڵی سەرەکیان هەبووە شەڕیان لەسەر دامەزراندنی کۆمار بەڕێوە بردووە.ئەدی بۆ باس لەو نەهامەتیەی ناکەن کە بەسەر حیزبەکانی ئەو بەشە لەوڵاتیان هێناوە. بنەماڵەی بارزانی دەڵێن ئێمە لەسەر کۆماری مهاباد شەڕمان کردوە،بەڵام ئەوڕۆکە جوابی میوانداری خەڵک لەوبەشە لەوڵات بەشێوەیەکی دی دەدەنەوە.ئاخر لەیەک بابەتداراست دەکەن ئەوەیش بێهەڵویستی دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکانە، باش دەزانن لەقسەی زل زیاتر نەبێ چییان لەدەست نایە. لە بەڕیوەبەردنی بۆنەو ڕیوڕەسمی ٧٠ساڵەی خۆیاندا لەوپەڕی بێشەرمیدا مێژووی ئەو رێبازە لەخەڵکی کورد دەدزنەوە.هەرکامیان وانیشآن دەدەن کە ئەوەئێمەیەن خاوەنی ٧دەیە لە خەباتوتێکۆشانین.!بڕواننە گاڵتەی سیاسی ئەو حیزبانەی رۆژهەڵاتی وڵات،لە داخویانیەکداداوایان لە دەسەڵات وحیزبەکانی باشوور کردوە یەک ریز بن تا بگەنەسازانێکی خێرا چون سەردەمەکە زۆرهەستیارەوپرسی سەرۆکایەتی دەبێ چارەسەربکرێ بەوواتایە لەبەرجیرەی مانگانەی خۆیان دەخوازن کاک مەسعود ببێتەوە سەرۆکی هەرێم! ئاوادەبێ گەمەکردن بە پرسی چارەسەری کورد.بۆخۆیان وەک بەڕەی شڕیان لێهاتووە هەر تاڵێکیان بە دەست کەسێکەوە  گرێ دراوە.دوای یەکڕیزی لە دیکتاتۆڕەکانی خۆماڵی دەکەن!
لەو بەشە لەوڵاتی کورد زانست ورێگوزەری بیرکاریش( ماتماتیک) کەوتۆتە ژێر پرسیار؟ یانی ٧٠+٧٠ هەر دەکاتەوە / حەفتا /! یان ١٥کۆنگرەو١٥ کۆنگرە هەردەکاتە/ ١٥ / کۆنگرە! لەهیچ کوێی ئەو جیهانە پانوبەرینەدا شتی وانەبینراوە حیزبێک ببێتە دوو،هەمان ناو،هەمان مێژوو،هەمان بۆنەی مێژوویی ویەک پێشەوا( نەمرقازی موحەمەد)...... بۆخۆیان هەڵبژێرن بە بێ ئەوەی پرس بەکەس یا لایەنگرانی خۆیان بکەن!! لە پێنوسی نوسەرورووناکبیرو شاعیری درۆزنیش گەڕێ کەچۆن پێیان هەڵادەڵێن. بێ گومان شەهید پێشەواش لەکاتی خۆیدا تووشی هەڵەی سیاسی بووە جێگای خۆیەتی رەخنەشی لێ بگێرێ. سەرەڕای هەڵەکانیشی لەو کەسانەی کەلەسەرناوی ئەونەمرە سیاسەت دەمەشێنن وخۆیان بە میراتگری کۆماردەزانن سەربڵیندترژیاوە.قازی سەردار، سەرداری هەڵبژارد، دەستی شای ئێرانی ماچ نەکردوسەری دانەنواند.سەربڵیند ژیا، سێدارەی شکاند، کەمپنشینی قەبوڵ نەکردئەوتایبەتمەندیانەی کە لە کەسایەتی ویدا بەدی دەکران لە هیچ یەک لە بەرپرسانی دوای خۆی بەدی ناکرێ..بۆیە باشترین کار ئەوەیە هەم بنەماڵەی بارزانی وهەم تاڵەبانی وهەمیش حیزبەکانی ئەوبەشە لەوڵات دەست لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەن. چون هیچ خێرێکتان نییە شەڕیش بە پێی فیلان! رێگا بدەن خەڵکی ئێمە لەوێ بۆ خۆی چارەنوسی سیاسی وکۆمەڵایەتی وفەرهەنگی خۆی هەڵبژێرێ.بۆیە نەبوونی ئێوە لەوهەلومەجەدا باشترە لە بوونتان.
سرنج بۆ خوێنەری بەحورمەت: لەیەکێک لە وتارەکانمدا( بەلبادی دەوڵەتی کوردی.......١٢/٧/٢٠١٥) کەسێک بەناوی( جەعفەر جەعفەر) کەوادیارە لە دەروێشەکانی بنەماڵەی بارزانیە وشەی / گەووادی/ بۆمن بەکارهێناوە!هەرچەند باوەڕم بە جوابەجەنگی ئەوکەسانە نییە، بەڵام بۆ یەکەمین جاربەوکەسەدەلێم ئەگەر من گەوواد بوایەم وەک/ مەسعودبارزانی/ دەبووم کە بۆ مانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆکایەتیداحازرە خاکی کوردستان بە توورەکە بکێشێ.جگە لەوەش هەڕەشەی ئەوەی لێکردووم کە دەبێ لە کاتی خۆیدالێ پرسینەوەم لەگەڵ بکرێ.!دەبێ بەوزمان شڕە بڵێم، یەک دڵۆپ خوێنی رۆڵەی کوردو یەک بست خاکی پیرۆزی کوردستان بە هەموو بنەماڵەی تاڵەبانی وبارزانی ناگۆڕمەوە. هەزاران رۆڵەی کوردتان بەکوشت داوە ئەوە ئێوەن دەبێ دادگایی بکرێن.لە ئاست منیش هەرچی لەدەستتان دێ کۆتایی مەکەن.بەڵام ترسەنۆک ناوی راستەقینەی خۆت بنوسە پاشان بوەڕە.
جەعفەرکەریمی
٢١/٨/٢٠١٥

سندوقی کوردستاپۆست لە غەریبایەتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە