کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕووناكبيرى تاريك بين!

Tuesday, 18/08/2015, 20:23


*من هاوڵاتيەكى زەحمەتكێشى ئاسايى كە دێتە سەرشەقام وخۆپيشاندان دەكات و داواى خزمەتگوزارى وخۆشگوزەرانى دەكات پێ ڕووناكبيرترو گەورەترە لەو جۆرە بەناو ڕوناكبيرانە كە بيرو خەونى خەڵكى تاريك دەكەن هەموو ئيرادەيەكى چاكسازى و گۆڕان و خۆشگوزەرانى وئومێد بەژيانێكى باشتر لەخەڵك دەسێننەوە و دەيبەخشنە سەركردەو حيزبەكان*
لەم هەلومەرجە سەخت و نالەبارەى كەخەڵكى كوردستانى تيادا دەژى و لەم هەلومەرجە پڕقەيران و ئاڵۆزەى كوردستاندا بەداخەوە ئەو چينەى كە ناوى خۆى ناوە نووسەر و ڕوناكبيروخۆى بە نوخبە دەزانێت پشتى لە خەڵكى بە شمەينەت كردووە و لەگەڵ ئازارى ئەو خەڵكەدا ناژى و موعاناتى ئەوخەڵكە ناخوێنێتەوە بەلايەوە گرنگ نیيە ئەوخەڵكە چۆن دەژى وچى لێ دێت بەداخەوە لە برى ئەوەى ڕووناكبير لە بەرەى خەڵكدا بێت و خەڵك ووشيار كاتەوە و ڕۆڵى رشۆشنگەرى وعەقلانى هەبێت ولەڕيزى پێشەوەى ناڕەزايەتياكانى خەڵكدا بێت و پێشڕەو پێشەنگ بێت و بەدواى خواست و داواكارى و مافەكانى خەڵكيەوە بێت و بەرگريكارى مافەكانيان بێت لەپێناو ژيان ودونيايەكى باشتردا خەبات بكات وتێبكۆشێت  كەمن پێم وايە ئەمە ئەركى سەرەكى ڕووناكبيرە بەداخەوە بەجۆرێك لە جۆرەكان ڕاستەوخۆ و ناڕاستەو خۆ زۆر بەى هەرەزۆريان چونەتە ناو بەرە وڕيزى حيزبەكانەوە وخۆيان خستۆتە ناو ئەو ململانيە سياسى و شەڕەپۆستەى حيزبەكانەوە بەتايبەتى پرسى سەرۆكايەتى هەرێم خۆيان بەوبابەتانەوە سەرقاڵكردووە ودابەش بوون بەسەر حيزبەكاندا و هەريەكەيان بوونەتە ووتەبێژوقسەكەرو ڕاوێژكارى ئەو حيزبانە وبەرگرى لە سياسەت و بەرژەوەندى سياسى وپرۆژەو بڕيارەكانيان دەكەن خۆيان خستۆتە ناو ئەو ململانێيەوە كەمن پێم وايە ئەمە ئەركى سەرەكى  ڕووناكبير نيە بەڵكو ئەركى كاديرە حيزبيەكانە ئەم جۆرە ڕووناكبيرانە بەم هەڵوێستانەيان خەڵك چەواشە دەكەن وخەڵك دەخەڵەتێنن و هيواو ئومێدى ساختە لاى خەڵك دروست دەكەن بەرامبەر بەحيزبەكان وهەوادارپەيدا دەكەن بۆ حيزبەكان و سەركردەو بەرپرسەكان دەكەنە كاريزما و سۆپەرمان لاى خۆيان وخەڵكى .
من هاوڵاتيەكى زەحمەتكێشى ئاسايى كەدێتە سەرشەقام وخۆپيشاندان دەكات و داواى خزمەتگوزارى وخۆشگوزەرانى دەكات پێ ڕووناكبيرترو گەورەترە لەو جۆرە بەناو ڕوناكبيرانە كەبيررو خەونى خەڵكى تاريك دەكەن هەموو ئيرادەيەكى چاكسازى و گۆڕان و خۆشگوزەرانى وئومێد بەژيانێكى باشترلە خەڵك دەسێننەوە و دەيبەخشنە سەركردە و حيزبەكان وهەموو هيوا و ئومێدێك بەژيانێكى باشتر لە دڵ وهزرى خەڵكيدا دەكوژن ئەمانە خۆيان هيچ هيوا و ئومێدێكيان بەئيرادەى ئينسانەكان نەماوە بۆشۆڕش بۆگۆڕان وبۆژيانێكى باشترهەربۆيە ئەو تۆى بێ ئوميديەش لاى خەڵكى دەچێنن ئەم جۆرە ڕووناكبيرانە بوونەتە پاشكۆى دەسەڵات و ئۆپۆزيسێۆن وحيزبەكان و سەربەخۆى خۆيان لە دەست داوە  هەربۆيە من پێم وايە ئەم ڕووناكبيرانە تاريك بينن بەداخەوە هەندێ خەڵكى بوونەتە شوێنكەوتە و دەروێشى ئەم بەناو ڕوناكبيرانە هەرچى ئەمان بينووسن و بڵاوى بكەنەوە كوێرانەو بێ بيركردنەوە ملى ڕەزامەندى بۆدەلەقێنن و بەمەنتيقى دەزانن زۆر جار ئەو جۆرە لە خەڵكە لە گفتوگۆكانياندا هەندێ ووتەى ئەم جۆرە ڕووناكبيرانە دەهێننەوە وكەوتۆتە سەرزاريان.
جۆرێكى تر لەڕوناكبيرى ترهەيە ئەم جۆرەش لەم هەلومەرجەى كوردستاندا هەرخەريكى لێكۆڵينەوە وشيكارى و ڕەخنەگرتن لەڕۆژنامەو گۆڤارەكاندا لەبەرنامەو تەوەرى تەلەفيزيۆنەكاندا ئەم جۆرەش بێ ئاگا لە واقيعى كۆمەڵگا وەك تەماشاكەر دەڕواننە ڕوداو واقيع و كێشەكانى خەڵك ودوورە پەرێز لە خەڵك هيچ دەخاڵەتێك ناكەن لە ژيانى كۆمەڵگا و لە پەنجەرەوە سەيرى خەڵكى وكۆمەڵگا دەكەن بەدواى ماف وداواكاريەكانى خەڵكيەوە نين ئەمانە بەس قسەى بێ كرداردەكەن  من پێم وانيە تەنيا ئەركى ڕووناكبير هەر لێكۆڵينەوە و شيكاركردن و تەفسيركردن و ڕەخنەگرتن بێت ولە سەرزەوى واقيعە كۆمەڵايەتيەكەدا بەكردار ڕۆڵ وهەڵوێستى مرۆيانەى نەبێت ودابڕاوبن وگۆشەگيربن لە خەڵكى وكۆمەڵگا بەداخەوە ئەم دووجۆرە لە ڕووناكبيران كە باسم كردن ڕۆڵ و وەزيفەى ڕوناكبيريان تێكداوە و بەلاڕێدا بردووە هيچ كام لە وێنا و پێناسانەى بيرمەندان وفەيلەسوفەكان بۆ روناكبيريان كردوە لەماندا ووجودى نيە وئەمان لەدەرەوەى ئەو وێناو پێناسەنەدان. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە