کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ نیوان دیکتاتۆریه‌ت و دیموکراسیه‌ت"دا

Monday, 17/08/2015, 21:49


پارتی دیموکراتی کوردستان و به‌تایبه‌ت خێزانی بارزانی، له‌هه‌موو کات و سه‌رده‌مه‌کاندا، هه‌ر جاره‌ و به‌ جۆرێك گه‌لی کوردیان تووشی کێشه‌ و گیرو گرفت کردووه‌، له‌هه‌ر کاتێکیشدا، له‌ناوخۆی هه‌رێمدا، تووشی کێشه‌یه‌ک بووبن و تووانا و هێزیان نه‌بووبێت، په‌نایان بۆ خه‌ڵکی بێگانه‌ و دووژمنانی گه‌لی کورد بردووه‌، هاوشێوه‌ی سۆزانیه‌کان، یان چوون بۆ باوه‌شیان یان ئه‌وانیان هێناوه‌ بۆ باوه‌شی خۆیان.
بینینی هه‌موو ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که‌ و ڕووخانی دیکتاتۆره‌کان، نه‌یان تووانی پارتی و به‌تایبه‌ت خێزانی بارزانی له‌خه‌وی تاك ده‌سه‌ڵاتی و، خێڵ و تیره‌ و هۆزچێتی به‌خه‌به‌ر بهێننه‌وه‌، وه‌ دووای ماوه‌یه‌کی زۆرله‌ حوکمداریش، هێشتا له‌وه‌ تینه‌گه‌یشتوون که‌ هه‌ڵبژاردن کرا: براوه‌ و دۆڕاو هه‌یه‌، ده‌ستاو ده‌ستکردنی ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌. 
ئێستا به‌پێی ژماره‌ی ده‌نگده‌ر و کورسی پارله‌مانی بێت، پارتی دیموکراتی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌کانی دیکه‌دا، که‌مینه‌یه‌که‌، (له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و حیزبه‌ ده‌ست کرد و، ساخته‌کاری و، کۆتاکان)، لێره‌دا پارتی له‌به‌رده‌م تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌دایه‌، له‌ نێوان دیکاتۆریه‌ت و، دیموکراسیه‌تدا، کامیان هه‌ڵده‌بژێرێت؟! 
 پارتی خۆی باش ده‌زانێت، هیچ ده‌ره‌چه‌یه‌ک نیه‌ تا مسعود بارزانی بکاته‌وه‌ به‌سه‌رۆکی هه‌رێم، به‌ڵام ده‌ڵێت: ده‌بێت بارزانی ببێته‌وه‌ به‌سه‌رۆك. وه‌ هیچ پرۆژه‌یه‌کیشیان نیه‌، له‌هه‌مانکاتدا، هه‌موو پرۆژه‌ یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌! داوای سازان ده‌که‌ن، به‌ڵام هیچیان بۆ سازان پێ نیه‌؟!
ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا پارتی، زۆر قسه‌ و باسی له‌سه‌ر ده‌کات: هه‌ڵبژاردنه‌ له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌. به‌ڵام له‌هه‌ر بارێکدا، بێت و هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ بکرێت، سه‌نگ و ژماره‌ی پارتی، له‌به‌رامبه‌ر چوارلایه‌نه‌که‌دا چه‌نده؟ ئایا چی وای له‌ پدک کردووه‌ که‌ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەلایەن خەڵكەوە بێت؟!؟ پارتی ئه‌وه‌نده‌ دڵنیایه‌ له‌وه‌ی که‌ سه‌رکه‌وتووبێت؟!؟ ئایا له‌به‌رامبه‌ر چوارلایه‌نه‌که‌دا، ژماره‌ی ده‌نگه‌کانی پارتی چه‌نده‌؟، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ من ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان که‌ له‌رۆژی 21/9/2013  ئه‌نجامدرا و، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌یشدا‌:
کۆی ده‌نگه‌کانی پارتی دیموكراتی كوردستان  "743984" ده‌نگ و، تووانی 38" کورسی پارله‌مانی به‌ده‌ستبهێنێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یه‌كێتى نیشتمانی كوردستان  "350500" ده‌نگ و، 18" کورسی پارله‌مانی به‌ده‌ستهێنا. 
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان "476736" ده‌نگ و، 24" کورسی پارله‌مانی به‌ده‌ستهێنا.
یه‌كگرتووى ئیسلامى کوردستان "186741" ده‌نگ و، 10" کورسی پارله‌مانی به‌ده‌ستهێنا.
کۆمه‌ڵی ئیسلامی "118574" ده‌نگ و،‌ 6" کورسی پارله‌مانی به‌ده‌ستهێنا.
لێره‌دا کۆی ده‌نگه‌کانی پارتی "743984" حه‌وت سه‌د و چل-و سێ هه‌زار ونۆ سه‌د و هه‌شتا و چوار ده‌نگ  و 38 کورسی پارله‌مانیه‌. له‌به‌رامبه‌ردا، کۆی ده‌نگه‌کانی چوارلایه‌نه‌که‌(گۆڕان، یه‌کێتی، یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ)"1132551" ملیۆنێك و سه‌د و سی و دوو هه‌زار و پێنج سه‌د و په‌نجا و یه‌ك ده‌نگ و 58 کورسی پارله‌مانیه‌. که‌واته‌ هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەلایەن خەڵكەوە بێت، یان لەناو پارلەمانەوە هەڵبژێردرێت، چ به‌ کورسی و پارله‌مانی بێت، یان به‌ هەڵبژاردن لەلایەن خەڵكەوە بێت، پارتی دیموکراتی کوردستان دۆڕاو ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە