پارتی تێكه‌ڵه‌یه‌كه له جاش و به‌عسی و میت و پاسدار
Monday, 17/08/2015, 21:46
فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌م كورته بیره‌وه‌رییه‌م.
ئه‌م به‌یانییه نامه‌ی مه‌سینه هه‌ڵگرێكی پارتی هانی دام ئه‌م چه‌ن دێره بنوسم
وێڕای جوێن و قسه‌ی نابه‌جێ، دڵگران بووه كه‌من داهاتووی بارزانیم وه‌ك قه‌زافی پێشبینی كردوه.
نوسیویه‌تی گوایه من كه ئێستا له كوردستان به ئازادی ده‌سوڕێمه‌وه، ئه‌وه له‌سایه‌ی سه‌ری بارزانیه‌وه‌یه..
داماوه نازانێت كاتێك من پێشمه‌رگه بووم،شاخ دۆڵی ئه‌و كوردستانه‌مان یه‌ی ده‌كردو كونه مشكمان كردبوو به قه‌یسه‌ری له جاشه‌كانی به‌عش خه‌تمایله‌كانی پارتی.
بارزانی و بنه‌ماڵه‌و چه‌كداره‌كانی له‌كه‌ره‌ج خه‌ریكی جاشایه‌تی بوون.
.......
ساڵی ١٩٨٧ بوو، هه‌میشه‌ی ڕێگای كۆیه/ هه‌ولێر پڕی بوو له بازگه‌ی پێشمه‌رگه، به‌تایبه‌ت دوای ده‌رچوون له كۆیه، ئیتر ئه‌و ناوه ئازاد بوو، چه‌كداری هه‌موو لایه‌ناكانی لێ‌بوو..
خۆشیش بوو ، هه‌رچه‌نده زۆر جار چه‌كداره‌كان خه‌ڵكیان نیگه‌ران ده‌كرد.
داوای به‌نزین و تایه‌ی سپێرو پاره‌و خواردن ئاسایی بوو، به‌ڵام زۆر جار ده‌ستیان ده‌گرت به سه‌ر سه‌یاره‌ی هاوڵاتیاندا.
من به‌ش به‌حاڵی خۆم هه‌موو حاڵه‌تاكانم بینیوه‌و هه‌میشه‌ش ده‌كه‌وتمه گفتۆ گۆ له‌گه‌ڵیاندا كه وێنه‌یه‌كی جوان نیشانی جه‌ماوه‌ر بده‌ن و خه‌ڵك بێزار نه‌كه‌ن.
جارێكیان كۆمه‌ڵێك چه‌كداری پۆشته‌و په‌رداخم بینی كه زۆر غه‌ریب هاتنه به‌رچاوم، كاتێك سه‌یاره‌كه‌م ڕاگرت دوانیان هاتن بۆلام، كه‌سه‌یرم كرد هه‌ریه‌كه وێنه‌یه‌كی مه‌سعودی به‌سه‌ر لای چه‌پی سنگه‌وه بوو.
مه‌دالیاكه به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك كه‌له ده‌وڵه‌تێكی ئه‌وروپی درست كرابوو، منیش پێشتر ئه‌م دیارده‌یه‌م نه بینی بوو زۆر له‌و وێنه‌ی سه‌ر سنگیان ڕامام.
كه‌وتنیه قسه كردن..ووتم ئێوه كێن؟ ووتیان پارتین و تازه بۆ جه‌وله هاتووینه ئه‌و ناوه. پاشان ووتیان ده‌بێ بمانگه‌یه‌نیته شوێنێك، ووتم فه‌رموون سه‌ركه‌ون، من وام زانی به‌ره‌و هه‌ولێر دێن..وتم ئاسایه تانزیك دێگه‌ڵه ده‌یانگه‌یه‌نم، كه‌چی ئه‌وان ده‌یان ویست به‌ره‌و كۆیه بڕۆن، واته پێچه‌وانه‌ی ڕۆیشتنی من.
منیش ووتم من ناتاونم بتان گه‌یه‌نم.
یه‌كه‌م؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من به‌ره‌و هه‌ولێر ده‌چم و ناگه‌ڕێمه‌وه.
دووم؛ ئه‌و ڕه‌بایه ده‌بینی كه جاشی لێیه،
ئێوه چۆن وه‌ك پێشمه‌رگه به‌به‌رده‌م ئه‌واندا تێده‌په‌ڕن!؟ ووتیان خه‌می ئه‌و جاشانه‌ت نه‌بێ عایدی خۆمانن
ووتم به‌س من نه عایدی ئێوه نه عایدی جاشه‌كانم!؟
چه‌كداره‌كانی پارتیم جێهێشت ئیتر ببرای ببڕای چه‌كداری له‌و شێوه‌یه‌م له‌و ناوه نه‌دیته‌وه.
ئه‌وه پارتی چه‌كداره‌كانی له ساڵی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو، كه ئێستا بوونه حاكم و بگره‌و به‌رده‌ی كوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست