کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ئەنجومەنى شورا ... ئابڕو چونێکى قانون

Monday, 17/08/2015, 19:56


دەقى هەوالە کە وەکو لە سایتى ڕوداودا هاتووە : بەگوێرەی بڕیارێکی ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان، لە 19ئابی2015 پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەتاڵ نابێت، بەڵکو مەسعود بارزانی ، بەهەموو دەسەڵاتەکانییەوە بەردەوام دەبێت لە کارەکانی تاوەكو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت . ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان لە وەڵامی داواکارییەکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ، ئەو بڕیارەی دەركردووە. بڕیارەکەش بەپێی ماددەی 9 لە یاسای ئەنجوومەنی شورای هەرێمی کوردستان بە ژمارە 14ی ساڵی 2008 دەرچووە. 
ئێمە دەقى بریارە کەى ئەنجومەنى شورامان لەبەر دەستدا نیە هەتا هەڵوێستەى وردترى لەسەر بگرین کە بە پێى مادەى (٩) لەیاساى ئەنجومەنى شوراى هەرێمى کوردستان ژمارە ١٤ ى ساڵى ٢٠٠٨ دەرچووە ، مادەکە بەم شێوەیەیە :
ئەنجومەن لەبوارى ڕا دەربڕین ئەمانە ئەنجام دەدات :
یەکەم: دەربڕینى بیروڕا لەو مەسەلانەى کەوەزارەتەکان لەسەرى ناکۆکن یان لەنێوانخۆیان و لایەنى نەبەستراوە بەوەزارەت ، ئەگەر لایەنەکانى پرسەکەشناوبژیوانیان بە ئەنجومەن سپارد دەبێ پابەند بن بە ڕاکەوە .
دووەم: ڕوونکردنەوەەى حوکمە یاساییەکان لەسەر داواى یەکێک لەوەزارەتەکان یان ئەو لایەنەى پەیوە ست نین بەوەزارەتەوە . 
زۆر ئاشکرایە کە کێشەى کۆتایى هاتنى سەرۆکى هەریم و نەتوانینى مەسعود مستەفا بۆخۆ کاندیدکرنەوە یان بۆ درێژکردنى ماوەى سەرۆکایەتى کێشەیەکى یاسایی ئاشکراو بی پێچ و پەنایە ، کێشەیەکى نێوان وەزارەتەکان نیە کە ڕەزامەندانە پەنایان بۆ ئەنجومەنى شورا بردبێت ، بەهەمو پێوەرێکى یاسایى ئەم بریارە بنەماى یاسایى نیە کەواتە ئەبێت بەبریارێکى نەبوو (معدوم ) دائەنرێت و هیچ حوکمێکى نیە . لەگەل ئەوەشدا کێشە بەرەوتى یاسایى خۆیدا ڕێچکەى نەکردووە و پێچەوانەى مادەى (١٧) پەیڕەوى ناوخۆى پەڕلەمان . کە ئەبوایە ئەو ئەنجومەنە نەک بچوایەتە کرۆکى کێشەکە ، بەڵکو بەشکڵى نەیبینیایە . 
پرسیارى گرنگ وجەوهەرى ئەوەیە کە ئەم بڕیارە بۆ دەربکرێت، بۆ ئەنجومەنى شورا گلاوەتە ئەم کێشە سیاسیەوە؟ .. بۆ خیانەت لە یاسا ئەکات کە ئەبوایە لایەنێکى زۆر ئەمین بوایە بەرگریکارى سەرسەختى دروستى یاسا و سەروەرى حوکمى قانون بوایە، بەداخەوە ئەمیش وەکو هەر ناوەندێکى داد بووە بە کەلاوەیەکى حیزبى، چەندەها نەزان و نەفام ونامۆ بەقانونى تێئاڵاوە، کە زۆربەیان تەنانەت مەرجى یاساییان تێدا نییە، ئاخر چى لە کەسێک بکەین هەر خەریکى لوشکەلوشک و شیعرى ئەم و ئەو خوێندنەوەیە ئێستا شوراى هەرێم هەڵ بسوڕێنێت، چى لە سەرۆکەکەى (شوان محێ الدین على) بکەین ، کە مێژویەکى ئەوەندە دزێو پر لە شەرمى هەیە ئەگەر ئەو نەبێت هەرکەسێکی تر بێت ئەبێت سەد فرسەخ لەو شوێنە هەڵبێت کە بۆنى قانون و یاسایى لێبێت.
کاتێک لە یەکێک لە دەڤەرەکانى هەولێر دادوەرى لێکۆڵینەوە ئەبێت لە کێشەیەکى کوشتندا بەرتیل وەرئەگرێت، ئەبێتە دەنگۆیەکى گەورە لە برى ئەوەى، کە کردەى یاسایى بەرامبەر بکرێت پارتى یارمەتى ئەدات و ناچار خۆى دەست لەکار ئەکێشێتەوە، دواتر ئەبێت بە پارێزەر و دەڵاڵى بۆ هەندێک دادوەرى دادگاى تەمیزئەکات، دواتر دوو ئێدارەیى بەهەل ئەزانێت خۆى ئەکات بە ئیدارەى سەوزدا، یەکێتیش وەکو لە سلێمانى یاساناسى تیا نەبێت و هەنگى لە داردا دۆزیبێتەوە دور لە هەمو یاسا و سومعەى کۆمەڵایەتى خێراکردیەوە بە دادوەر، کارى سەرەکى لە سلێمانى و ڕۆژانە و بەردەوامى راپۆرت نووسین بوو بۆفاروق جەمیل، کاتێک کە وەزیرو جێگرى وەزیرى دادبوو ، ئەو فاروق جەمیلە بێئاستەى کە هەمو دادگاکانى سلێمانى وێران کرد و دوژمنى سەربەخۆیى دەسەلاتى دادوەرى بوو، ئێستا بۆتە ناونیشان و تایتلى تەلەفیزیۆنى کەى ئێن ئێن . شوان محێ الدین چى لێ چاوەڕێ بکرێت کە بوتڵە غاز لەچایچیەکى داماوى بەردەم دادگاى سلێمانى وەردەگرێت ، کاتى خۆى کاک رەفیق پشدەرى لە سلێمانى بەڵگەى بەرتیل وەرگرتنى بە ئاشکرا بڵاوکردەوە . دیارە چى لەو نێوەندە دەکەیت کە ئەو کاتە پێویستى بە ڕاپۆرتنوس هەبوو، کوێرانە چاوپۆشى لە گەندەڵەییەکەى ئەکرد .
ئیستا ئەبێت لەژێر حوکمى بنەماڵەى بارزانى چى لەسەرۆکى ئەنجومەنى شورا چاوەڕێ بکرێت . دیارە ئەمەش بێ مەڵامەت نییە و پارتى نرخەکانى بەرزترکردۆتەوە .
 ناوی ئەندامانی ئەنجومەنی شورا
١.شوان محی الدین علی (واژووی بڕیارەکەی نەکردوە)
٢.سەردار یاسین حمدامین 
٣.د.هادی مسلم یونس
٤.سالم تەها مردان بەرزنجی
٥.کمال سعید
٦.سەلاحەدین مستەفا ئیبراهیم 
٧.سەرتیپ ئیبراهیم عەلی
٨.سنەوبەر محەمەد ڕەشید
٩.یوسف رەحیم رەشید
١٠.جەمال عومەر محەمەد ئەمین (جەمال غەمبار)
١١.د.عوسمان یاسین عەلی
سێ یاریدەدەری ڕاوێژکاری بەناوەکانی (هەوراز غازی سدیق و محەمەد کەریم عەبداللە و سامان عەبداللە عەزیز)
تێبینی: ئەمەی سەرەوە ناوی ئەنجومەنی شورایە، ئەو ناوانە لە لڤینەوە وەرگیراوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە