کورد و فه‌رهه‌نگی یه‌کتر قبوڵ نه‌کردن
Monday, 17/08/2015, 15:37
ئه‌گه‌ر چاوێک به‌مێژووی گه‌لی کوردا بگێڕین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که یه‌کێک له هۆکاره گرنگه‌کانی شکست و په‌رته‌وازه‌یی گه‌لی کورد نه‌بوونی فه‌رهه‌نگی یه‌کتر قبوڵکردن بووه!
ئه‌و یه‌کتر قبوڵ نه‌کردنه له پێش میرنشینه‌کانه‌وه، له‌ناو خێڵ و هۆزه کوردیه‌کاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه، وه دواتریش له‌سه‌رده‌می میرنشینه‌کان هه‌مان گرفت بوونی هه‌بووه، هۆکارێکی سه‌ره‌کی بووه بۆ دروست نه‌بوونی سه‌ڵته‌نتێکی کوردی به‌هێز که بتوانێ هۆز و میرنشین و ده‌سته‌ڵاته خۆجێیه بچوکه‌کانی ناوچه کوردیه‌کان یه‌کبخات، وه‌ک سه‌ڵته‌نه‌ته به‌هێزه‌کانی ده‌وروبه‌ر ( عوسمانی و سه‌فه‌وی) به‌نمونه.
له‌دوای میرنشینه‌کانیش هه‌مان گرفت ڕوو له شۆڕشی شێخه‌کان ده‌کات، که له‌سه‌روبه‌ندی کێشانی خه‌ت به‌ده‌وری نه‌ته‌وه‌کان و دروست بوونی ده‌وڵه‌تی نوێ دیاری کردنی سنوری نێوانیان، هه‌ر ئه‌و هۆکاره بوو به‌هۆی بێ به‌ش بوونی کورد له‌ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، وه بوو به‌هۆی، دابه‌شبوونی خاکی کوردستان.
ئه‌وه کورته‌یه‌کی که‌مه له مێژووی فه‌رهه‌نگی یه‌کتر قبوڵ نه‌کردنی گه‌لی کورد، که بۆته هۆکاری له ده‌ستدانی گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌ت و ده‌سکه‌وت، که هه‌تا ئێستا کورد ئه‌و باجه ده‌دات،
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه هه‌مووی به‌ڕێی خۆیدا، چونکه ڕۆیشتوه و ناگه‌ڕێته‌وه، ئه‌و سه‌رده‌م سه‌رده‌می خێڵ بوو! تاکی کورد ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م نه‌بێ هۆشیار نه‌بوو له‌و ده‌مه‌دا، وه ده‌کرێت په‌ند و عیبره‌تی لێ وه‌رگرین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر کردنه، ئه‌مڕۆی کوردستانه که که‌وتووینه ناو گێژاوی بێ فه‌رهه‌نگی حزب و سه‌رکرده باڵاکان، که جگه له زمانی هه‌ڕه‌شه هیچتر نازانن، وه‌به‌تایبه‌تیش خودی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، که تا ئێستا به‌عه‌قڵیه‌تی خێڵ ڕه‌فتار ده‌کات، زۆربه‌ی ووتار و په‌یامه‌کانی به‌شێکن له هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ی، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خراپی هه‌یه بۆسه‌ر ئه‌ندامانی حزبه‌که‌ی خۆی و بگره سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان، هه‌ر بۆ نمونه: ووشه‌ی (قبوڵ ناکه‌م) یان ( قابیلی قبوڵ نیه) ئه‌و جۆره ووشانه ئه‌گه‌ر به‌راوردێک بکه‌ین ده‌بینین له‌ناو سه‌رجه‌م کادیر و ئه‌ندامانی حزبه‌که‌یدا گوێت لێده‌بێت و ڕه‌نگیداوه‌ته‌وه، چونکه ئه‌ندامان هه‌میشه چاوه‌ڕوانی ووته‌ی سه‌رکرده‌کانیانن و لاسایی ڕه‌فتاره‌کانیان ده‌که‌نه‌وه، وه‌به‌هه‌مان شێوه لایه‌نی به‌رامبه‌ریش زیاتر توڕه‌ده‌کات کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌ویش ده‌بێت، که ئه‌وه په‌روه‌رده‌یه‌کی خراپی ده‌بێت، بۆ فه‌رهه‌نگی یه‌کتر قبوڵ نه‌کردن له‌داهاتوودا.
له ئێستاشدا خه‌ریکه هه‌موومان ده‌بینه قوربانی ئه‌و دیارده‌ی بێ فه‌رهه‌نگیه‌ی که باڵی کێشاوه به‌سه‌ر هه‌موو جومگه‌کانی ژیاندا، خه‌ریکه مێژوو خۆی دووباره ده‌کاته‌وه، ئه‌و جاره نه‌ک ئێمه، نه‌وه‌کانیشمان هه‌تا دونیا ماوه باجی زه‌ره‌ر و زیانی ئه‌و بێ فه‌رهه‌نگیه‌ی سه‌رکرده‌کانمان ده‌ده‌ن، که خه‌ریکه له‌سه‌ر که‌له ڕه‌قی خۆیان ئه‌و ده‌سکه‌وته گرنگه له‌باربه‌رن!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست