ئێمەش پێویستمان بەبۆمبێکی وەک هێرۆشیمایە ، تا ئاساواری ئەم بنەماڵەیە نەمێنێت
Sunday, 16/08/2015, 16:31
ئەو فیزیک کارانەی لە شاری لاس ئالاموس لە نیومەکسیکۆ بۆمبی ئەتۆمیان دروستکرد و لە هێرۆشیمادا بەکاریان هێنا ، ئەوان گەرچی دەستیان لەخوێن هەڵکێشرا بەڵام زانا فیزیایەکان باوەڕیان وابوو کە بەکارهێنانی بۆمبی ئەتۆم لە بەرزای ٦٠٠ ماترەوە بەسەر ساری هێرۆشیمادا وای کرد جگە لەقوربانێکان ، بەڵام تەمانی شەڕی جیهانی دوهەمینی کەم کردەوە.
ئەمەی سەرەوە ڕاستیەکی تاڵە ، بەڵام ئەمڕۆش کە ئێمە خاوەنی ئەو بۆمبە نین ئەی چۆن لەم بەڵایە ئەم گەلە قوتار بکەین ؟ لەکاتێکدا ئەم پیاوە قەزمە لەکەلی شەیتان نایەتە خوارەوەو وەک منداڵی عەجول دەگری بۆ دانانەوەی . لەکاتێکدا ئەم بەشيرە لەماوەی ئەم دەساڵەدا جگە لە بەڵا هیچی بۆ ئێمە لەباشور نەچنیوەتەوە ، دەستیشی وەرداوەتە تێکۆسانی بەشەکانی تریش و سەدان جار باسمان کردوەو ئێستا حەوجێی ئەوە نی یە خیانەتەکانی دیسانەوە خاڵبەند بکەین .
هاوڕیەکم باسی نەنکی خۆی بۆ دەکردین کە چەند ڕووی هەبوو، هاوڕێکەم ئاوا چیرۆکی نەکی دەگێڕایەوە " دەیووت ، کەباوکم دەهاتەوە بەقوربانی هەموومان دەبوو ، لای باوکم خۆی کردبۆ فریشتەو نورانی ، هاوڕێکەم ووتی ئێمە دەمان زانی نەککمان چ مەعدەنێکە ، بەڵام نەمان دەتوانی باوەڕ بەباوکمان بێنین کە دایکی چ بەڵایەکە ؟ ڕۆژێک باوکم هاوڕیەکی خۆی هێنایەوە ، نیوەڕۆیەکی ڕۆژی هەینی بوو ، دایکم سینیەک تژی لەخواردنی بۆ باوکم و میوانەکەمان برد تابۆیان دانێت ، نەنکم قاچی درێژکر بۆ دایکم و دایکم سینی یە خۆراکەکەی کردە کۆشی میوان و ناوکمەوە ، هاوار هەستا خۆراکەکان گەرم بووم ، شەرمەزاری ماڵەکەمانی داگیر کرد ، من بەباوکم ووتم نەنکم بوو " چیۆکی نەنکی هاوڕێکەشم وەک مەسعود بارزانی یە ، لە بەیانەکاندا کەسەرۆ قادرو حەمەسەعید حەسەن و چەند موستەشاری تر بۆی دەنوسن هەڵکەوت زاهیر ئاوازی بۆ دادەنێ و لۆکەو لیرەش تۆزێک بۆی دەچرن ، لەناوەڕۆکدا باسی ئاسایش و یەکڕیزی و تەبای دەکات ، کەچی هەموو دەوروبەری هەولێری کردوە بە ئاسایشی لوپ و سوکایەتی بەخەڵکو پەرلەمانتاران دەکەن ، مانۆڕی سەربازی دەکات ،سوکایەتی بە تێکۆشانی پارتی کرێکاران دەکات و لەمپەر لە بەردەم تێکۆشەرو شەڕڤانەکانی ڕۆژئاڤادا دادەنێت ، تکایە سەیری کەن مەسعود چەند لە نەنکی هاوڕێکەم دەچێت ؟
بۆیە گەر ئەم جارە شەڕتان کردەوە ، کەباوەڕ ناکەم پیاوێك خاوەنی ئەو هەموو سامانە دزراوەبێت شەڕ کاتەوە، بەڵام شەڕی خەڵکی هەژار مەکەن ڕاستەو خۆ خۆتان لەگەڵ یەک وەک ئەوانەی یاری بۆکسین دەکەن بەربنە سەرەو گوێلاکی ئەکو لەکۆڵمان ببنەوە ، هەمووتان دیوی یەک دراون لەکۆڵمان بنەوە تا ئەم تەمەنەی ماومانە بەئاسودەی ببەینەسەر نەفرەت لەهەمووتان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست