کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بادوا بزمار لەتابوتەكەى بارزانى بدەین

Sunday, 16/08/2015, 16:19


ماوەیەكە كوردستان بەدۆخێكى قەیراناویدا تێپەڕ دەبێت هۆكارى ئەو قەیرانانە  هێندە زۆرن كە هیچ زانا و فەیلەسوفێك بۆى چارەسەر ناكرێت چونكە مۆدێلێك لە حوكمڕانى ئەو جوگرافیایەى مۆنۆپۆڵ كردوە كە پشتى بە هیچ یاسا و ڕێسایەكى ئەكادیمى نەبەستوە، ئەومۆدێلە بەرهەمى عەقڵێكى خێڵەكییە و لە درێژەى چەند دەیەى ڕابردوودا هیچ سەرۆك حكومەت و هیچ دەسەڵاتدارێك بە ڕێگەى دیموكراتى لەسەر كورسی دەسەڵات نەهاتوەتە خوارەوە.
تەنیا گۆڕینى سیستم لەم نیشتمانە دا پێویستى بەشۆڕش و كودەتا هەبووە ئەمەش بوەتە مۆدێل و هێزە موحافیزكار و كۆنسەرفاتیڤەكانى كوردستان ئەوانەى درێژكراوەى خێڵ و عەشیرەتن ناتوانن دەستبەردارى ئەو كورسیە ببن و لەسەر پشتى ئەسپى سەركەشى دەسەڵات بێنە خوارەوە مل بۆیاسا و ڕێساى دیموكراتى نادەن، پێشیان قبوڵ نیە ناتوانن هەزمى بكەن كە لەسەر كورسی دەسەڵات بێنە خوارەوە دەبێت ئەو دەسەڵاتە یان لەژێر چنگ دەر بهێنرێت عەرش و تەخت و تاجیان تێك بدرێت ، دەنا هەردەمێنن بۆ چەسپاندنى ڕژێمى كۆیلەیەتى وەك ئەوەى دەیبینین ئێستا تۆپی یاریەكە لە گۆڕەپانى (پ .د.ك) دایە
یاریزانە كانى بزوتنەوەى گۆڕان و یەكێتى نیشتمانى كوردستان و كۆمەڵ و یەکگرتو دەیانەوێت گۆڵ بكەن ئەنجامى یاریەكە بە بەرژەوەندى خێڵى بارزانى تەواو نەبێت، تابوتى دەسەڵاتى بارزانى حازرە و تەنیا ئەخیر بزمارى ماوە كە هێزە سیاسییەكان هەموو پێكەوە لێی بدەن و بیخەنە ژێر گڵ.
بارزانیش بەبەر چاوى دونیاوە هەلهەلەى سەركەوتن دەكێشێت و پێی وایە هێشتا مەلیك ماوە دەیهەوێت لەو كورسیەى نەیەتە خوارەوە عەرش و تەختى خۆى بپارێزێت بۆیە مانۆڕی سەربازى ئەنجام دەدات و هێزى خۆى نیشانى نەیارە كانى دەدات .
لەو لاشەوە هێزێكى دڕندەى وەك داعش كە هەمیشە مەترسیە بۆسەرخاك وماڵ وخێزانى هاونیشتمانیانى ئەو هەرێمە كەڵبە و دانەكانى لەلاشەى هەرێم دەسوێت بۆیە ئەركى هەموولایەكە چاویان لەسەر ئەو دڕندەیە بێت، وریا بن و نەهێڵن گاز لە لاشەى هەرێم بگرێت .
و ئاغاى بارزانیش لەوە تێبگات كە دەبێت لەسەر ئەو كورسیە بێتە خوارەوە تاهەتایە داگیرى نەكات چونكە ئەو كورسیە تەنیا موڵكى بنەماڵە و خێزانێك نیە دەبێت دواجار تەسلیم بەئیرادەى دەنگدەرانى هەرێم بكرێتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە