کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو ئه‌ندازیاری ٣٠ حوزه‌یرانی نوێ

Saturday, 15/08/2015, 21:21


ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ر به‌رپرسێك هه‌لده‌ستێ ، كۆمه‌لێك ووشه‌ی په‌خشاناوی  به‌و خه‌لكه‌ ده‌فروشێ ،  له‌سه‌ر به‌یاسابونی هه‌رێم و دام و ده‌زگا بونی ؟ ده‌یه‌وێ هه‌مان سیسته‌م و بارودۆخ له‌كوردستان درێژه‌ پێبدات له‌په‌نای ووشه‌ی بابزی  كورد و كوردستان! ؟ خۆی وه‌ك مروڤێیكی دلسۆز نیشان  دەدات  ، له‌كاتێیكی ووشه‌کان ،  پره‌ له‌سازش و به‌رتیلدانی سیاسی  بۆپارتی  . جوتێك له‌مانه‌ كۆسره‌ت ره‌سول و  به‌رهه‌م سالحه‌.
به‌رهه‌م سالح هه‌ولی دا وه‌ك قاره‌مان و كه‌سایه‌تیه‌كی دیبلۆماسی  خۆی ده‌ربخات وگرێكوێره‌كه‌ی كوردستان بكاته‌وه‌،به‌لام روبه‌روی شكستێكی گه‌وره‌ی سیاسی و جه‌ماوه‌ری   بۆته‌وه‌ ، جونكه‌ جاره‌سه‌ره‌كه‌ی له‌ ئاشته‌وایی خێله‌كی   نه‌وه‌ك رێجكه‌ی یاسایی ده‌جێ . جگه‌ له‌مه‌ش خه‌لك له‌بارزانی و ره‌فتاره‌كانی   تاسه‌ر ئیسقان په‌سته‌  . پالپشتی كردنی كۆسره‌ت ره‌سولیش بۆی ، ئه‌ویشی روبه‌روی هه‌مان شكست كردۆته‌وه‌   له‌كاتێكدا هه‌ر دوو جێگره‌كه‌ی تاله‌بانی ده‌بوایه‌ بزانن ، تاكه‌ كارتی به‌هێزی ئه‌وان ، نزیك بونه‌وه‌یان له‌جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان  و   هه‌لویستی بوێرانه‌ یه‌  ، كه‌له‌رۆژگاری ئه‌مرودا ره‌تكردنه‌وه‌ی بارزانیه‌  ،جونكه‌  جگه‌ له‌وه‌ی بارزانی  كاته‌ یاسایه‌كه‌ی ته‌واو بووه‌ ، هاوكات سه‌رجاوه‌ی هه‌موو قه‌یرانه‌كانیشه‌ .  تا ئه‌و سیسته‌مه‌ سیاسیه‌ش بمێنێ ، یه‌ك جاكسازی ریشه‌یی رونادات   . بۆیه‌ هه‌ردوو جێگر ه‌كه‌ی تاله‌بانی كارت و كه‌سیتی سیاسیان به‌هێز یان  نیه‌ ،  جگه‌ له‌مه‌ش میدیا ، پاره‌ شیان له‌به‌رده‌ستدانیه‌ كه‌دوو خالی گه‌شه‌ی هه‌ر حزب و كه‌سایه‌تیه‌كه‌  كه‌جی هه‌لده‌ستن به‌هێمنانه‌  به‌كۆمه‌لێك مه‌كیاژی سیاسیه‌وه‌ هه‌ولی دانانه‌وه‌ی بارزانی  بێ ئه‌وه‌ی ئه‌زمون له‌ حزب و كه‌سایه‌تی تر وه‌ربگرن وه‌ك

١\ یه‌كیتی په‌رو بالی حزبی هه‌لوه‌ریبوو گه‌ر ئیران فریای نه‌كه‌وتایه‌
٢\ جونه‌ ده‌سه‌لاتی گوران به‌رله‌ ده‌ستپێیكی هه‌لبژاردن ده‌نگێكی زۆری پێ دۆراند
٣\بێ هه‌لویستی شوعیه‌كان به‌رامبه‌ر پارتی یان حزبه‌كانی تر هه‌موی كردنه‌ حزبی نیو كورسی
٤\ حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود به‌شه‌هیدبونی كوره‌كه‌ی كه‌مێك جه‌ماوه‌ری په‌یداكرده‌وه‌ به‌ لام به‌یه‌ك لێدوان كردیه‌وه‌ حه‌مه‌ی ئیتلاعات
٥\ ته‌نانه‌ت به‌ختیار عه‌لی و هاورێكانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ده‌زگای باسی مه‌سرور بارزانی ده‌نوسن سه‌نگی نوسینیان له‌كه‌داربوو
بۆیه‌ به‌رهه‌م شكستێیكی توشی خۆی كرد كه‌مه‌حاله‌ وابه‌سانایی خۆی بگرێته‌وه‌
 به‌رهه‌م سالح له‌سه‌ر تێڤێ ده‌لێت پرۆژه‌كه‌م یه‌ك دێڕی تیا نیه‌  باس له‌درێژبونه‌وه‌ی بارزانی بكات ، به‌لام سه‌یری خالی یه‌كه‌م و سێهه‌می بكه‌ن  كه جون بوار به‌ماناوه‌ی بارزانی وه‌ك ٣٠ حوزه‌یران به‌ره‌نگیكی  تر و  به‌كه‌مێك وشه‌ رێزكردن له‌ته‌نیشتیه‌وه‌ ده‌دات  . په‌یامه‌كه‌ی دوێنێ كۆسره‌تیش وه‌ك بارزانی سه‌رۆكی ،  له‌په‌خشانه‌ شعر ده‌جێت ، كه ده‌توانێ بلێ له‌پێناوی به‌رژوه‌ندی تایبه‌تی خۆم دوباره‌ ده‌بمه‌وه‌ ئه‌ندازیاری ٣٠ حوزه‌یرانێیكی تر .  گه‌رنا  ، كوا هه‌نگاو نان به‌ره‌و یاسابونی وولات؟ كوا ده‌ربرینی ووشه‌یه‌كت كه‌پارتی و بارزانی به‌كه‌له‌گایی و خۆسه‌پاندن هه‌ول ده‌ده‌ن  یاساكانی كوردستان بخه‌نه‌ ژێر پێیانه‌وه‌ ؟ كوا رێجكه‌ دانانێیك له‌وشه‌كانت كه‌ بۆنی سیسته‌مێكی مه‌ده‌نی و  حكومی لێ بێت ؟ نه‌وه‌ك وه‌ك به‌رپرسێك توش   هات و هاوار بكه‌ی ته‌نیا بۆنمایشكردنی خۆتان  كه‌گوایه‌ له‌گه‌ل ئاشتی داده‌ژین له‌كاتێكدا هاواره‌كه‌ت به‌ پله‌ی یه‌كه‌م بۆ به‌ژوه‌ندیه‌ ئابوری و كه‌سیتی  خۆته‌ ؟ ،  دواتر  ئه‌و هه‌موو هاتو هاوارو  شاخ فروشتن و جه‌ك له‌شانه‌  ٢٣ساله‌ به‌خه‌لك فروشتن به‌س نیه‌ ؟ هه‌ریه‌كه‌تان جه‌ند سالێك پێشمه‌رگه‌ بوبن  ، به‌لام به‌هه‌زاران كه‌س له‌ئێوه‌  به‌ده‌قات زیاتر قوربانی  داوه‌ ، كه‌جی له‌بری فیرعون بونی سیاسی ،  موجه‌یه‌كی ٥٠٠ هه‌زاری وه‌رده‌گرێ ؟   .  له‌هه‌موشی گرنگتر ده‌لێت یه‌كیتی كێخوایه‌تی كه‌سی قبول نه‌كردوه‌ .  مه‌گه‌ر له‌هه‌ولێر تاسالی ٢٠٠٩ یه‌كیتی له‌هێزیكی كارتونی زیاتر جیتر بووه‌ ؟  مه‌گه‌ر له‌ خاله‌كانی پشكنین رێگات   لێ نه‌گیرا . مه‌گه‌ر هه‌موو به‌رپرسه‌كانی یه‌كیتی له‌دامو ده‌زگاكانی ولات له‌ته‌هامحدینك زیاترن؟  
به‌كورتی په‌یامه‌كه‌ی كۆسره‌ت و پرۆژه‌كه‌ی به‌رهه‌م سالح  ئەوەندەی رزگاركردنی بارزانیه‌ له‌و ته‌نگه‌ژه‌ی تیای كه‌وتوه‌      ،   په‌رۆشی نیه‌ بۆ   خه‌لكی كوردستان  ؟ هه‌ریه‌كه‌شتان له‌ده‌یان روداوی سیاسی تر تاقیكراونه‌ته‌وه‌  كه‌خاوه‌ن ج هه‌لویستێكی سازشكارانه‌ ن   ؟  له‌كۆتایش ده‌لێم جه‌نده‌ شه‌رم و جێگای پێكه‌نیناویه‌ ، هیڕۆ و شاناز (به‌هه‌ر هۆكارێكه‌وه‌ بێت ) له‌كۆسره‌ت و به‌رهه‌م زیاتر ،هه‌ولی به‌یاسابونی وولات بده‌ن .  ئێوه‌ش دڕێژه‌  به‌هه‌لویسته‌كانی پێشوتان لە دەستکەوتی کەسیتیان لە گەورەکردنی هاوشێوه‌ی  تاله‌بانیزم ( سه‌رۆك ) و پاشه‌كشه‌ کردن لەدواین   هه‌لویستدا .  تاخاوەنی ئەو هەلپەرستیەببن نابنە سەرکردەی راستەقینە  جگە لای موریدە نەخويندەوار و هەلپەرستەکانتان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە