کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تکایه‌ فریای په‌روه‌رده‌ بکه‌ون

Saturday, 15/08/2015, 18:21


یه‌کێک له‌ گرنگترین و حه‌ساسترین وه‌زاره‌ت له‌هه‌موو جیهاندا په‌روه‌رده‌یه‌، چونکه‌ که‌رتی په‌روه‌رده‌ به‌ردی بناغه‌ی دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتووه، کاتێک منداڵ له‌ته‌مه‌نی پێنج ساڵی ده‌چێته‌ باخچه‌ی ساوایان، سروشتێکی پاکی هه‌یه‌ و ئاماده‌یه‌ بۆ فێربوون، هه‌تا ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن واتا (١٨) ساڵی له‌ژێر سیسته‌می ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ په‌روه‌رده‌ ده‌کرێ و فێرده‌کرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناسکترین کاتی ته‌مه‌نی مرۆڤه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ زۆر گرنگی به‌و که‌رته‌ بدرێت له‌هه‌موو ڕووه‌کانه‌وه‌،
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌و هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا‌ که‌رتی په‌روه‌رده‌ هه‌ربه‌ره‌و دواوه‌یه!‌ بۆیه‌ مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ له‌ئارادایه‌ که‌ له‌دواڕۆژا ڕوبه‌ڕومان ده‌بێته‌وه‌، ئه‌ویش لاوازی که‌رتی په‌روه‌رده‌یه‌ که‌به‌شێوه‌یه‌کی وا لاوازبووه‌ که‌ پسپۆران پێوه‌ هه‌ڵنه‌ستن و شانی نه‌ده‌نه‌به‌ر خۆبه‌خشانه‌ به‌دواداچوونی بۆ نه‌که‌ن چاره‌سه‌ری نه‌که‌ن که‌رتی په‌روه‌رده‌ وێرانه‌!
به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌و وێرانیه‌ ئه‌نجامی ڕاگه‌یاندنی نمره‌کانی پۆلی ( ٩- ١٢)ی ئاماده‌ییه‌ که‌ ڕێژه‌ی ده‌رچوان له‌پۆلی شه‌ش ( ٢٠٪ بۆ٢٩٪) یه‌ بۆ هه‌ریه‌ک له‌پۆلی دوازده‌ی وێژه‌ی و زانستی وه‌ پۆلی نۆ (٥٨٪)ه‌ به‌حساب به‌به‌راورد به‌ساڵانی ڕابردوو ڕێژه‌که‌ زیادی کردووه‌! 
به‌ڵام ئه‌وه‌ چ جۆره‌ زیاد کردنێکه‌ له‌ کاتێکدا ئاسانترین جۆری تاقیکردنه‌وه‌ په‌یڕه‌و کراوه‌ جۆری هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌ش‌ ئه‌نجامه‌که‌یه‌!
مه‌به‌ستی من ده‌رچواندن و پاڵپێوه‌نانی خوێندکاران نیه‌ بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌که‌ نا به‌ڵکو چاره‌سه‌ری شکستی که‌رتی په‌روه‌رده‌یه‌، چونکه‌ باهه‌رده‌رچن ئه‌گه‌ر ئاستی فیربوون لاوازبوو ئه‌وکات به‌رهه‌مێکی نابێ، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ دابه‌زینی ئاستی زانکۆکانی کوردستانه‌ له‌ڕیزبه‌ندی زانکۆکانی جیهان که‌ ده‌ری خست ئاستی زانست چه‌ند لاوازه‌.
هۆکاری ئه‌و لاوازی و شکسته‌ش ڕوون و ئاشکرایه‌ که‌ چه‌ند هۆکارێکن وا له‌خواره‌وه‌ به‌گوێره‌ی توانا هۆکار و چاره‌سه‌ره‌کان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
❊هۆکاری یه‌که‌م نه‌بوونی وه‌زیرێکی شاره‌زاو پسپۆره‌ که‌ زۆر ئه‌کادیمیانه‌ و دڵسۆزانه‌ گرنگی به‌ که‌رتی په‌روه‌رده‌بدات، چونکه‌ وه‌زیر له‌سه‌ر ئه‌ساسی ڕازی کردن کراوه‌ به‌وه‌زیر! حزب پشکی خۆی له‌ حکومه‌ت بۆهاوسه‌نگی رازیکردنی باڵه‌کانی ناڕازی ناوحزبه‌که‌ی پۆسته‌کان دابه‌ش ده‌کات، نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای پسپۆری شاره‌زایی، ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بۆ وه‌زیر وابێ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌کان و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانیش هه‌مان ڕاستیه‌ هه‌تاکو ئێستا حزب گۆڕانکاری و ته‌راتێن له‌و پۆسته‌ په‌روه‌رده‌ییانه‌داده‌کات که‌ هیچ گوێناداته‌ پسپۆری و شاره‌زایی و توانای که‌سه‌کان به‌ڵکو دیسان بۆ ڕازیکردنه‌، به‌مه‌ش گه‌وره‌ترین زیان به‌ر که‌رتی په‌روه‌رده‌که‌وتووه.
❊سیسته‌می خوێندن گۆڕاوه‌ به‌ڵام پێداویستیه‌کانی گۆڕانکاریه‌که‌ وه‌ک پێویست دابین نه‌کراون.
❊سیسته‌می خوێندن گۆڕاوه‌ به‌ڵام تاکو ئێستا له‌گه‌ل ڕێزم به‌شێک له‌ به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان له‌سه‌ر شێوازه‌ کۆن و کلاسیکیه‌که‌یان به‌رده‌وامن هیچ گرنگی به‌لایه‌نی ده‌روونی فێرخوازناده‌ن.
❊هۆکارێکی تر زوو زوو گۆڕانکاری له‌سیسته‌می خوێندن و تاقیکردنه‌وه‌کاندا ده‌کرێت ساڵانه‌، که‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی سه‌ر تێکدان له‌ قوتابیان/ خوێندکاران وه‌بگره‌مامۆستایانیش.
❊هۆکارێکی تر وا له‌ قوتابیان و که‌س و کاری قوتابی گه‌یه‌ندراوه‌ مه‌به‌ستی چونیان بۆ قوتابخانه‌ ده‌رچونه‌ که‌ئه‌وه‌ بیرۆکه‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه‌! چونکه‌ ئه‌سڵ له‌خوێندن فێربوونه‌ نه‌ک ده‌رچوون که‌ فێرخواز هه‌وڵبدات فێربێت ده‌رچوون ئاسانه‌.
❊هۆکاری جه‌وهه‌ری بوونی ئه‌و فه‌زایه‌ سیاسیه سه‌قه‌ته‌ی به‌رۆکی گرتووین له‌هه‌موو شوێنێک هه‌ر له‌ ماڵ و بازاڕ و قوتابخانه‌و هیتد… باس باسی سیاسه‌ته‌ له‌ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن هه‌ر باسی سیاسه‌ته‌ هیچ که‌ناڵێکی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی مۆسیقی نیه‌ بۆ منداڵ که‌ ئه‌وه‌ کاریگه‌ریه‌کی زۆری نه‌رێنی کردۆته‌ سه‌ر ده‌روونی منداڵان.
❊هۆکارێکی گرنگتر نائومێدی قوتابی و خوێنکارانه‌ له‌به‌رهه‌می ڕه‌نج و ماندووبوونیان که‌ هیچ ئومێدێک نیه‌ بۆ وه‌رگرتنیان له‌زانکۆکان یان دوای وه‌رگرتن و ته‌واوکردنی زانکۆ ئومێدی دامه‌زراندن و هه‌لی کاریان نیه‌!
هۆکار زۆرن بۆ ڕوخانی که‌رتی په‌روه‌رده‌ به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ به‌سن، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ پسپۆران خه‌مخۆرانه‌ هه‌ستن به‌چاره‌سه‌رکردنی ڕیشه‌یی ئه‌گه‌رنا له‌وه‌ش خراپتری له‌دوایه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە