سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له‌كوردستان سیستمی كۆیلایه‌تییه
Saturday, 15/08/2015, 16:09
سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی وڵات به‌هۆی بارودۆخ و هۆشیاری و لێكتێگه‌یشت له‌مانای چه‌مكی دیموكراسی و په‌یڕه‌وكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی له‌كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی تر ده‌گۆڕێت، جێبه‌جێكردنی خودی دیموكراسیش له‌یاساو ڕێساكاندا خۆیان ده‌بینه‌وه له‌بچووكترین تاكی كۆمه‌ڵگاوه بگره تا ده‌گاته سه‌رۆكی وڵات، نه‌بووه‌و نابێت هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك به‌شه‌رعییه‌تی شۆڕشگێڕی بێت و بڵێت سیسته‌مه‌كه ده‌كه‌مه سه‌رۆكایه‌تی ئیتر ئه‌بێت هه‌مووان ببینه گوێ له‌مشت و (سمعا و طاعتا)ی بین، چونكه هه‌میشه ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه له‌ڕێگای شۆڕشه‌وه دێنه سه‌ر حوكم حه‌قی ئه‌وه به‌خۆیان ده‌ده‌ن كه تا له‌ژیاندا ماون هه‌ر سه‌رۆك بن و خۆشیان له‌هه‌موو كه‌سێك به‌دیموكراسی تر ده‌زانن، وه‌ك (معمر قه‌زافی لیبیا)، هه‌رچه‌نده سه‌رۆكی ماوه‌بۆدرێژكراوه‌ی ئێستای كوردستان ئه‌م شه‌رعییه‌ته شۆڕشگێڕییه‌شی به‌ته‌واوی نییه چونكه ئه‌و ڕاپه‌ڕینی نه‌كردووه‌و ئه‌و ده‌ستی نه‌بووه له‌ڕزگاركردنی خاكی كوردستاندا، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له(31ی ئابی 1996) به‌سواری ده‌بابه‌ی به‌عسه‌وه هاته‌وه هه‌ولێر، لێره‌دا پێویسته ئه‌و په‌نده كوردییه بیر خۆمان بهێنینه‌وه كه ده‌ڵێت (كێ كردی و كێ خواردی)، چونكه (نه‌وشیروان مسته‌فاو كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ) ڕاپه‌ڕینیانكردو كه‌چی مه‌سعود بارزانی به‌رهه‌مه‌كه‌ی خوارد.
له‌كوردستان ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كه سیستمی سه‌رۆكایه‌تییان به‌لاوه باشه‌و ده‌یانه‌وێ سه‌رۆك له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه ده‌یانه‌وێ عه‌قڵیان جامد بێت به‌شه‌خصێك و ببنه كۆیله‌ی تاكه كه‌سێك، كه ئه‌ویش مه‌سعود بارزانییه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر جه‌نابی سه‌رۆك چی فه‌رموو، خه‌ڵكیش به‌دوای سه‌رۆكدا وه‌ك قازه‌كه‌ی مامه شێخ قیقی بۆ بكات و هه‌موو ئه‌شهه‌دومابیلا له‌كاره‌كانی بكه‌ن، ئیتر نه په‌رله‌مان و نه هیچ كه‌س و لایه‌نێك بۆی نه‌بێت لێی بپرسێته‌وه‌و جه‌نابی سه‌رۆكیش به‌ویستی خۆی قه‌یران دروستبكات و بڕیاری شه‌ڕ بدات و بڕیاری بازرگانی و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ر وڵات و كۆمپانیا‌و لایه‌نێك كه بیه‌وێ بیكات و كه‌سیش پێی نه‌ڵێ به‌ری چاوت كلی پێوه‌یه، به‌ڵگه‌ی ته‌واویش ئه‌وه‌یه كه به‌درێژایی ده ساڵی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی په‌ڕله‌مان نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیوه بانگی بكات به‌ڵكو نه‌شیتوانیوه لێپرسینه‌وه له‌كاره‌كانی بكات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌موو جارێك په‌ڕله‌مان چاوه‌ڕێی ئیمزاكه‌ی بووه كه شه‌رعییه‌ت بدات به‌یاساكانی و ئیمزای له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی په‌ڕله‌مان بكات.
ئه‌مه ئه‌زموونی ده ساڵی ڕابردووی مه‌سعود بارزانییه كه به‌درێژایی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هیچی شین نه‌كردووه بۆ خه‌ڵك و به‌ردێكی نه‌خستۆته سه‌ر به‌رد بۆ كوردستان، سه‌ڕه‌ڕای نه‌بوونی خزمه‌ت و پلان بۆ پێشكه‌وتنی كوردستان، كه‌چی كاكی سه‌رۆكیش به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاره‌زووی خۆی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌نددا كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ر سه‌ر به‌عێڕاقین بۆیه ده‌شبێت هه‌موو داهاته‌كان له‌ئیبراهیم خه‌لیله‌وه تاوه‌كو ئومقه‌سر له‌به‌سره بگه‌ڕێنه‌وه خه‌زێنه‌كه‌ی به‌غداد، بۆیه تا توانیویه‌تی له‌به‌غداد یاخیبووه‌و سیاسه‌تی (هیی خۆم بۆ خۆم هیی تۆش ئه‌خۆم)ی په‌یڕه‌وكردووه‌و هیچ داهاتێكی نه‌ناردووه بۆ خه‌زێنه‌ی به‌غدادو كه‌چی هه‌موو مانگێكیش چاوه‌ڕێی كردووه له‌به‌غداده‌وه بوجه‌ی بۆ بنێرن، له‌حاڵی نه‌ناردنیشیدا خه‌ڵكی وا تێگه‌یاندووه كه ئه‌وه به‌غدایه ده‌ستی خستۆته بژێوی ژیانی خه‌ڵك و خه‌ڵكیشی دژی حكومه‌تی ناوه‌ند هێناوه‌ته سه‌ر شه‌قام، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌میشه دژی حكومه‌تی ناوه‌ند وه‌ستاوه‌ته‌وه كه‌چی له‌لایه‌كی تره‌وه به‌هۆی بازرگانیكردنه‌وه له‌گه‌ڵ توركیادا بووه به‌برا، كه‌سیش نییه كه نه‌زانێت هه‌ڵوێستی تورك به‌رامبه‌ر كورد‌و كوردستان چۆنه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بووه به‌دوژمن چونكه زۆربه‌ی ڕكابه‌ره‌كانی پارتی له‌كوردستان پیاوی ئێران بوون، ئه‌م دابه‌شبوونه‌ی پارته‌كانی كوردستانیش به‌سه‌ر میحوه‌ری توركیا‌و ئێران له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ئه‌م دوو وڵاته له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه نێوانیان خۆش نییه‌و بۆیه كوردستانیان كردۆته گۆڕه‌پانی یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان.
له‌هه‌مووشی خۆشتر ئه‌وه‌یه كه پارتی خۆی به‌دیموكرات ئه‌زانێت و كه‌چی دوژمنی سه‌رسه‌ختی په‌ڕله‌مانه كه تاكه لایه‌نی شه‌رعی و یاسایی و هه‌ڵبژێردراوی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌له، هه‌موو كه‌سێكی هۆشیارو تێشگه‌یشتوو ده‌زانێت پارتی كاتێك په‌ڕله‌مان به‌مه‌رجه‌عی خۆی ده‌زانێت كه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بڕیار ده‌ربكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له (30ی حوزه‌یرانی 2013) به‌پێنج خوله‌ك ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانیی بۆ دوو ساڵ درێژكرده‌وه‌و شه‌رعییه‌تیان به‌سه‌رۆك دایه‌وه، له‌وكاته‌شدا نه‌ك هه‌ر به‌بڕیارێكی هه‌ڵه‌یان نه‌زانی به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌بڕیارێكی مێژوویی و گه‌وره‌شیان دانا، ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ر له‌و په‌ڕله‌مانه‌ی كه ماوه‌كه‌ی بۆ درێژكرده‌وه به‌ڵام له‌بارودۆخێكی تر‌و خولێكی تردا‌و له (23ی حوزه‌یرانی 2015) په‌ڕله‌مان ته‌نها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می كرد بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام پارتی نه‌ك هه‌ر به‌دانیشتنێكی هه‌ڵه‌ی دانا بگره بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌شی كرد‌و هه‌ڕه‌شه‌شی له‌هه‌ر لایه‌نێك كردووه ئه‌گه‌ر دووباره‌ی بكه‌نه‌وه، ئه‌وا ئه‌وان به‌پرس نین له‌وه‌ی كه ڕووده‌دات به‌رامبه‌ر په‌ڕله‌مان یان دوو ئیداره‌یی و تا ده‌گاته شه‌ڕی ناوخۆ، كه دیاره پارتی ئه‌و تۆزه ئازادییه‌و هه‌مووشمان ده‌كاته قوربانی كورسییه‌كه‌ی سه‌رۆك.
له‌به‌رئه‌م هۆكارانه زۆرینه‌ی خه‌ڵك و لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێ سیسته‌می حوكمڕانی كوردستان په‌رله‌مانی بێت و سه‌رۆك له‌په‌ڕله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، چونكه په‌ڕله‌مان تاكه دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژێردراوی گه‌له‌و سه‌رچاوه‌ی یاسادانان و متمانه به‌خشینه به‌هه‌موو فه‌رمانڕه‌وایه‌ك له‌حكومه‌تدا، له‌به‌رئه‌مه‌ش په‌ڕله‌مان ئه‌توانێت سه‌رۆكوه‌زیرو یه‌ك به‌یه‌كی وه‌زیره‌كانی بانگبكاته په‌ڕله‌مان و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌وا ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێمیش له‌په‌ڕله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرا، ئه‌وا له‌كاتی بوونی هه‌ر گرفت و ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی سیاسی‌دا په‌ڕله‌مان زۆر به‌خێرایی ئه‌توانێت سه‌رۆك بانگبكاته په‌ڕله‌مان و داوای ڕوونكردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات و بگره بڕیاری دوورخستنه‌وه‌شی له‌پۆسته‌كه‌ی بدات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست