سەفەر
Saturday, 15/08/2015, 15:58
دەچم بۆ سەفەرلێت دوور دەبمەوە
پێمکووت بۆ دیاری چت بۆ بێنمەوە
سەرتەی لێوەهات بە سەری لێوان
گۆشوارەو خرخاڵ لەگەڵ مەمکدان
گووتم مەمکدان ئەندازەی چەند بێ؟
گووتی هەرئەوەند تێدا بەند ببێ
ئەندازەی چەند بێ بڕۆ بی پێوە
گووتی بەپەنجە کەمت گووشیوە؟
گووتم بە چاوان چاو کەژاڵەکەم
روح وگیانی خۆم بۆتۆدێنمەوە
بزەی داهاتێ خونچەی لێوانی
گووتی گیانەکەم مەگەر نازانی
روح وگیانی تۆ داییم هی خۆمە
داییمە لە گەڵمە ئەوینی ژینمە
تادوایی ژیان لەسەرزەوی من
وەفاداری تۆم تاکاتی مردن
دیاریم بۆ بێنی یاکوونەیهێنی
خۆزگە لە خەودا خەون ببیبی
خەون ببینی منیش دێمەلات
تاسەی دووری تۆدەمکاکزومات
من لە خەویشدالێت جوێ نابمەوە
گوڵ بزەی ژینم زوو بگەڕێیەوە
شەرتە ئەوینت لە تەختایی دڵ
لێم نەبڕێتەوەتا دەچمە بن گڵ
سەفەربەبێ تۆدەک زەهری ماربێ
هەمووکاتووسات بەبێ تۆتار بێ
سوێندم بەعیشق وجوانی ویەکڕەنگی
بۆ لای یاری خۆم بە سەر بێمەوە
جەعفەرکەیمی
رۆژهەڵاتی کوردستان (مهاباد)
)1989)16-9-1368
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست