گەندەڵ و پیسخۆرەکانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان ڕیسوا دەکەین
Friday, 14/08/2015, 21:06
زۆر له گۆڕانخوازەکان ده‌ترسان خه‌ڵکی شیاو نه‌که‌ونه ئەو پۆست و شوێنانەی گۆڕان لە وەک مافی هەڵبژرادن و دابەشکردنی حکومەتە هاوبەشەکەی بەریاندەکەوت. مه‌به‌ستیان بوو دوایی دەستبەکاربوون عه‌یبدارمان نەکه‌ن و خۆیان نەفرۆشن و سەرشٶڕ و گەندەڵ و پیسخۆر و دز نەبن، له‌به‌رده‌م خه‌ڵکیدا خراپ کارمان له‌سه‌ر نەکه‌ن و ڕووزەردی لای دەنگدەران نەبین. بە داخەوە هەموویان وا دەرنەچوون، بۆیە لێرەدا یه‌کێک له‌وانەی کە پۆستیان بە هۆی گۆڕانەوە پێدرا و سووکایەتییان بە دەنگی هەمووانەوە کرد، بە باشی دەزانم بۆ مێژوو بە هەموو لایەکی بناسێنم، ئەمەش مافی هەموو گۆڕانخوازێکە بچێت لێی بپرسێتەوەو بەدوای راستییەکەیدا بگەڕێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی پەرلەمانی کوردستان کە ناوی دیلمان محەمەد سابیر ناسراو بە دیلمانی محەمەد بەگ، له‌یه‌کێتیه‌وه هاته ناو گۆڕان . له‌سەرەتای دەست بەکاربوونیەوە لە خوێندکاران و دوایی لە ئاسایشی سلێمانی له‌به‌ر براکانی و عه‌شره‌ته‌که‌ی کردیان بە مفەوهزی ئاسایش و دوای بوو بە پیاوی (فه‌ریدون عه‌بدولقادر)ی مه‌کته‌ب سیاسی یه‌کێتی و به‌ره به‌ره وای کرد خولی ئه‌فسه‌ری به دوو هەفتە بڕی و به پشتی یه‌کێتی زانکۆی ئێوارانی ته‌واوکرد، کردیان بە مودیر ناحیه به‌وه‌کاله‌ت، ئینجا چوو بۆ میسر له‌وێ ماسته‌ری به موچه‌ی مدیر ناحیه‌که‌ی خوێند و بووه خاوه‌ن تۆپه‌ڵێک شه‌هاده. کە گۆڕان جەماوەری پەیداکرد، وازی لە یەکێتی هێنا و زوو لەمەشدا فرسەتی هێنا و بوو بە گۆڕانخواز، هاواری دەکرد منیش دەیگۆڕم، به زۆر خۆشی له ژووری تویژینه‌وه‌ی سیاسی نزیکرده‌وه و که‌فی ماستاوه‌که‌ی پڕترکردوو بووه به‌ڕیوه‌به‌ری دیوانی پەرلەمان.
من وەکو گۆڕانخوازێک بە مافی خۆمی دەزانم ئەو گومان و پرسیارە بکەم: ئەگه‌ر سه‌رۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی گۆڕان و بزوتنه‌وه‌که له‌مه بگه‌رێین ده‌بێت ئیتر ئێمه قسه نه‌که‌ین!؟
ئەو کاتەی کە هاوڵاتی بە دەست نەبوونی بەنزین و بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین هاواریان لێهەڵسابوو، ئەم بەڕێزە زوو فریا کەوت و رایگەناند کەوا چارەسەری بەنزینی بۆ فەرمانبەر و پەرەلەمنتارەکان کردووە و بەنزینخانەیەکی تایبەتیان بۆیان کردۆتەوە تا وەکو هاوڵاتیان نەچنە ریزەوە و ئەو کێشەیەیان نەمێنێت!
هه‌مو که‌س ده‌زانێت که ناسکترین و گرنگترین کاتی په‌رله‌مان بۆ گۆڕان خەڵکی کوردستان ئه‌م مانگی هەشتەیە، کەچی دیلمان بەگی گۆڕانخواز و بەڕیوەبەری دیوانی پەرلەمان سه‌فه‌ری دەرەوەی وڵاتی کردووە، گومان لەوەدایە کە لە ژێرەوە لەگەڵ پارتیی رێککەوتبێت و وای پێ‌باش بێت کە لەم کاتە هەستیارەدا رابکات و دوور بکەوێتەوە! هەروەها ماڵ ومنداڵی بردۆته گه‌ڕان له‌گه‌ڵ کاک دڵشادی راوێژکاری په‌یوه‌ندییه‌کان و ملی هاوڕیکانیشیان خستۆته به‌ر په‌ت و بەردەم هەڕەشەکانی پارتی و مەسعود بارزانی، که ده‌بوایه بۆ یەک دەقەش کارەکەی بەجێ نەهێشتایە و هاوکاری برادەرەکانی بوایە و ئه‌و پۆسته‌ی بۆ ئاگاداریی و گرنگی و وریایی پرۆژه‌که بخستایه‌ته گه‌ڕ، نه‌ک بۆسه‌فه‌ر و رابواردن بچێت، به‌لام موڕاڵی ئەم جۆرە کەسایەتییانە دیارە و لەوە جوانتریان لێناوەشێتەوە، لێرەدا داواکارم به‌دواچوون بۆ ئه‌م کارانە بکرێت و ئەم زانیاریانه بەهەند وەربگیرێت. جگە لەمە ئەمەی خوارەوە مشتێکە لە خەرواری کار و چالاکییەکانی ئەو بەڕێزە، کە چۆن پۆستەکەی بۆ مەبەستی بەرژەوەندی خۆی بەکار هێناوە
• دامه‌زراندنی ده که‌س له خزمانی خۆی و ژنه‌که‌ی، لەوانە هه‌شت که‌سیان له ده‌سته‌ی پاسه‌وانی سه‌رۆکی په‌رلەمان و سێ که‌س له لایی خۆی وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی پەرلەمان.
• دوان له‌و پاسه‌وانانه‌ی که له‌لای خۆی کارده‌که‌ن ، فه‌رمی نیین و به هاوکاری موچه‌یان بۆ سه‌رف ده‌کات به ناوه‌کانی (فریاد) و (زانیار) کە یەکی بڕی ملیۆنێک دیناریان دەداتێ.
• له‌کاتی واژووکردنی وه‌نه‌وشه‌کانی پەرلەمان، بۆ خۆی دوو وه‌نه‌وشه‌ی به شیرینی وه‌رگرت.
• پری دووملیۆن و نیوی به واژووی سه‌رۆکی پەرلەمان داوه‌ته هاوڕێیه‌کی به‌ناوی (دارا شێخ یەحیا). هه‌ر به‌دیاری و به دوو جار. که شایه‌نی هیچ یارمەتیەک نییه، تەنیا ئەوەیە له ده‌ره‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
• شوقه‌یه‌کی به‌مه‌سره‌فی خواردنه‌وه داوه‌ته سێ کەس لە خزمه‌کانی خۆی، که وه‌ک حیمایه له‌گه‌ڵیدان.
• قۆنته‌راتی چاکردنه‌وه و کڕینی که‌لوپه‌ل و پێویستیه‌کانی په‌رله‌مانی خستۆته ژێر چاودێری خۆیه‌وه، پشکی خۆی وه‌رده‌گرێت.
• چێشتخانه‌که‌ی داوه‌ته که‌سێک، وا رێککەوتووە لەگەڵیدا کە له‌سه‌دا پازده‌ی قازانج وەربگرێت لەگەڵ دکتۆر.. کا.
• وه‌ستا و کرێکاری خۆی دێنێته په‌رله‌مان بۆ دیکۆر و چاکردنه‌وه‌ی هۆڵه‌کانی پەرلەمان . چێشتخانە و مه‌کته‌به و فراکسیۆنی داوە بە ناسیاوی خۆی، کە پێشتر وه‌ستای خۆی بوون له سلێمانی، چونکه ئه‌وسا دوکانی کاشی و دیکۆری هه‌بووه. پێش په‌رله‌مان.
• جۆری رۆنی مه‌کینه‌ی سه‌یاره‌کان و پێداوسیتی میکانیکی سه‌یاره‌کانی پەرلەمانی گۆڕیوه، بە مەبەستی وه‌رگرتنی پشکی خۆی.
• کارمه‌نده‌کانی پەرلەمانی گۆڕیوه، گۆڕانکاری تێدا کردووە و زۆربەیان کە خۆی دایناون، بەو مەرجەی پشکی تایبه‌تی هەبێت لە موچەکانیان، هەڕەشەی ئەوەی لێکردوون ده‌نا لایانده‌بات،
• فەرمانبەرەکانی نووسینگه‌کانی سلێمانی و که‌رکوک، که ناسیاوی خۆین له که‌رکوک دامه‌زراندوه، به‌تایبه‌ت حەرهسهکانیان که دوو موچەیان هەیە.
هەڵسوڕاوێكى گوَڕان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست