سازان له دیدی مه‌وله‌وی و نه‌سازان لای لایه‌نه سیاسیه‌كان
Friday, 14/08/2015, 19:42
واچه به‌سازان سازان بسازان
من چه‌نیم سازان سازانم سازان (مه‌وله‌وی)
یەکەم
پێش هه‌موو شتیك پێویسته ئاماژه‌یه‌كی بچووك بۆ ئه‌و شیعره‌ی مه‌وله‌وی(1806ـ1882) بكه‌ین، كه ره‌نگه ته‌مه‌نی شیعره‌كه بۆ زیاتر له 150 ساڵ و زیاتر بگه‌ڕێته‌وه و زۆر به‌جوانی شه‌ش سازانی به‌كار هێناوه هه‌ریه‌كه‌ی به‌مانایه‌ك، كه ئه‌مه له ره‌وانبێژیدا پێی ئه‌وترێ (ره‌گه‌زدۆزی ـ جیناس) ئه‌ڵبه‌ته وه‌كو مامۆستا (عوسمان هه‌ورامی) نوسه‌ر و شاعیر له راڤه‌كردنی ئه‌م شیعره‌دا یارمه‌تی دام و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه مه‌وله‌وی شیعری له‌م بابه‌ته‌ی هه‌یه و به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك په‌یوه‌ندی به داتاشین و سنعه‌تی شیعرییه‌وه نیه، به‌ڵكو مه‌وله‌وی له سروشته‌وه ئیلهامی شیعری وه‌رگرتووه و ناره‌حه‌ت نه‌بووه له نووسینی شیعردا.
هه‌ندێ مانای سازان:
1ـ سازان به‌مانای رێكه‌وتن واته سازانی له‌سه‌ر بكه‌ین.
2ـ یان كه‌سه‌كه بۆ خۆی سازا له‌گه‌ڵ ژیان و بارودۆخ كه‌سی تر نهیسازاندووه به‌ڵكو خۆی سازا واته خۆی گونجاندووە.
3ـ سازان به‌مانای كۆی ساز، واته ئه‌و مۆسیقا ژه‌نانه‌ی ساز لێده‌ده‌ن.
4ـ سازان به‌مانای ئیشه‌كه بسازێنی و رێكی بخه‌یت وه‌كو چۆن مۆسیقا ژه‌نه‌كان ئاوازهكهیان رێكبخه‌ن و به‌جوانی مۆسیقا‌و دابه‌شكردن ئه‌نجام بده‌ن.
5ـ سازان به‌مانای ناوی ئافره‌ت به‌كاردێ.
6ـ سازان دێیه‌كه له پشت پارێزگای هه‌ڵه‌بجه.
7ـ سازان چاوگی سازاندنی لێ دروستكراوه له شێوه‌زاری سلێمانیدا له‌كاری رابردووهكهیدا (د) وه‌كو زۆر وشه‌ی تر قوت ده‌درێت و ناوترێ سازاند به‌ڵكو (سازان) ده‌مێنێته‌وه. له راستیدا سازانی خاڵی دووه‌م له‌گه‌ڵ سازانی خاڵی حه‌وته‌م جیاوازی هه‌یه و له‌خاڵی دووه‌مدا بۆ خۆی ده‌سازێ و له خاڵی حه‌وته‌مدا كه‌سانێك هه‌ن ده‌یسازێنن و رێكده‌كه‌ون .
8ـ نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بكه‌ین (سازكردن ـ وا ده‌خوێنرێته‌وه: ساز كه‌رده‌ن) له‌زمانی فارسی‌دا هه‌یه و هه‌مان مانای گونجان و رێكه‌وتن و سازاندن دێت. به‌كورتی (سازان) هه‌م ناوی جۆراو جۆره هه‌م كار و كرداره و ئه‌رێ و نه‌رێی هه‌یه وه‌كو سازان و نه‌سازان.
كورته‌یه‌ك له راڤه‌ی شیعره‌كه:
1ـ بڵێ به مۆسیقا ژه‌نه‌كان به‌جوانی ساز و مۆسیقا لێبده‌ن و ئاوازه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌ك بسازێنن وه‌كو چۆن من له شیعردا ئه‌توانم وشه‌كان رێكخهم و بیانسازێنم له‌گه‌ڵ یه‌ك، یان ئه‌گه‌ر مۆسیقا ژه‌نه‌كان و ئاوازدانه‌ران ئیشی خۆیان به‌باشی بكه‌ن ئه‌وا منیش له‌گه‌ڵیان ده‌سازێم، چونكه من پێشتر له‌گه‌ڵیان خۆم سازاندووه.
2 ـ بڵێ به وانه‌ی كه له ژیاندا ناسازێن و ناكۆكن له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌با بسازێن وه‌كو من كه چۆن خۆم گونجاندووه هه‌موو كات ئاماده‌م بۆ سازان و سازانم له ژیانی خۆم سازاندووه.
3 ـ وه‌كو ده‌گێڕنه‌وه مه‌وله‌وی ئافره‌تێكی بینیوه حه‌زی لێكردووه یان چۆته دڵیه‌وه به نهێنی، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه خێزانی هه‌بووه نه‌یتوانیوه ئه‌مه به‌ئاشكرا ده‌ربڕێت، ئایا ئافره‌ته‌كه بۆ خۆی ناوی (سازان) بووه یان (سازان) ئه‌و نازناوه بووه، كه مه‌وله‌وی به نهێنی به‌خشیوێتی به‌ئافره‌ته‌كه وه‌كو چۆن نالی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ناو ناوه (حه‌بیبه ـ مه‌حبووبه)، بۆیه جوابی بۆ ده‌نێرێت و پێی ده‌ڵێ بڵێ به سازانی خۆشه‌ویستم له‌گه‌ڵم بسازێ و منی خۆش بوێت و له من نه‌ترسێت و با بزانێت كه من ده‌مێكه سازانم (واته ئافره‌ته‌كه) م بۆ خۆم سازاندووه و خۆشم ئه‌وێ.
4ـ بڕۆ بڵێ به سازان كه خه‌ڵكی دێی سازانه له‌گه‌ڵم بسازێ و وه‌كو چۆن من ئه‌وم ده‌وێ، ئه‌ویش منی بوێ، چونكه من هه‌موو كاتیك وتوومه و ته‌نها سازانم ئه‌وێ و ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌ویش ده‌سازێم و هه‌ڵده‌كه‌م و ژیانم خۆش ده‌بێت كه ئه‌و بۆ من بێت.
5ـ یان ههورامییهكی ساده ئاوه‌ها راڤه‌ی بۆ ده‌كات ( بڵێ به‌سازان (نازانم مه‌به‌ستی چییه و كێیه؟) سازان دروست بكات، من له‌گه‌ڵ سازانم و سازانم دروستكردووه.
له‌راستیدا ئه‌م شیعره‌ی مه‌وله‌وی وه‌كو ده‌ریا وایه هه‌تا لێی وردبیته‌وه گه‌وهه‌ری تێدایه و جوانی لێ ده‌تكێ.
دووەم
كێشه‌ی (سه‌رۆكی هه‌رێم) كوردستانی كرد به دوو كه‌رته‌وه:
كه‌رتی یه‌كه‌م: بزوتنه‌وه‌ی گۆران و یه‌كێتی و لایهنهئیسلامیهكان رابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن.
كه‌رتی دووه‌م: پارتی و كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌ندێ حیزبی بچوك رێبه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن.
هه‌رچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانه‌كانی پێداگری دەکەن له‌سه‌ر سیستمی په‌رله‌مانی و پێیان وایه ده‌بێت سیستمی حوكمڕانی له كوردستاندا په‌رله‌مانی بێت و سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه كه‌س نه‌بێت له لێپرسینه‌وه رزگاری بێت و په‌رله‌مان مه‌رجه‌عی پێدانی ده‌سه‌ڵات بێت، هه‌روه‌ها پرۆژه‌كانی ئه‌م حیزبانه پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن كه ماوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ (4ساڵ) و ده‌توانێ (4 چوارساڵی تریش) خۆی بپاڵێوێته‌وه به‌كورتی (8) ساڵ تێپه‌ڕ نه‌كات.
به‌كورتی ده‌ڵێن (مه‌سعود به‌رزانی) ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆی ته‌واو كرد ئه‌گه‌ر به‌هۆی شه‌ڕی داعش و راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان مانه‌وه‌ی خۆی به پێویست ده‌زانرێت، ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا سیستمه‌كه بكرێت به په‌رله‌مانی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌مبكرێنه‌وه.
هه‌رچی كه‌رتی دووه‌مه، كه پارتی دیموكراتی كوردستان رێبه‌رایه‌تی ده‌كات جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه (مه‌سعود بارزانی) بۆ ماوه‌ی دووساڵی تر سه‌رۆكی هه‌رێم بێت به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئێستایه‌وه و دواتریش له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵبژێردرێ نه‌ك له په‌رله‌مانه‌وه هاوكاتیش پارتی به نووسراو هیچ پرۆژه‌یه‌كی نییه تاوه‌كو سازانی له‌سه‌ر بكرێ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌س ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر به یاسا بێت یان نا، ئایا مه‌سعود بارزانی دوای دوو ساڵی تر بۆی هه‌یه خۆی كاندید بكاته‌وه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم؟ ئایا ئه‌گه‌ر هه‌رێم خۆی بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده بكات، مه‌سعود بارزانی بۆ چه‌ند خولی تر ده‌توانێت خۆی بپاڵێوێت؟
به‌كورتی کەرتی سێیەن، یان به‌ره‌ی سێیه‌م نیه و كوردستان به‌سه‌ر ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌دا دابه‌شبوون، ئه‌م دوو ركابهرهش ئاسۆی سازانیان لێوه‌دیار نیه و هه‌ركه‌سێك به لێكدانه‌وه‌ی خۆی سازان ده‌ناسێنێ، له راستیدا ئه‌وه‌ی ناوی سازان بێت له‌م سازانه‌دا نییه، جا ئه‌گه‌ر سازان هه‌بوایه بۆچی شه‌ڕێ ناوخۆ له 1964 وه تاوه‌كو 1998 روویده‌دا؟ به‌رای من تۆپ له‌ساحه‌ی پارتی دایه و ده‌بێت ته‌نازول له ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیان بكه‌ن، خۆ دوو ساڵی تر پێچی مێزه‌رێكه، كه‌واته هه‌ر گرفت دووساڵهكه نییه به‌ته‌نها، به‌ڵام دیاره بێمتمانه‌یی هه‌یه و ئه‌وان چاك یه‌كتر ده‌ناسن و به‌ڵام گرفته‌كه هه‌ر بۆ میلله‌ته‌كه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست