کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێزەکانی پارتی لە حاڵەتی ئامادەباشییدان

Thursday, 13/08/2015, 22:54


په‌یامنیری کوردستانپۆست:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌نێو ئاسایشی پارتی لە هەولێرەوە به‌ كوردستانپۆستی راگه‌یاند، کە پارتی شله‌ژانێیكی زۆری پێوە دیارە و له‌ راپه‌رینی جه‌ماوه‌ریی ده‌ترسێ  بۆیه‌ هه‌رچی هێز و  پیاوی خۆیەوە هه‌یه‌  به‌ سەر شه‌قام و سه‌نتەره‌كاندا بڵاوكردۆته‌وه‌،‌ هێزه‌كانی  ‌ئاسایش و  پاراستن، هەروەها به‌شێك له‌هێزی سه‌ربازی به‌ره‌كانیشی كشاندوته‌وه‌ بۆ ناوشار، هه‌مووشی خستوته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی پلە (ج)، سەرچاوەکە درێژەی پێدا، کە چه‌ندین فه‌وجی  تایبه‌ت ئیستا له‌ماڵه‌كانی مەسعود بارزانی، نچیرڤان و شوێنه‌ هه‌ستیاره‌كان دابه‌شكراون  موڵه‌تی  پشوویان نییه‌ پێییان راگەیاندوون، کە تا ٢٥ مانگ هیچ مۆڵەتێکتان پێنادرێت، بەڵام ناشزانرێ دواتر به ‌كوێ ده‌گات، له‌درێژه‌ی ئەو لێدوانه‌دا سەرچاوەکە وتی:  له‌ شه‌ری داعشدا به‌نمونه‌ ئەگه‌ر فه‌وجێك ٣٠٠ كه‌س بوایه‌  رۆژانه‌  زیاتر لە ٥٠ كه‌س  مٶله‌تی پێده‌درا، به‌ڵام له‌ئیستادا هیچ موڵه‌تێك نییه‌ جگه‌ له‌ ته‌له‌فونكردن نەبێ بۆ ماڵه‌وه‌. له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ بۆ هه‌ر فه‌وجێكی ٣٠٠ كه‌سی پارتی تەنیا دوو هه‌مه‌ری پێداون،  بەڵام  ئیستا بنەماڵەی بارزانی له ‌ترسی خۆیان ٢٦ هه‌مه‌ریان  خستوته‌ نێو شاری هه‌ولێر، واتا ئه‌وه‌نده‌ی ترسیان له ‌خەڵک هەیە، ئەوەندە له ‌داعش ناترساون، جگە لەوە ‌وەک دەبینرێت چه‌كی نوێی زۆریان دابه‌شكردوه‌ كه‌ گومان ده‌كرێ ئه‌و چه‌كانه‌ بێت کە پێشتر ئەمەریکا و وڵاتە ئەوروپییەکان بۆ شەڕی داعش بۆ پێشمەرگەیان نارد، هیچی نەدرابوویە دەست پێشمەرگە و بنەماڵەی بارزانی شاردبوویەوە، ئیستا بۆ ئەم مەبەستە  بەشێک لەو چەکانە بە دەست ئەم هێزانەوەیە تا بەکاری بهێنن، له‌كۆتایشدا سه‌رچاوه‌كه‌ گوتی لەوه‌ته‌ی هه‌یه‌، پارتیی و بنەماڵەی بارزانی به‌ ئاستی ئێستا ترسیان لێ نه‌نیشتووه‌، نازانرێت ئەو ترسە دروستکراوە، یان مەبەستێکی دیکەشی لە پشتەوەیە، پێدەچێت لەوەش بترسن کە بە کەمکردنەوەی دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم پێیان وابێت ئەمە پلانێکە و  خۆری سیاسیان بەرەو ئاوابوون دەچێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە