کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ناکۆکی کەوتۆتە نێوان ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی

Tuesday, 11/08/2015, 22:47


په‌یامنیری کوردستانپۆست:
لە کۆبوونەوەی دوێنێ ١٠ – ٨ -٢٠١٥ مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  گرژیی و دەنگە دەنگ دەکەوێتە نێو ئەندامەکان ئەویش سەبارەت بەو پرۆژەیەی کە د. بەرهەم لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم دەیخاتە بەردەمیان  و پێشنیاری ئەوە دەکات، کە یەکێتیی لەو رێکەوتنەی خۆی لەگەڵ گۆڕان پاشگەز بێتەوە، ئەوانەی کە پشتگیری ئەم پرۆژەیە دەکەن: بەرهەم ساڵح، کۆسرەت رەسوڵ، شێخ جەعفەر، ئیستا هەر سێ کەسەکە لە هەوڵی بفراوانکردنی ئەو بەرەیەن، لە هەمان کاتدا بۆ ئەو مەبەستەش کۆسرەت رەسوڵ شاڵاوی  کوڕی ناردۆتە هەولێر  لەگەڵ  چەند کادیرێکی یەکێتییدا کۆبۆتەوە و قسەی بۆ کردوون وتوویەتی نەوشیروان مستەفا سلێمانچێتی دەکات، رقی لە ئێمەیە، نیازی خراپە، بەمە هەموویانی ترساندووە! وتوویەتی گوایە ئەگەر جەنابی کاک مەسعود هەڵنەبژێرێتەوە ئەوان جارێکی دیکە هەموومان ئاوەرە و دەربەدەر دەبین و لە سلێمانی جیگامان نابێتەوە! بەم شیوەیە ترسی خستۆتە دڵی کادیرەکانەوە
سەرچاوەیەک لە نێو مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەرەنجامی ئەم هەڵویستانەی وا لێکدایەوە کە ئەمانە لە مێژە خۆیان بە پارتیی فرۆشتووە و هەندێکیشیان وێنە و ڤیدیۆیان لەلایەن پاراستن گیراوە، بەتایبەتی کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح کە لە کاتی کاری ناشیاوی سێکسی لە هەولێر بە ڤیدیۆ گرتوویانە، ئەمەم خاڵی لاوازی ئەو دوانەیە، بەڵام سەرجەم ئەو کەسانە بە شێخ جەعفەریشەوە، بۆ پاراستنی پەرژەوەندیی خۆیان و ئەو پارە زۆرەی دزیویانە ئەم هەڵوێستەیان وەرگرتووە، لەلایەکی دیکەشەوە مەترسییەکی دیکەیان هاتۆتە سەر ئەویش دوایین بڕیار سەرۆک وەزیرانی عێراق عەبادییە کە دەیەوێت چاکسازیی بکات و سنورێک پیسخۆر و دزەکان دابنێت کە هەموو ئەمانە پاشەڕۆژیان کەوتۆتە مەترسییەوە بۆیە دەیانەوێت چارەنووسی خۆیان بدەنە دەست کەڵە دز و خائینێکی وەک مەسعود بارزانی، بەڵگەش بۆ ئەمە ئەو سەفەرەی کۆسرەت رەسوڵ بوو بۆ ئەمەریکا کە بۆ نەشتەرگەرییەکەی چوو، ترسی ئەوەی هەبوو نەگەڕێتەوە بۆیە زوو چووە لای مەسعود بارزانی و پێی وت، ئەگەر مردم شەرەفی بنەماڵەکەم لە ژێر رەحمەتی تۆدایە! هەڵبەت مەسعود بارزانی هەر ئەوەندە دەتوانێت ئاگاداری شەرەفی کەسوکاری کۆسرەت بێت، کە چارەنووسیان، وەکو فازیل  میرانی و سەرباز هەورامی و ئەوانی دیکە بداتە دەست مەسروی کوڕی تا ئاگای لێیان بێت!
ئەو قسە و کۆمێنتارانە کەسایەتییەکی سیاسیی لە هەولێر باسی لێوەکرد

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە