کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان و یەکێتی، دانانەوەی مەسعودتان پیرۆز!

Tuesday, 11/08/2015, 11:35


لە دوای نەورۆزی ئەم ساڵدا، دەنگ و باسی تەواو بوونی ماوەیی یاسایی پۆستی سەڕۆکاییەتی هەرێم، بوو بە باس و خواسی گەرمی نێو پارتە بەشداربووەکانی دەستەڵاتی حکومەتی بنکە فرەوانی هەرێم. بۆ ئەو مەبەستە گەلێک کۆبونەوە رێکخرا بۆ، دارودەستەیی کەسایەتیی یەکەمی ئەو پارتانە، گەلێک خوانەی چەوریان بۆ ئامادە کرا. گەلیک لە پیاوی میدیاکارانی کەناڵە زەبەڵاحەکان و پارەدارەکانی وەکو، کەی ئێن ئێن، گەلی کوردستان، کوردستان تیڤی، کەناڵی رودایی داعش/ تورکیا و نێچیر، کەناڵی ئین ئارتی، سپێدە کامێراکانیان کەوتە گڕ بەمەبەستی چەواشە کردنی میللەت بە تەوجیهی سەرۆکی پارتە دەستەڵاتدراە پارەدارەکانی بەشدار بووی حکومەتی بنکە فرەوانی نەوت فرۆشان، بەمەبەستی ئەوەی گوایە ئەوان رازی نیین بە درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکێکی ماوە بەسەر چوو!
هەموو سەرکردەو نوێنەری کەساییەتی یەکەمی نێو ئەو پارتانە، لە کەناڵە پارەدارەکانی پارتەکانیانەوە، کەوتنە دوان وەکو توتیی، تەرکیزیاین دەکردە سەر ئەوەی، کە یاسا هەییە لەو وڵاتەدا! درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکاییەتی پێشێل کردنی یاساییە! لە هەرێمدا دەبێت یاسا سەروەر بێت! دەستەڵاتی پەرلەمان دەبێت لەسەروی هەموو شتێکەوە بێت! کەچی ، ئیمرۆ ئاوێنە نیوز دەنوسێت " وه‌فده‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی "برێت ماكگۆرك" جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروبارى عێراق له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سلێمانی به‌ڕاشكاوی داواى له‌گۆڕان كردوه‌ رازی بن به‌كردنه‌وه‌ی بارزانی به‌سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ماوه‌ى دو ساڵی تر. له‌به‌رامبه‌ردا گۆڕان جه‌ختی له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ پێشمه‌رجیان بۆ ئه‌و داواكارییه‌ ئه‌وه‌یه‌ پرۆژه‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم له‌په‌رله‌مان تێپه‌ڕێنرێت‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی بارزانی له‌دو ساڵی داهاتودا كه‌مبكرێته‌وه‌. لە درێژەی ئەو باسەدا  " ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رهه‌م ساڵح پرۆژه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێشكه‌شی لایه‌نه‌كان كردوه‌و پێشنیاری كردوه‌ بارزانی بۆ دو ساڵیتر له‌پۆسته‌كه‌یدا وه‌كو سه‌رۆكی ئینتیقالی بمێنێته‌وه‌".
ئەو ئەنجامە هەر لە سەرەتاوە روون و ئاشکرا بوو، بۆ گەڵێک لە چاودێرانیی سیاسیی بێ لایەن، کە ئەزمونی ساڵانی پێشویان دەکردە بیناغە بۆ لێکدانەوەیی روداوە سیاسییەکان، هەڵسەنگانددنی کەساییەتی سەڕۆکی پارتەکانی بەشدار بووی حکومەتی بنکە فرەوانی نەوت فرۆشان.
سەرکردەیی پارتە بەشدار بووەکانی حکومەتی بنکە فرەوانی هەرێم، سەرکردەیی ناوچەیین، بێ پرنسیپ. ئەزمون سەلماندوییەتی کە چاوەرێی ئەوەیان لێناکرێت، بوێربن، پێداگری بکەن لەسەر مەسەلە چارەنوسسازەکان، وەدەست هێنانی دەستەکەوتە نیشتمانیی و نەتەوەییەکان. کۆمەڵێک دۆراوی گۆڕەپانی سیاسیین، لە سەر ئاستی جەماوەر، کوردستان، عیراق، ناوچەکە و دنیا. کۆمەڵێکن خاوەن پێگە، سەنگ و رێز نیین لە سەر ئاستی عیراق، هەرێم ، کۆمەڵگایی نێو نەتەوەیی، هیچ هەژمارێکیان بۆ ناکرێت. کۆمەڵێکن درۆزن، دزن، ناپاکن، نەوت فرۆشن لە هەوڵی ئەوەدان کە لە سادەییی و بێ ئاگایی میللەتی کورد سودمەند ببن لە باشوری وڵاتدا.
دوو ساڵ پێش ئێستا، هەمان شانۆگەرییان پێشکەش بە میللەتی کورد کرد، لەسەر هەمان بابەت، لەلایەن هەمان ئەکتەرەکانی ئیمڕۆی سەر شانۆیی سیاسیی هەرێم.  کوردستان پۆست ١٥/٦/٢٠١٣دا لە وتارێکدا بڵاوکرایەوە" ‌بە گوێرەی ئەوەی میدیا کوردییەکانی وڵات ئاماژەی پێدەکەن، کە ئەویش رازی بونی سەرکردایەتی یەکێتیە لە درێژ کردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ دوساڵی تر، لە پێناو هەموارکردنەوەی دەستور، بە تایبەتی ئەو برگەیەیی لە دەستوردا کە پەیوەندیی بە دەستەڵاتەکانی سەڕۆکیی هەریم هەیە. شان بە شانی بڵاوبونەوەی ئەو جۆرە هەواڵە، دەنگو بۆی ئەوش بڵاوبۆتەوە، کە ئەگەری رازی بونی لایەنی ئۆپۆسیزیۆن هەییە بۆ ئەو پێشنیارە".  لە ئەنجامدا ئەو کات، بە بەکارهێنانی ئەو بیانوە بۆ خۆدەربازکردن لە شەرمەزاریی لە نێو میللەتدا یەکێتی، گٶڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو نفوزی خۆیان بەکارهێنا، یاساییان پشت گوێ خست، ماوەکەیان بۆ سەرۆکەکەیان درێژ کردەوە. پرسیاری گرنگ لێرەدا  ئەوەیە کە ئەو کات فشارو دەستێوەردانی دەرکیی زلهێزێکی وەکو ئەمریکا نەبوو؟ کە ئیمڕۆ کرا بە بیانو بۆ دوبارە بوونەوەی هەڵوێستیتان بەرامبەر بە پرسیی درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکاییەتی هەرێم؟

سەرچاوە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە