کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


بۆچى پارتى ئه‌و هه‌موو مه‌ترسييه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌؟

Saturday, 08/08/2015, 22:00


مێژووى هه‌موو ديكتاتۆر و سته‌مكاره‌كانى نێو ئه‌م كه‌ونه‌ هه‌ميشه‌ وابووه‌ بۆ مانه‌وه‌يان له‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات، پيشه‌يان دروستكردنى دووژمن و مه‌ترسى و قه‌يران بووه‌، بۆئه‌وه‌ى به‌ دانيشتوانى ژێر ده‌سه‌ڵاتيان بڵێن ئه‌گه‌ر ئێمه‌ نه‌بين دووژمن ده‌تانخوات و هه‌مووتان له‌ ناو ده‌چن! هه‌موو ئه‌و سته‌مكار و ديكتاتۆرانه‌ يان مردوون و يان خه‌ڵك به‌ شه‌ق لايبردوون و هيچ گه‌لێكيش نه‌تواوه‌ته‌وه‌ و له‌ ناو نه‌چووه‌.
له‌م دۆخه‌ى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى بۆ مانه‌وه‌ى له‌سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات، له‌ رێگاى هه‌موو چينه‌كانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى ئه‌وه‌ بڵاو ئه‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆك شه‌ڕى ناوخۆ هه‌ل ئه‌گيرسێت و له‌م كاته‌دا بارودۆخه‌كه‌ واده‌خوازێت ئه‌و بمێنێته‌وه‌! چونكه‌ چوارده‌ورمان به‌ دووژمن ته‌نراوه‌! 
ئه‌وه‌تا پارتى هه‌موو كارتێك بۆ بڵاوه‌پێكردنى مه‌ترسى شه‌ڕى ناوخۆ به‌كار ئه‌هێنێت، جارێك له‌ ريگاى يه‌كگرتووى ئيسلامى و عه‌لى قه‌ره‌داخى يه‌وه‌ ئه‌م مه‌ترسييه‌ بڵاو ئه‌كاته‌وه‌، رۆژێكيتر له‌ رێگاى ئارى هه‌رسين، رۆژێكى ديكه‌ له‌ رێگاى كۆمه‌ڵێك رۆشنبيرى له‌وه‌ڕاوى له‌وه‌رگه‌ى پارتييه‌وه‌، رۆژێكيتر له‌ رێگاى شيخ جه‌عفر و مسته‌فا چاو ڕه‌ش و حامى حاجى خالى و كۆمه‌ڵێك ده‌م و چاوى سه‌ربازى بێزراوه‌وه‌ ئه‌م مه‌ترسييه‌ ئه‌گه‌يه‌نێت، دڵنيام رۆژانى داهاتوو مه‌لاى مزگه‌وت و سه‌له‌فيه‌كان و كۆيله‌كانى خۆشى ئه‌هێنێـته‌ خه‌ت، له‌ هه‌مووشى نه‌گبه‌تيتر ئه‌وه‌يه‌ ده‌ستى ئێران و توركيا و زلهێزه‌كانيشى هێناوه‌ته‌ نێو ئه‌م دۆخه‌وه‌.
جاران پارتييه‌كان ئه‌يانوت مه‌لا مسته‌فا رابه‌رى كورد نه‌بێت كورد ئه‌مرێت و له‌ ناو ئه‌چێت، كه‌چى مه‌لا مسته‌فا نه‌ما و له‌ دواى ئه‌و ڕاپه‌ڕين دژى رژێمى به‌عس و حوكمى خۆماڵى هاته‌ گۆڕێ، ئێستاش پارتييه‌كان ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر بارزانى سه‌رۆك نه‌بێت گه‌لى كورد ئه‌فه‌وتێت و دووژمن ده‌مان خوات! ماوه‌يه‌كيش يه‌كێتييه‌كان ئه‌يانووت مام جه‌لال نه‌مێنێت كورد ئه‌فه‌وتێت، ئه‌وه‌تا ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ تاڵه‌بانى له‌ ساحه‌ى سياسى نه‌ماوه‌ و گه‌لى ئێمه‌ش نه‌فه‌وتاوه‌ و نه‌ش خوراوه‌، گۆڕانه‌كانيش واده‌ڵێن به‌ نه‌وشێروان مسته‌فا، كۆمه‌ڵ و حيزبه‌كانى ديكه‌ش هه‌مان ڕايان هه‌يه‌، ئه‌م جۆره‌ عه‌قڵێت و بيركردنه‌وه‌ سه‌قه‌ت و نابووته‌ بووه‌ته‌ هۆكارى ئه‌وه‌ى گه‌لى ئێمه‌ وه‌ك ميزى حوشتر به‌رو دواتر و دواتر بڕوات.
لێ ئێستا ئه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكى كوردستان مه‌سعود بارزانى و ئه‌مساله‌كانێتى، كه‌ ئاماده‌نين كورسى ده‌سه‌ڵات جێبهێڵێن به‌ شێوه‌يه‌كى هێمنانه‌ و ديموكراسيانه‌، هه‌ر بۆيه‌ ئه‌م دۆخه‌يان درووستكردووه‌ و به‌هه‌موو لايه‌كدا مه‌ترسى په‌خش و بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌؟
ده‌ى به‌ قه‌ولى خۆيان ئه‌گه‌ر شه‌ڕى ناوخۆ دروست ئه‌بێت به‌ نه‌مانى مه‌سعود بارزانى، با ئه‌و شه‌ڕه‌ هه‌ر درووستبێت، كێ خۆى به‌ كوشتده‌دات له‌ پێناو ده‌سه‌ڵاتى ئه‌م سياسيانه‌ با بۆخۆى بڕوات خۆى به‌ كوشت بدات، هاوڵاتيانى ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ خه‌ولێكه‌وتووه‌ چى خۆشييه‌كيان بينيوه‌ 23 ساڵه‌ تا خۆشييه‌كانيان لێتێكبچێت، ئه‌گه‌ر شه‌ڕيش بكه‌ن، باردۆخه‌كه‌ له‌و سياسييه‌ بازرگان و دز و تاڵانچييانه‌ تێك ئه‌چێت كه‌ 23 ساڵه‌ ئه‌م وڵاته‌ بۆ خۆيان نه‌وه‌كانيان هه‌ڕاج ده‌كه‌ن و كۆمه‌ڵگا وه‌ك مێگه‌ل لێده‌خوڕن. بۆيه‌ نابێت گه‌لى ئێمه‌ گوێى بۆ ئه‌م مه‌ترسييه‌ دروستكراوانه‌ هه‌ڵخات و ئه‌بێت جه‌ريئانه‌ دژى ديكتاتۆرێت و سه‌رۆكى هه‌تا هه‌تايى بووه‌ستێته‌وه‌، عه‌قڵێتى حوكمڕانى له‌ ديكتاتۆرێته‌وه‌ بگۆڕێت بۆ ديموكراسى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە