کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


دوو پەیامی روون و ئاشکرا

Saturday, 08/08/2015, 21:45


یه‌كه‌م: پارتی خه‌ریكی چیتره‌؟
ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی پارتی ئاماده‌ی كردوون به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی میت خۆی ئه‌دا له‌ (١٠) هه‌زار جاش.
له‌ ژێر ناوی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژئاوا هه‌مووشمان سه‌ردانی وه‌زیر‌ه‌كه‌ی توركیامان بینی به‌ یاوه‌ری وه‌زیره‌كه‌ی پێشه‌رگه‌ بۆ لای ئه‌ چه‌كدارانه‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو ئه‌ چه‌كدارنه‌ ووتی:
چه‌كه‌كانمان هه‌مووی تازه‌یه‌ مووچه‌ی باشمان هه‌یه‌و خزمه‌تی باش ده‌كرێن
ته‌نانه‌ت خزمه‌تی ئینته‌رنێتیشمان بۆ دابین كراوه‌
ڕاهێنانه‌كه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و گروپ و ئه‌فه‌سه‌ر ڕۆژ ئاوایی و ئه‌مریكیانه‌ بووه‌
كه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ ڕاهێنانی هێزی پێشه‌مه‌گه‌یان ناردوون
سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه‌ش به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیای هاوپه‌یمانان، له‌به‌ر ده‌ستی ئه‌و چه‌كدارانه‌ دایه‌.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك پارتی و توركیا هه‌وڵیاندا، ئه‌م هێزه‌ ڕه‌وانه‌ی ڕۆژئاوا بكه‌ن
به‌ڵام له‌ترسی په‌یه‌ده‌ نه‌یاتوانی یه‌ك هه‌نگاو بهاوێژن.
ئێستا پارتی ده‌یه‌وێ ئه‌م هێزه‌ بۆ‌ شه‌ڕێكی تری نه‌خوازراو  به‌كار بهێنی گه‌ر فریای ئه‌وه‌ بكه‌وێت.
بارزانی بۆ مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كورسیه‌كه‌ی په‌نا بۆ هه‌موو كارێكی به‌د ده‌بات.
دووه‌م: پارتی و زانیاری هه‌ڵه‌..
ده‌ڵێن پارتی زانیاری هه‌ڵه‌ و به‌ ئه‌نقستی داوه‌ته‌ میتی توركی بۆ ئه‌وه‌ی فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كان، خه‌ڵكی سڤیل بۆردومان بكه‌ن ، ناڕه‌زایی خه‌ڵكی لێبكه‌وێته‌وه‌ دژی گه‌ریلا و په‌كه‌كه‌ و بونیان له‌ قه‌ندیل و ناوچه‌كانی تر..
هه‌ڵبه‌ته‌ پارتی هه‌موو كارێكی قێزه‌ونی له‌ده‌ست دێ..
بۆ ڕاستی و دروستی ئه‌م هه‌واڵه‌، پشت ڕاست كردنه‌وه‌ی.نیشاندانی سیاسه‌تی خیانه‌تكارانه‌ی پارتی.
له‌ ساڵی ١٩٩٤ له‌كاتی بۆمباباران كردنی یه‌كمجاری باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ له‌ گوندی (زه‌ڵێ)
كه‌ هێرشێكی گه‌وره‌ چه‌ندین كاتژمێری خایاند..
سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌ نوسراوێكی فه‌رمی داوای زانیاری وردی له‌سه‌ر زیانه‌كانی گه‌ریلا كردبوو له‌ لقی ١١ی پارتی له‌ شاری ڕانیه‌.
لقی ١١ش هه‌مان نوسراو نامه‌یه‌كی تریان ناربوو بۆ كه‌سێكی تر (.......) بۆ ده‌ستخستی ژماره‌ی شه‌هید و بریندراره‌كانی گه‌ریلا.
بۆ ئه‌وه‌ی به‌م زانیاریانه‌ دڵی توركیای ئاغایان هه‌م خۆش و هه‌م هه‌م ڕازی بكه‌ن.
له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆ،، ئه‌م نوسراوانه‌ كه‌وتنه‌ به‌رده‌ست كاتێك لقی ١١یان گرت.
ئیتر چ پێوست ده‌كات خه‌ڵك ناره‌زایی دژی توركیاو سیاسه‌ته‌كانی توركیا ده‌ربڕێ
ئه‌وه‌تا دژمن له‌ به‌رده‌رگای هه‌ر كامێكمانه‌
باره‌گای لق و ناوچه‌كانی پارتی هیچ جیاوازییه‌كیان نیه‌، له‌گه‌ڵ باره‌گی میت و قه‌رقۆلی جه‌ندرمه‌و میت.
بۆ پێشه‌وه‌ به‌ره‌و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردیی مه‌سعود به‌ پشتوانی سه‌دان نوسه‌ر و به‌ناو ڕۆشبنیری مه‌سینه‌ هه‌ڵگرو كاسه‌ لێسی پارتی و بنه‌ماڵه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە