کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مانە مه‌ترسیدارترن له‌ سه‌رۆ قادر و جه‌مال عه‌بدوڵڵاکان

Saturday, 08/08/2015, 21:32


گه‌ر هه‌ست بكه‌ن  ته‌وه‌رێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ی له‌سه‌ری ده‌وه‌ستم  هه‌لپه‌رستی و ده‌بل مورالی  ،  ئه‌و به‌ناو كه‌له‌ روشنبیرانه‌یه‌ ، كه‌هه‌ندێ میدیای ئه‌هلی و گوران  به‌خه‌لك وه‌ك كه‌سایه‌تی زۆر گه‌وره‌  ده‌ناسێینن !!له‌كاتیكدا زۆربه‌یان كه‌سایه‌تی لاواز و پول په‌رست و نزیك له‌پارتی ویه‌كیتین ، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوریی سه‌رنوسه‌ره‌كان یان راپۆرت نوسێیكی ئه‌و مالپه‌رانه‌ سه‌رسامه‌ پێییان و هاورییانه‌ ،  ئه‌وا  روژانه‌ ووته‌ سواو  جه‌واشه‌كاریه‌كانیان ده‌كه‌نه‌ هه‌والی گرنگ و ژه‌هرخواردی خه‌لك ده‌ده‌ن .  به‌لام ده‌یان كه‌سایه‌تی جوان و هه‌والی گرنگ هه‌یه‌   گرنگی پێناده‌ن  . یه‌كێك له‌و مه‌خلوقاتانه‌ ئه‌و  رێبوار سێوه‌یله‌یه‌ ،  كه‌ده‌مێكه‌ به‌شێكمان هاوار ده‌كه‌ین گرنگی به‌و كه‌سایه‌تیانه‌ مه‌ده‌ن جونكه‌ ئه‌وانه‌  به‌نهینی  و له‌ژێره‌وه‌ له‌گه‌ل ده‌زگا سیخوره‌كان یان بۆ میدیا سیبه‌ره‌ ئه‌منیه‌كان  ده‌نوسن   بۆپاره‌    بۆیه‌  ئه‌وانه‌  مه‌ترسیدارترن له‌سه‌رۆ قادر و جه‌مال عبدولاكانی پارتی ویه‌كیتی  جونكه‌ گه‌نج بروا به‌گوته‌كانیان ده‌كات  به‌تایبه‌تی كه‌ میدیای گوران و ئه‌هلیووشه‌ كانیان ده‌رازێنه‌وه‌.
له‌هه‌والێیكی دوێنێی  مالپه‌ری لڤین دا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی كه‌مپین واژوی ٢٣٠٠  روشنبیر بۆ پالپشتی مانه‌وه‌ی بارزانی ده‌كه‌ن  ٢ نووسه‌رن  یه‌كێكیان ئازد عبدولواحد و ئه‌وه‌ی تر   (رێبوار سێوه‌یلی) به‌ناو  فه‌یله‌سوفه‌ ، كه‌ له‌ دیدارێكی کەناڵی (کەی ئێن ئێن)دا گوتی (مه‌لا مسته‌فا فه‌یله‌سوف بووە ، به‌لای كه‌م له‌ بواری كۆمه‌لایه‌تی) له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌مپینه‌ جگه‌ له‌وه‌ی پشتگیریه‌ له‌مانه‌وه‌ی  بارزانی كه‌خاوه‌نی ده‌یان تاوان و ناپاكیه‌ ، وه‌كارێكی نایاسایشه‌ كه‌ روشنبیر ی به‌ئه‌خلاق ،   نابێت  پشتگیری له‌مانه‌وه‌ی سیسته‌مێكی  مافیایی و بنه‌ماله‌یی و دیكتاتوری بكات ، له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌و دوو به‌ناو نوسه‌ره‌ ، هه‌لساون ساخته‌كاری و به‌وه‌ی تێكسته‌كه‌یان  ده‌ستكاری كردوه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ندێ نوسه‌ر وه‌ك بانگه‌شه‌ی ده‌كه‌ن ،  كه‌ئه‌وه‌ له‌كه‌مپینه‌كه‌ شه‌رمه‌زارتره‌


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە