هەلپەرستێک لە پێستی مەڕدا
Friday, 07/08/2015, 0:59
لە کوردستانپۆست ڕۆژی ( ٤ / ٨ / ٢٠١٥ ) دا کاک ئازاد فایەق محەمەد پەردەی لە سەر کۆمەڵیک نۆکەر و کلک و ئەڵقەلەگویێ پارە و پارتی هەڵداوەتەوە، کە پەرۆشی دانانەوەی مەسعود بارزانین . یەکێک لەوانە (جەمال عەبدول)ە، کە چەند ساڵە وا خۆی نمایش دەکات، پیاوێکی سەرڕاستی پاکە و بە لای پارەی حەرامدا ناچێت و بە تەنگ دواڕۆژی میللەتەوەیە و بەمەش کەسانێکی زۆری هەڵخەڵەتاندووە . جا بۆ ئەوەی بزانن ئەم کەسە پارەپەرستە تا چ ئەندازەیەک کوژراوی پارە و سامان و سەیارەیە، لیرەدا ئەم نموونەیە باسدەکەم، خۆ ئەگەر ئەو خۆی بە پاکدەزانی دەبوو ئەمەی قبووڵ نەکردایە و ئەو پارە حەرامەی نەخواردایە.
پێش ڕاپەڕین خێزانی ناوبراو لە کارگەی جگەرەی سلێمانی فەرمانبەرێکی ئاسایی بەشی دارایی بوو، هەمووش دەزانیین لە دوای ڕاپەڕینەوە و لە سایەی حوکمی دوو بنەماڵەکەی تالەبانی و بارزانیدا ئەو کارگەیە لە کار وەستاوە و هیچ بەرهەمێکی نەماوە و کرێکار و فەرمانبەرەکانی ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە و لە کاتی هاتنی مووچەدا سەردانی ئەو کارگەیە دەکەن، کەچی ئەم کاک جەمالە نوێژکەرە لە خواترسە! هات بە واسیتە پلەی هاوسەرەکەی بەرزکردۆتەوە بۆ ڕاوێژکار. دوو پیاوی بۆ ژنەکەی دانا، کاتێک دەچوو بۆ بازاڕ یەکێک شتەکانی بۆ هەڵدەگرت و ئەویتریش سەیارەکەی لێدەخوڕی! باشە کاکە جەمال کارگەیەک لە کار وەستابێت و بەرهەمی نەبێت و فەرمانبەرەکانی لە ماڵەوەبن ڕاوێژکاری علوجی بۆ چییە؟ . ئاخر خۆ تو لای خۆت نوێژ دەکەیت و ڕۆژو دەگریت جا چۆن دەبێ ئەو پارە حەرامە قبووڵ بکەیت، کە چاکیش دەزانی ئەو پارەیە پارەی دزراوی ئەو میللەتە کڵۆڵەیە.
حەیف بۆ کەسانی وەک ئەم جەمالە، کە بە مووچەی وەزیری خۆی و بە مووچەی ڕاوێژکاریی بۆ خێزانەکەی ئەو پارە زۆرە وەردەگرن و سەیارەی زۆر و پاسەوانیان هەیە هێشتا تێر ناخۆن، لەولاشەوە دەچن پشت لە میللەت دەکەن، پشتگیریی لە کەسێکی خائنی وەک مەسعود بارزانی نۆکەری بێگانە دەکەن، کە وڵاتەکەمانی کردووە بە دۆزەخ، حەیفیش بۆ ئەو کەسانەی کە هەتا ئیستا ئەم جۆرە هەلپەرستانەیان نەناسیوە، کە بوونەتە زەروو خوێنی گەلەکەمان دەمژن و کەوتوونەتە گیانی میللەتەکەمان .
بۆ بەڕێزان ستافی کوردستانپۆست: لە دوای ڕێز و خۆشەویستی هیوای سەرکەوتنتان بۆ ئەخوازم ... ئەوەندەی خوێندەوارانی هەلپەرست زیانیان بە میللەتەکەمان گەیاندووە نیو ئەوەندە نەخوێندەوارەکانمان زیانیان نەگەیاندووە .. هەڵدانەوەی پەردە لەسەر ئەو کەسە هەلپەرستانە کارێکی ئێجگار پێویستە . تکایە چەکوشکاری لە سەری ئەو کەسانەدا بکەن کە پشتگیریی لە مەسعود و بنەماڵەی خائنی تالەبانی ئەکەن.
براتان : دارا حەسەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست