کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کار،یان،کەر، کامیان راستن؟

Friday, 07/08/2015, 0:50


نەتەوەیەک کە ٢٤ساڵە سیستمی عەشیرەگەری و سیرمەخۆری ئەودەسەڵاتە بەزەبری مل ئەستووری وزۆرداری حوکمی بەسەردا داسەپێنێ وتووشی ڕەنجەڕۆییوبێبەختی مێژوویی دەبیتەوە. عەشیرەی بارزانی لەسەر مێدیاکانی خۆیاندا بە ئاشکرا گووتیان هەرکات مەجبوور ماین ڕادەکەینە ئێران یان تورکیە!( خەڵکیش چی بەسەردێ گرینگ نییە). ٢٤ساڵە سەرکردەوگزیرووەزیربە چەنگوددان بینەقاقای کوردیان دادڕێوەووئەوبەشە لە خاکی برینداری کوردیان بۆ تاکی کورد کردۆتە زەندۆڵستان، لەهەمان حاڵدا گۆڕەپانێک بۆ بێحورمەتەکردنی لەلایان دوژمنی کورد لەئاست کورد. چما کەس دەوێرێ بۆ کاک مەسعود/ بپشمێ / دەڵێ: ئەزمونەکەمان ساوایە! نابێ رەخنەمان لێبگرن.لەحاڵیدا تاقەتی بیستنی دووقسەی ناخۆشیان نییە! بەڵام بۆ خۆیان لەعاسمانەوە وەحییان بۆ هاتووە کروورکروور منداڵی بێ تاوانی کورد بەکوشت بدەن وپاشآن بە غاردان روولە هەندەران کەن.
" مەبەست لەوقسانە چییە؟"
چاو لەئاڕشیوی زمان وئەدبوو پێناسەی ناساندنی زمانی کوردی کەن بۆ جیهان. بەتاڵ  وحەتاڵ!! هەموو شانازییەکانمان بەوزمانەی کە وەک پاسپۆڕتی نەتەوەیی لەگەڵ خۆماندا دەیگێڕین وپێی دەڵێن: زمانی زگماکی. بەباوەڕی من هەرتاکێکی کورد سکاڵا لەسەر داگیرکار تۆمار بکا لەجێی خۆیدانییە. ئەوان راستەوراست رووت تێدەکەن ودەڵێن زمانی کوردی بەڕەسمی ناناسین.! پرس ئەوەیە؟ نەتەوەیەک خاوەنی ٢٩سەرهەڵدان بێ چی بۆ زمانی نەتەوەکەی کردووە؟ خانی لەپزێڕین چەند پەڕتووکی کوردی نووسێ؟ شێخ عوبێدوللا نەهری چی بۆ زمانی کوردی کرد؟ سمکۆی شکاک چی؟ مستەفابارزانی چی؟ قازی موحەممەد چی؟ قاسملووی زمان ناس چی؟ شەرفەکەندی ئاکادێمیسیەن چی؟ کام لەو شۆڕشانەی کوردستان ( جگە لەباکورورۆژئاوا) توانیان پەرەبە گەشەکردنی زمانی نەتەوەیی بدەن؟ پەرەبە مۆسیقای رەسەنی کوردی بەدەن؟
رۆژانە بنەماڵەی بارزانی وەک مەشکە دەژێن، لەکۆڕوکۆبوونەودان بۆ ئەوەی ماوەی سەرۆکایەتی مەسعود بۆ دووساڵی دیکە درێژ کەنەوە! شەڕی داعشیش لەوێ راوەستێ کە رۆڵەی کورد بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئامریکاوهاوپەیمانای خۆی فیدا دەکا. یان بۆ پاراستنی دەسەڵاتی ئەو جووتە بنەماڵەیە بەکوشت دەچێ. بۆ رێخۆشکردنی یاسای فەرەژنی دەیان رۆژوکاتژمێرچەنە لێک دەسوونەوە ودەیکەنە یاسا! بەڵام ٢٤ساڵە ناتوانن ئەنستیتۆیەکی سەردەمیانەوپێشکەتوو بە ئەلفوبێی کوردی دروستکەن. بۆ ئەوەی چیدی نوسەروشاعیرو زانکۆکان لەخۆیانەوە وشە دانەتاشن وئەوەندی دیکە خۆڵ بەسەرئەو زمانە بریندارەدا نەکەن.
بەهەزاران وشەودەستەواژەی بێتامو بێ مانا خزاوەتە نێو زمانی کوردی. هیچ کەس لێی بە خاوەن دەرناکەوێ وراستیان ناکاتەوە. مامۆستاکانی زانکۆمان لە کوێن؟ کۆڕو سمینارەکانی زمانی کوردیمان کوان؟ لەو٢٤ساڵەدا چەند شارەزاولێکۆڵەرولێزانی کوردیان پەروەردەبون؟ رۆژانە بەهەڵە دەنوسین، بەهەڵە دەئاخفین، بەهەڵە سیاسەت دەکەین،بەهەڵە قارەمان دروست دەکەین، نازانین بۆ چی پێشمەرگەین؟ نازانین بۆ کێ خۆمان بەکوشت دەدەین؟کەچی وەک تووتی وشەوڕستەووتار تۆمار دەکەین پێمان وایە خزمەتی زمانەکەمان دەکەین!
" کەر،یان، کار، کامیان دروستە؟"
مەبەستی من لێرەدا دوووشە یان پاش، کار( فێعل)،یان، بەرکار،(فاعیل)،یان ئاوەڵناو( سفەت)و.......ئەوەیە،کە هەرکامیان بەتەنیا مانای خۆیان هەیە. بەڵام هەرکات لە پێش وشەیەک هاتن هەم مانای وشە وهەمیش مانای رستە دەگۆڕن.لەتەواوی زاراوەکانی هەنگوین زمانی کوردیدا سێ شێوە ئاخاوتنمان هەیە. ئەوزمانەی کە رۆژانە پێی دەئاخفین. زمانی رێزمان وڕێنوس، زمانی دیپڵۆماسی وسیاسەت. بناغەی هەرسێک زمانیش ئەدەبیات ومێژووی ئەدەبیی نەتەوەی کوردە. بنۆڕنە چەند رستەی زاری سۆرانی کە هەم دەیبێژین، هەم دەیچێژین، بەڵام داینابێژین.
یەک: من وتۆ تەواوکەری یەکترین!
دوو: ئەوکەسە راوێژکەرێکی شارەزایە!
سێ: ژن وپیاوتەواکەری یەکترن.
چوار: نۆکەر بەکەسێک دەڵێن بۆ خەڵک کار بکا. بەپارە یان بێ پارە. ئەگەر ئەو وشەیە لێک جودا کەینەوە دەبێتە دوو وشە، نۆ+کەر. یانی نۆدانەکەر! بەباوەڕی من وشە نوێکار لەجیاتی نۆکەر بەکار بێ باشترە چون تارادەیەک کەسایەتی مرۆڤەکان ناخاتە ژێر پرسیار.
پێنج: جووتکەر، ئەو پیاوە جووتکەرێکی ئازایە!. جووتکار دروستترە.
شەش: داگیرکەر! داگیرکار باشترە. چون کاری داگیرکردنە.
حەوت: رێدوورفشەکەرە.( فشەکار یان جەفەنگباز)
هەشت: ئەو هەمووە تەماشاکەرەم دیت.( نێوان تەماشاکەرو، تەماشاکار، جیاوازی زۆرە).
نۆ: من زیان کەر نیم.( من زیان کار نیم).
خوێنەری هێژاو بەحورمەت من هەر ئەوەندەم پێ شک هات بیڵێم. تۆش ئەگەر حەوسەلەت هەبوو لەسەری بدوێ وبیدە بە سندوقی کوردستانپۆست، ئەوانیش بەلاش بۆت بڵاودەکەنەوە.
وەسسەلام.

سندوقی کوردستانپۆست.
٤/٨/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە