کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باندێکی سەر بە یەكێتى خەڵكى دەوڵەمەند دەڕفێنن

Thursday, 06/08/2015, 23:49


په‌یامنیری کوردستانپۆست:
باندێكى رفاندن وپیاو كوشتن كە سەر بە مەحمود سەنگاوی و عەدنانى حەمەى مینان، بەرپرسى باندەكە ناوى (جەمالە سورى دوكانە)، لیواى خانەنشینە لەسەر لیستى یەكێتى، باندەكەى پێكهاتوە لە كۆمەڵێك چەتە و پیاوكوژ و رفێنەر لە (سەید سادق، سلێمانى، عەربەت، دوكان، كەلار و گەرمیان) خەڵكیان هەیە.. ماوەى پێشوو هەستاون بەرفاندنى كەسێك بەناوى (ئەردەڵان نادر ماوەتى) پاش رفاندن ئوتومبیلەكەى كە جۆرى تاكسى پیكاشۆیە، بردوویانە ، ئەوسا بەبریندارى و سەر و گویلاكشكاو لەلاى گەڕەكى زێرینۆكى شارى سلیمانى بەرەڵایان كردوە، هەڕەشەیان لێکردووە و بەخۆیان راگەیاندنووە ئەگەر بێتو بڕى 5 دەفتەر دۆلاریان پێنەدرێت، ئەوا وازناهێنن و بەردەوام دەبن لەو كارە، هەركەسێكى ئەو بنەماڵەیەیان دەست بكەوێت ئەوا دەیڕفێنن و پاشان دەیكوژن، تاكە هۆكار و بیانویەكیش بۆ ئەنجامدانى ئەو تاوانە ئەوەیە، كە ناوبراو پارەدارە  خاوەنى چەند شتێكە   و هیچى تر، ئەگەر نا نە ئێستا و نەڕابردووش ئەو بنەماڵەیە، كێشەیان لەگەڵ هیچ گەسێكدا نەبووە. بنەماڵەى ناوبراو لە ئاسایشى سلێمانى سكاڵایان لەسەر تۆمەتبارانى ئەو تاوانە و سەرە گەورەكەیان (جەمالە سور) تۆماركردوە، بەڵام تا ئێستا هیچ كاردانەوە و بڕیارى دەستگیركردن بۆ کەسیان دەرنەچووە، شیاوى باسە ناوبراو پیاوكوژ و تاوانكارى بۆ مەحمود سەنگاوى و عەدنانى حەمەى مینا دەكات، تاكو ئێستا چەندین كارى هاوشێوە وكوشتنى بۆ ئەوان ئەنجام داون، یەكێتى و ئاسایش و دەزگاى دژە تیرۆریش زۆر چاك ئاگادارن و زانیارى وردیان لەسەر تەواویى ئەو باندە هەیە، بەڵام چونكە پێویستیان پیێانە و بۆ كارى كوشتن و تۆقاندن و  تەسفیەكردنى نەیارانیان بەكەڵكیان دێن، هیچ ناكەن، ئەوەى جێگەى  باسە  بۆ ئەنجامدانى كارەكانیان  ئافرەت بەكاردێنن بەو تۆمەتەش كچێك كە (ناو و پێشەکەی سانسۆرکراوە) لە نەخۆشخانە فاروق كاردەكات  كە وەك باسدەكرێت، كچێكە زۆر جوانە، لەو تاوانە تێوە گلاوە، ئێستا لە ئاسایش دەست بەسەرە، بەڵام جەمالە سور، كە سەردەستەیانە و كەسى یەكەمى ئەو تاوانەیە ، دادوەرى ئاسایش رەزامەند نىیە كە پۆلیس و ئاسایش  بچنە سەرماڵەكەى دەستگیرى بكەن، گوایە ناوبراو نەخۆشە و بارى تەندروستى تەواو نىیە، وەك چاودێریش كراوە، لەپاش ئەو تاوانە و ئاشكرابوونى، جەمالە سور كە ماڵیان لە هاوینە هەوارى دوكانە لە دوكانى سەرەوە دائەنیشێت لەماڵى خۆى نەماوە و شوێن بزرە، دەنگۆى ئەوەش هەیە، كە چوبێ بۆكەلار بۆلاى مەحمود سەنگاوى، یان عەدنانى حەمەى مینا، ئەوان داڵدەیان داوە. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە