شکسته‌کانی "ئه‌ردۆغان" و سه‌رکه‌وتنه‌کانی "PKK"
Thursday, 06/08/2015, 22:21
ئه‌و گه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی به‌هێز و بیری خۆی به‌ده‌ست نه‌هێنێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ده‌رگای وڵاتان بدات، هه‌رگیز شایانی سه‌ر به‌خۆیی نییه
دوواجار" ئه‌ردۆغان" دانی به خۆیدا نه‌گرت و کۆتای به پرۆسه‌ی "ئاشتی" هێنا و شکستی خۆی به شه‌ڕی به‌ناو "داعش"ه‌وه، له‌گه‌ڵ PKKدا ده‌ست پێ‌کرد، گه‌لی کورد و تورکی ڕووبه ڕووی یه‌کتر کرده‌وه، دیسانه‌وه جلی ڕه‌شی کرده‌وه به‌ری دایکان، گریانی خسته‌وه ماڵان، وڵاتی پڕ کرده‌وه له سه‌رباز، ده‌رگای له تفه‌نگ و تانکه‌کان کرده‌وه و، ده‌رگای له پرۆسه‌ی ئاشتی داخست. ئیدی گوێمان له هاواری زیندانه‌کان ده‌بێت. ئیدی ناتووانرێت ئه‌ردۆغان وه‌ك مرۆڤێکی دروست ببینرێت، به‌ڵکو وه‌ک پیاوێکی "نه‌خۆش" له کایه‌ی سیاسی‌دا ده‌رده‌که‌وێت که ژیری له‌ده‌ست دابێت.
سه‌رکه‌وتنه‌کانی PKK، له هه‌مان کاتدا HDP و YPGیش که خۆیان له‌و ستراکتۆره‌دا ده‌بیننه‌وه، ئه‌ردۆغان"یان له‌و مێکیاژه فریشته‌یه‌دا داشۆری که هه‌ر جاره و به‌ڕه‌نگێك و به به‌رگێك ده‌چویه پێشچاوی خه‌ڵکی و تیڤییه‌کان، به درۆیه‌کی تازه و، قورئانێکه‌وه خۆی ده‌رده‌خست. ئیدی گه‌لی کورد له باکور ئه‌ویان پێ قبوڵ نیه، ئیدی ئه‌سته‌مه بتووانێت له سنووری باکوری کوردستاندا، جگه له شکست ده‌نگی کورد ڕاوبکات و ده‌نگه دۆڕاوه‌کانی له‌سه‌ر ژماره‌و شه‌ڕی PKK بگێڕێنێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت، له ئێستادا، ئه‌ردۆغان، له زۆر ده‌رگا بۆ دروست کردنی هاوپه‌یمانێتی له دژی PKK ده‌دات، وه زۆر ڕێگای دیکه تاقی ده‌کاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا له‌به‌ره‌و پێشه‌وه چوونی کوردان به گشتی بگرێت، وه ده‌بێت چاوه‌ڕێی زۆر سیناریۆی دیکه بکه‌ین، به‌ڵام هه‌موو ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕووان کراون، هیچیان ناچنه خانه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیه‌وه، به‌ڵکو له پراکتیزه‌کردنی هه‌ر یه‌کێك له پلانه‌کانیاندا شه‌ڕ و خوێنڕشتن ده‌بێت و، ئه‌و سیناریۆیانه‌یشی که ئێستا دیارن: هه‌وڵدانی بۆ ناوچه‌ی دژه فڕین له رۆژئاوا، هه‌وڵدان بۆ داخستنی HDPه و، ده‌ستگیر کردنی ئه‌ندامانیان و، به‌رده‌وامی بۆمباران کردنی بنکه‌و باره‌گاکانی "PKK" له "قه‌ندیل".
شکسته‌کانی ئه‌ردۆغان له‌ناوه‌وه و، ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رده‌وامه، ده‌نگی هۆشداری وڵاتانی ئه‌وروپا و ناوچه‌که‌یش بۆ جۆری هه‌ڵه‌ی سیاسه‌ت کردنیان، وه‌ك چۆن پێشتر به هێمنی له هاوکاری نه‌کردنی چه‌ته‌کانی داعش ئاگادار ده‌کرایه‌وه، به‌ڵام ئێستا به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی ئاگاداری ده‌که‌نه‌وه که شه‌ڕی کوردان (PKK) نه‌کات و به‌رده‌وامی به پرۆسه‌ی ئاشتی بدات، ئه‌وه‌یش ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌خات که چیدی وڵاتان سه‌یرکار و، بێده‌نگ نابن، له ئاست شه‌ڕانگێزییه‌کانی سه‌رۆک کۆماری تورکیادا و ده‌زانن ده‌یه‌وێت بەناوى شەڕى داعشەوە شەڕى ΡΚΚ بکات و، به‌و شه‌ڕه‌وه شکسته‌کانی خۆی بشارێته‌وه!.
لێدانی زه‌نگی شه‌ڕ وکۆتای پێهێنانی پڕۆسەی ئاشتی له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغان"ه‌وه، وه‌ك وتی:"ئاشتی له‌گه‌ڵ کورد کۆتای هات". دیسانه‌وه ڕاگه‌یاندنی یه‌کێکی دی له شکسته‌کانی بوو، وه ڕووی ڕاسته قینه‌یشی ده‌رخست که له ڕابردوودا، پرۆسه‌ی ئاشتی بۆ مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی کورد، بۆ پایه و بونیادی کۆشک و نزیک بوونه‌وه له خه‌ون و خه‌یاڵی گێرانه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌ت به‌کار هێناوه. به‌ڵام له دووای هه‌ڵبژاردنی 7ی مانگی حوزه‌یرانی 2015 و شکست و له خاک نانی خه‌و‌نه‌که‌ی، پرۆسه‌ی ئاشتی گۆڕی بۆ پرۆسه‌ی شه‌ڕ!.
ئێمه ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه بزانین: تورکه‌کان هه‌تا ئه‌وکاته‌ی به‌هێزبن، شه‌ڕی نه‌مانت ده‌که‌ن، که بێهێزیش بوون، داوای ئاشتی و برایه‌تی ده‌که‌ن. وه‌لێ ئه‌مجاره‌یان گۆڕانی ژینگه‌ی ناوچه‌که، ڕێگای ئه‌وه‌یان پێنادات، وه‌ك هه‌میشه چۆنیان بوێت ئاوا له پێشچاوی دونیا، به‌ویستی خۆیان، به‌و جۆری ئه‌کته‌ره‌ی، خۆیان ده‌یانه‌وێت، له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ، نمایشت پێ بکه‌ن و ڕه‌نگی ده‌مووچاوت بکه‌ن.
سه‌رکه‌وتنێکی دیکه‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان "ΡΚΚ" ئه‌وه‌یه که بازیی به‌سه‌ر ئه‌و دیواره‌دا داوه که ته‌نیا له کوردستانه‌وه، گه‌نجانی کورد بچنه ڕیزی گه‌ریلاوه، به‌ڵکو زۆر که‌س، له وڵاتانی ناوچه‌که و ئه‌وروپا و ئه‌مریکایش ده‌چن ده‌بن به گه‌ریلا و شه‌ڕڤان.
ئه‌گه‌ر سه‌ره‌نجێك له گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دووایه‌یی ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوین بده‌ین، به‌تایبه‌ت، تورکیا، سوریا و ئێراق، ده‌رده‌که‌وێت که ΡΚΚ تووانیوویه‌تی زۆر به ژیرانه به‌ده‌م ئه‌و گۆڕانکاریانه‌وه بچێت و سودیان لێ وه‌ر بگرێت، به جۆرێك، ئه‌و وڵاته زلهێزانه‌ی که تا دوێنێ نه‌یاری PKK بوون (له لیستی تیرۆر)دا دایان نابوون، ئه‌مڕۆ هاوڕی و هاوشانی گه‌ریلاکانیان، پێکه‌وه له‌یه‌ك به‌ره و یه‌ك سه‌نگه‌ردان، شه‌ڕی تیرۆر ده‌که‌ن.
با ئێمه واز له هه‌ندێ ڕسته‌ی سه‌ر کاغه‌ز بهێنین PKK له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه له چ لیستێکدایه (ئه‌گه‌ر باس له‌وه بکرێت PKK له لیستی تیرۆردایه، به‌هه‌مان شێوه، پارتی دیموکراتی کوردستان و یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانیش له لیستی تیرۆردان). ده‌بێت ئێمه باس له‌و فاکته بکه‌ین که ئێستا له ناوچه‌که‌دا ده‌بینرێت و ده‌گوزه‌رێت، باس له‌وه بکه‌ین که هه‌یه، باس له‌و ڕۆڵه بکه‌ین له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانه‌وه به په‌یه‌ده‌ی دڵ"ی "په‌که‌که" دراوه.
ئیدی تورکیا نا‌تووانێت به ئاره‌زووی خۆی وێنای قه‌ندیل بشێوێنیت و، قه‌ندیل به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌که دابنێت، به‌ڵکو ئه‌وه قه‌ندیله به‌دی هێنه‌ری ئارامی و ئاسایش له ناوچه‌که‌دا. ئه‌گه‌ر جاران قه‌ندیل پشتگوێ خرابێت، ئه‌مڕۆ بۆ هه‌موو پرسه‌کانی په‌یوه‌ست به ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوین و به تایبه‌ت کوردستان، ده‌بێت پرس به "قه‌ندیل" بکرێت. واتا، به‌بێ پرسکردن به قه‌ندیل و ده‌رکردنیا له پرسه‌کاندا، هه‌موو پرۆسه‌کان بۆ خۆیان ده‌وه‌ستن. تورکه‌کان و به‌تایبه‌ت ئه‌ردۆغان ده‌بێت ئه‌وه قبوڵ بکه‌ن، ئه‌گه‌ر نا، ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی له ئۆسیانی PKKدا ده‌خنکێن. ئه‌گه‌ر جاران قه‌ندیل له پێش چاوی جیهان ناشرین کرابێت، ئه‌مڕۆ هه‌ر ئه‌و قه‌ندیله‌یه، شه‌ڕ بۆ ئه‌وه ده‌کات، جیهان جوان بکات. وه له ئێستایشدا، PKK ڕێکخراوترین و کاریگه‌رترین هێزی ناوچه‌که‌یه که تووانیوویه‌تی، به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو هێزه‌کانیتره‌وه، چه‌ته ئیسلامییه‌کان تێكبشکێنێت و سه‌رکه‌وتوبێت به‌سه‌ریاندا.
سه‌رکه‌وتنه مه‌زنه‌که‌ی پارتی دیموکرات گه‌لان (HDP)یش له هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانیه‌که‌ی ڕۆژی حه‌وتی مانگی حوزه‌یراندا که تووانی %13,1 ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بهێنێت و 80 کورسی پارله‌مانی مسۆگه‌ر بکات. به‌بێ دوو دڵی هێزی پشت سه‌رکه‌وتنه‌کانی HDP، PKK بوو. هه‌ر بۆیه له ئێستایشدا ئه‌ردۆغان به‌ناوی تیرۆره‌وه داوا ده‌کات: "حه‌سانه‌و ئه‌ندامێتی له‌و په‌رله‌مانتارانه بسه‌نرێته‌وه که پاڵپشتی تیرۆر ده‌که‌ن". هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ئێشه‌ی له دڵی ئه‌ردۆغاندایه و سه‌رکه‌وتنی HDP بوو، هه‌ر بۆیه به بڕووای من سه‌رکه‌وتنی HDP ته‌نیا ئه‌وه نه‌بوو که به‌ربه‌ستی 10% تێپه‌ڕێنێت، بوڵکو سه‌رکه‌وتنی زۆر له‌وه گه‌وره‌تری به‌دووای خۆیدا هێنا، وه‌ك:
1 ئاراسته‌ی تورکیای له ڕێگای گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونی عوسمانی، کۆنه‌په‌رست و ناسیۆنالیسته‌کان، به‌ره‌و ڕێگای دیموکراسی گۆڕی. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌یان، ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌ردۆغان بچوبایه‌ته سه‌ر و ڕێژه‌ی ته‌واوی بۆ گۆڕینی ده‌ستوور به‌ده‌ست بهێنایه، مه‌ترسییه‌کی زۆر گه‌وره، له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامی ناوچه‌که (ڕۆژھەڵاتی ناوین و ئه‌ورووپا) دروست ده‌بوو، به‌تایبه تورکیای سێکۆلار له گۆڕ ده‌نرا و "شه‌ریعه" جێگای ده‌گرته‌وه و دیکتاتۆرێکی نوێیش له‌به‌رگی سوڵتانێکدا له دایك ده‌بوو. به‌ڵام HDP ڕێگای له‌وه گرت.
2 وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی پرسی کورد و هه‌ژاندنی ئه‌قڵی ئه‌ردۆغان بوو که ده‌یگوت:"له توركیا شتێك به ناوی پرسی كورد بوونی نیه".
3 ناچار کردنی ده‌وڵه‌تی تورك، به‌وه‌ی که به‌چه‌ك بێت یان سندوقه‌کانی ده‌نگدان (هه‌ڵبژاردن) ده‌بێت زوو به‌ده‌م کێشه‌ی کورده‌وه بچن. ئه‌گینا کورد خۆی له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه، سنووره‌کانی خۆی دیاری ده‌کات، ئه‌وکاتیش ڕه‌نگه ڕۆژێك بێت، گه‌ل، له ڕێگای ئیمراڵیه‌وه، ئه‌نقه‌ره و کۆشکه‌کانیان لێبکات به زیندان.
بێگومان به‌شێکی زۆری شکسته‌کانی پارته‌که‌ی ئه‌ردۆغان له ناوچه کورد نشینه‌کاندا، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که به ئاشکرا، هاوکاری گروپی تیرۆرستی "داعش"ی ده‌کرد. ئه‌وکات ئه‌ردۆغان گوێی لە هاواری کۆبانێ و شه‌نگار بوو، کۆمه‌ڵکوژییه‌کان به دیار چاوییه‌وه ده‌کران، خۆی کوێر ده‌کرد له‌بینی کۆبانێ، که‌ڕیش ده‌بوو له ده‌نگی شه‌نگار، کورد له دۆخێکی زۆر مه‌ترسیداردا بوو:
هاوارمان بۆ برد کاتێك که ناچار بوین، به‌ڵام پشتی تێکردین. کۆشکی دروست ده‌کرد که برسی بووین. پێده‌که‌نی که ده‌گریاین. بێده‌نگ ده‌بوو که ده‌کوژراین. نیگه‌رانیش ده‌بوو که سه‌رده‌که‌وتین. ئه‌و ته‌نیا مردنی کوردی ده‌ویست.
هه‌موو ڕێگایه‌کیشی بۆ سڕینه‌وه‌ی کورد تاقی کرده‌وه (وه‌ك هه‌میشه، جاشه‌کان له‌به‌شه‌کانی کوردستاندا و به‌تایبه‌ت له باشور"DKΡ" هاوکارییه‌کی باشی ئه‌ردۆغان-یان کرد تا له سیاسه‌ته‌کانیدا سه‌رکه‌وتووبێت)، به‌ڵام هه‌موو ڕێگاکان له شکستی خۆیان کۆتای پێهات. وه مامه‌ڵه‌ی ژیرانه و ئه‌قڵی گه‌وره‌ی PKKیش، دۆخه‌که‌ی به هێمنی تێی په‌ڕاند و له بری گه‌ڕانه‌وه و په‌نابردنه‌وه بۆ چیاکان و تفه‌نگه‌کان، په‌نایان بۆ سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان برد و به‌ئه‌ردۆغان"یان گوت ستۆپ.
من هه‌میشه ئه‌وه‌م وتووه: ئۆردو‌غان، دیکتاتۆرێکە لە بەرگی دیموکراسی، جەلادێکە لەبەرگی ئاشتی، گورگێکی کەمالیزمە لە بەرگی سوڵتانێکدا. ئه‌و له کاتی ڕزگار کردنی گرێ سپی‌دا، نیگه‌رانی خۆی نه‌شاردوه، به‌وه‌ی پێشڕه‌ویه‌کانی YPG ده‌بێته هۆی "دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی كوردی و هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ سه‌ر ئاسایشی تورکیا"هه‌یه.
هه‌ڵبه‌ت سه‌رچاوه‌ی ئه‌م قسانه‌ی سه‌رۆك کۆماری تورکیا له‌وه‌وه دێت که یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (YPG) باڵێکه له PKK. ئه‌وه‌یش شاراوه نیه، که YPG له هه‌ناوی قه‌ندیله‌وه هاتووه‌ته‌ده‌ر و، ئه‌و هێزه‌یشن کە پەیڕەوی بیر‌و فەلسەفەی ئاپۆیزمن.
که‌واته، به‌رده‌امی سه‌رکه‌وتنه‌کانی PKK و له‌به‌رامبه‌ریشدا، شکسته‌کانی ئه‌ردۆغان، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت که PKK له‌وه ده‌رچووه، له ئاستی پارتێکدا هه‌ژمار بکرێت و، پێگه و سه‌نگیشیان ئه‌وه ده‌رده‌خات که بوون به ژماره‌یه‌کی زۆر گرنگ له ناوچه‌که‌دا. ته‌نیا هیزیشن بتووانن له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا به شێوه‌یه‌کی پراکتیکی نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد بکه‌ن، ئه‌وان پاراستنیان له باشور کرد، کاتێك چه‌ته‌کان له هه‌ولێر نزکبوونه‌وه. ڕۆژ ئاوای کوردستانیش ده‌وڵه‌تێکی دیفاکتۆیه. وه به‌ده‌نگی زیاتر له شه‌ش میلیۆن ده‌نگده‌ریه‌وه HDPی کرده یه‌کێك له ژماره گه‌وره‌کان و ناردییه ناو پارله‌مانی تورکیاوه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌یشدا، هاوشانی زلهێزترین هێزی دونیا (ئه‌مریکا)، شه‌ڕی تیرۆر ده‌کات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست