داستانی شانازیه‌کانی دیکتاتۆرێکی عه‌ره‌ب
شیعری نزار قەببانی
( السیرة الذاتیة لسیاف عربی)
وەرگێران و ده‌ستکاری و دارشتنه‌وه‌ی شیعر
ئەندازیار بەکر حسەین
ستۆکهۆڵم مایس - ته‌مووزی 2014
دواترین ده‌سکاری حوزه‌یرانی 2015
سێناریۆی نه‌زار قه‌ببانی بۆ : دیکتاتۆرێکی عه‌ربی له‌خۆبایی ، دهستوپێوهندێکی مه‌رایی که‌ری گه‌نده‌ڵ . سیسته‌مێکی سه‌قه‌ت ، که تێیدا سه‌رکرده له ئاستی خودادایه و . میلله‌ت له ئاستی وڵاخ و گاگه‌ل . (( سه‌رزه‌نشت کردنی رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب . که ئه‌و سوکایه‌تیه‌یان ، به خۆیان ره‌وا بینیوه )) .
((1))
خەڵکـینە
وا بوم بە سە رۆکـتان
ئە وە بۆ ئـێـوە،نیعمە تی خـوایە
بتە کـۆنەکانـتان بشکـێـنـن و من بپـه رسـتن
د ه سـکـه وت و به رژه وه نـد یتـان
لە پە رسـتـنی مـندایە .
من بە ئاسانی نابینرێـم لە ئاسۆد ا
بینـینی من لە سە ر سەکـۆی سە بر و
لە چاوە روانـید ا یە .
***.
دوای من کـە ون و جـێیان بهێـڵن
ژنه‌کانتان به بێ پیاو،منـداڵە کانـتان بە بێ نان
مێـژوو چاوە روانی مـنە و
سوپاسی خوداوه ند بـکـەن
کە بۆ نوسینەوەی مێژوو
منی ناردووە بۆ لاتان .
جـوانی من و لێهاتوییـم
وه كـو هی یوسـف بێ هاوتان
خـود ا وه نـد جگه له من
قـژو ناوچهوانێـکی پێـغه مبه رانه ی وا ی
نه دا وه به هیچ ئێـنسان
چاوه‌کانم وه‌کـو دارستانی زه‌یتوون وچوالهن
دوعابـکـهن خود ا پارێزه ر بێ لێـیان
ئەی خەڵـکـینە
من فەرهاد ی شـیرینم
ژنەکانتان بنێـرنه لام،بۆئە وە ی سـک پرر بن لە من
مێرد ە کانـیش سـوپاسم کە ن
شـانازیە له من بچن .
په ی‌دا بوونی که سی وه ك من،له مێژودا
بێ وێنه و ده‌گـمه‌ن ترین رووداوه
که،له هه‌زاران ساڵی پێـشـوود ا
روی نه داوه .
((2))
ئە ی خەڵـکینە
من باشترین و د اد وە ر ترین و
جـوانترینی هەمـوو فـە رمانرەواکانم
من مانـگی تابان و
رۆشنایی بە رە بە یانم
من د اهێنە ری د ه‌زگای کـوشتن و سـێداره و
باشترینی نیرد راو و پێـغە مبە رەکانم .
هه رکاتێـك بیرم کرد بێـت
له وازهـێـنانی د ه سـهڵات
لام کارێـکی نابه‌جێ بووه و
ویژدانـم رێـگهم پێ نادات .
ئە وخەڵـکـە با شـە،له د وای من
کێ فـه رمانره وایـیان کات ؟
کێ لە د وای من چاک کاتە وە شە ل و کـوێریان ؟
کێ به لاشە و ئێسکی مـرد وان ، بـداته وە ژیان ؟
کێ رۆشنایی مانگ لە باخەڵە وە د ە ربێـنێ بۆیان ؟
کێ بنێرێ بۆیان باران ؟
کێ نەووەت جەڵدەیان لێ بدات و
کێ له خاچیان بدا له سەر د رهخـتهکان ؟
کێ ناچاریان کات بـژین وە ک مانـگا ؟
یاخـۆ بمـرن وە ک مانگاکان ؟
هه ر بیـرکرد نه وه یه ک له وه ی
جێـیان هێـڵم و ، واز بهێـنم له د ه سـهڵات
وه ك په‌ڵه هه ورێـکی پرر خه م
چاوم له فـرمێـسك پرر د هکات
بـۆیه بریارم د ا،پشـت به خود ا
وه‌کـوو وڵاخ سـواری گـه‌ل بم
لێیانخوڕم و جڵه‌ویان بگرم
دنیا،سایه قهبێت ، باران ، یا به‌فـر
هه ر له ئێستاوه هه تا رۆژی حه شـر .
((3))
ئە ی خـەڵـکـینە
من خا وه نی ئێـوه م هه روه‌ک،وڵاخ و کـۆیلهکانـم
من به‌سه رتا نا د ه ڕۆم
وه ک فـه رشـی ته‌لارو د یـوه خانـم
لە د انیشـتن و لە هەسـتانـمد ا،کـڕنووش بە رن
ئێـوه م د ە سـت کـە وت،به مـیراتی
له موڵـکی باو و با پیـرانم
نه کـه ن کـتێـب بخوێـننه و ه،من به ئاگام د ه رباره تان.
نه که ن هیچ نامه بنووسن،منیش د ه نووسـم له‌سه رتان.
هیچ گـوێ نهگـرن له گـۆرانی
ئه وه ئاشـکـرابوونی نیازتانه.
نه‌که‌ن بێ پرس بچنه ناوگـۆر
ئه وه ش بۆ ئێـوه تاوانه.
که قسه‌م کرد باش گـوێ بگرن
پیرۆزیان وه ک قـورئانه.
((4))
ئە ی خەڵـکـینە
چاوە روان بن،بە م زوانە دێـم،من مە هـدیتانم
لە نا و هە موو کائـیناتدا،من تایبه‌ت و نەمرهکانم
خـوێـنی من لە دڵی روبارەکاندا لێـد ە د ا،بـیخـۆنە وە
ئە و سـروود ا نە ی منـداڵان بۆ نیشتیمان د ە یـڵـێنەوە
به سـه رچـوون و له مه ولا من نیشتیمانم .
لە شە قام و مەیدانە کان هەڵـیواسـن و ێـنە کانم
به هه وری ووشه و ستایش
بیان رازێـننهوه و بیانـکـهن،به سهرگـوروشـته و داستانم .
گـه نج ترین کچ بهێنن بۆم
من هەر لاوم و پیرنابم
لە شی من هیچ کات پیرنابێ
زیندانەکانم پیرنابن
دەسگا داپڵۆسە رەکانـم،قـه ت پیرنابن
oo
ئەی خەڵـکـینە
من، حەججاجم * (1)، د ە مامک لادە م،د ە منا سـنە وە
من جەنـگـیزخانم وهاتووم
بە سەگـەکان و بە نێـزە و به،رم و به زیند ا نمە وە
خەڵـکـینە لە زە برو زە نـگـم بێـزار مە بـن
من بۆیه ساته نا ساتێ د ه تان کـوژم
تا نهم کـوژن
من بۆیە وا بە کـومەلی د ەتان نێـژم
تا نەم نێـژن
((5))
ئە ی خەڵـکـینە
جـۆره رۆژنامه م بۆ بکـڕن
کە بنووسـن د ە ربارە ی من .
وه‌ک کڕینی له‌ش فرۆشان
شـه قامهکان لێـیان پـڕن .
بۆم بکـڕن کاغەز،مە رەکە ب و چاپـخانەکان.
له م سه رد ه مـه د ا هه موو شتـێـک هی کڕینه
له‌گـه‌ڵ قه‌ڵه م و پەنـجەکان.
میـوه ی فـیکرم بۆ بکـڕن و له‌گـه‌ڵ گـۆشـتی شاعـیرێـکـدا
بۆم بکـه‌ن به خـوان.
من کـۆلکـه خـوێـند ه وارم و گـرفـتی د ه رونـیم هه‌یه
له گـه‌ڵ شاعیران.
شاعـیرگـهلێـکم بۆ بکـڕن
بۆ سـتایـش و به سـته هەڵـدان.
بمـکـهن به ئه ستـێـره ی به‌رگی
بڵاوکـراوه و رۆژنامه‌کان.
هـیـچیان جـوانـترنیـن له من
ئه ستـێـره ی سـێـرک و شانۆکان.
بۆ من ، به د راوی سه‌نگین *(2)
هه‌موو شتێك،ده کررێـت به ئاسانی.
چ مێژووی نه ته وهکـه،بێت،یان توانای شاعیره‌کانی.
له ((به‌شار بن بورد))،دیوانی.
له ((موته‌نه‌بی )) لێـوه‌کانی.
له (( له‌بید )) سروود ه‌کانی.
ئه ومـلیـونه ها پارانه ی
ناو گـه نجـینه ی مـوسوڵـمانان
مـیراتی کـۆنی باوکـمه و
هه ندێـکی د ه به‌خشم پێـتان.
ئێوه ش له شانامه‌کانی مێـژوود ا
سه‌رده‌می فهرمانرهواییم
له گه ڵ سەرد ە می ((هارون ئه‌لره‌شید)) د ا
بـکـه‌ن به هاوشان .
((6))
ئه ی جـه ماوه ری گـه‌لی عه رهبستان
من ئه و رۆحه پاکـه م کـه نێـرد راوم بـۆتان
بۆ پاک کردنه وه تان له تۆز ی
جاهـیلیهت و گـه مـژه ییـتان.
گـوێ بـگـرن لە پە یام و د ە نـگـم
وه ک فـوارهکانی ئه‌نده‌لوس
لێـیان هه‌ڵده ستی ئاوازی جوان.
وێنه م بگـرن ئه و کاتانه ی
بزه ی لێـوم وه کـو هی مـۆنالیزایه.
ئه و کاتانه ش،وه‌ک هی مه ریه م
روخسارم هێـمنی تیایه.
وێنه م بـگـرن کـه بێـده نـگم و سهنـگـینم
پرر پیرۆزی
وێـنه م بـگرن به جل و به ر‌گ و
د ارد ه ستی سه ربازی
و ێـنە م بـگـرن ئە و کاتانەی وە کـو خە یار
د ه یـبرم زما ن و ملی ره عـیه تی سـه رپێـچی کار .
وێـنە م بگـرن ئە و ساتانە ی
نیشان د ه گـرم له نێـچـیر و له ئاسك و کاتی را وە .
یا ئە و ساتانە ی کـە کـەڵـبە م
لە جەستە ی شـیعر گـیرکراوە .
ئه و کاتانه‌ش کـه بۆمـژینی،خـوێـنی ئهلف و بێ دامناوه .
وێـنە م بـگرن ئە و کاتانەش
که به باوه ش و له سه ر شـان
ههڵـتان د ه گـرم به ره و گـۆڕو
به ره و ئارامـگـهی د وایـیتان
((7))
ئەی خەڵـکینە
کـه خـه وتان د ی !
بـزانن من،باش ئاگادارم له‌خه وتان .
که نان د هخۆن ئه وه بـزانن
له لای منه‌وه هاتووه بۆتان .
من بە ئاگام لەو شیعرانەی لە پشتمەوە د ە یخوێنـنەوە
د ە سـگای پاراستنی کـۆشکـم،چالاکـه و زۆر بە ئاگایە .
هە واڵی هاتوچـۆ و جریوە ی
چـۆلە کە کانیشـم لایە .
هی ئه و ساوایهنه ش جا رێ
له ناو سکی دایـکـیان دایه .
((8))
ئەی خەڵـکـینە
من وەک پاسە وانی زیـندانتان
به د یارتانه وه به نـدو به سـراوم .
من لە چـوار د یـواری کـۆشـکـدا،قە تی‌س ماوم .
من نە رۆژ د ە بینم بە باشی و نە گـوڵی ژاڵە
د ه روونم ئاسایی نیه و شـیرینـیم تاڵه
من لە و کاتە ی وەک مـنداڵێـک
هاتمە سـە رکـورسی د ە سەڵات .
راوێـژکاری تەخـت و کـۆشـک
بە کـڕنوشـە وە بـۆ لام هات .
کـۆڕی مەرایی و ئەمرکـە قـوربان !
لە د ە ورمـد ا جـمە ی د ە ها ت
یەکـێـکـیان خەریکی تە پـڵ و
ئە وی تر خەریکی زوڕنایە
هه ندێـك بۆ نهعـل و پێـڵاو سـڕین
له سـه ره و کـێبڕکێ د ایه
کە س نە ی وێرا لە رووی مـندا
باسی ووشە ی (( نەخێر )) بکات .
وەزیرەکان هە موو وتـیان .بەڵێ قـوربان
باڵـوێزەکان هەمـوو،وتـیان ،بەڵی قـوربان .
وایان فێرکردم که من خۆم
وه کـو خـود ا بێـتـه به رچاو
له هه یوانی کـۆشـکـهوه د ه مبـینی
میلله‌ت وه‌ک گاگـهلێـکی داما و
ببـورن لێم ئەگـە ر بـووبم بە هـۆلاکـۆیە کی نوێ
که د ه بینن خه‌ڵـکی د هکـوژم
له‌به ر ئه وه نیه کـه فـێرم
ئه وه بۆ پێـویستی ئێـوه و
بۆ ئه وه شـه که رابوێـرم .
************************
1 حەججاج کوری یوسفی سەقەفی له میژوی ئیسلامدا یەکێك بووه لەو فەرمانرەوا ئەمەویانەی ناسراوه به سهربررین و کۆمه‌ڵکوژی ناو کۆمه‌ڵگه ئیسلامیه‌که .
2 ( دراوی سه‌نگین : العملة الصعبة ،وه‌کوو دۆلار‌و ئیورو)