پەرلەمەنتارێکی عێراقی داوای لێپێچینەوە و دادگایی مەسعود بارزانی دەکات
Wednesday, 05/08/2015, 14:22
ئەو ڤیدیۆیەی سەرەوە دەیبینیت، راپۆرتێکی کەناڵی (الجزیرة)ی عەرەبییە کە لە دوورەوە ئەو رێگایە پیشان دەدات لە نێوان موسڵ و سوریا، لەوێوە بە تەلەعفەر و سەنجاردا بەرەوە شاری (الرقة)ی سوری دەچێت. رەقە ئەو شارەیە کە داعشەکان دەیانەوێت وەکو پایتەختی خۆیان بیناسێنن.
پەیامنێری الجزیرة لە شوێنێکی بەرزەوە کە هێزەکانی پارتیی لێیەو بەسەر ئەو جادەیەدا دەڕوانێت و چەند کیلۆمەترێک لەو رێگایە دوورە، دۆش داماون نازانن بۆچی لەوێن و کاریان چییە، چونکە لەلایەن سەرکردایەتی پارتیەوە فەرمانیان پێدراوە کە نابێت توخنی جادەکە بکەون، پێیان دەڵێن ئەوانە سەیارەی مەدەنیین، کە لە راستییدا وا نییە.
ئەو ئۆتۆمبیل و سەیارانە کە دەبینرێت بریتییە لە گواستنەوەی نەوت و چەک و کۆمەڵێک کەلوپەلی سەربازیی و شتی پێویستی دیکە، رێگایەکی ستراتیژی گرنگە بۆ داعش. پاش بڵاوبوونەوەی ئەم راپۆرتە لە کەناڵی الجزیرة ئیستا لە پەرلەمانی عێراقدا دەنگی ناڕەزایی بەرزبۆتەوە یەکێک لەپەرلەمەنتارە عێراقییەکان داوای دادگایی و لێپێچینەوەی مەسعود بارزانیی دەکات، ئەمە بە خیانەتێکی گەورەی دەزانن کە مەسعود بارزانی بەرامبەر بە دەوڵەتی عێراقی کردووە، هەروەها پێشێلکردنی سەروەرییەکان وڵاتە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست