شهرهف لای بارزانی لهنێوان بنهماڵه و گهلهكهی
Tuesday, 04/08/2015, 19:29
سەرەدشت عوسمان فەنتاسیایەکی لەسەر کچەکەی بارزانی نووسی، لەسەر ئەمە بارزانی تیرۆری کرد و کردی بە تیرۆریست! سالی ٢٠١٠ كوردستانپۆست بابەتیكیی لەسەر مەسعود و مەسروری کوڕی بڵاوکردەوە، کە گۆڤارێکی سیکسی هۆلهندی باسی ئەوە دەکات، ئەکتەرێکی هۆڵیود، سێکسی لەگەڵیاندا کردوە، پاش کاتژمێرێک ژنەکە و گۆڤارەکە پەیوەندییان بە کوردستانپۆستەوە کرد، کە دەبێت مافی بڵاوکردنەوەی لە گۆڤارەکە وەربگیرێت، بۆ ئەمەم بنەمالەی بارزانی ئەوانەیان هێنایە سەر خەت، كه دهبێت لاببرێت، ئەمەم لە کاتێکدا گۆڤارە سێکسییەکە بە سەدان ژمارەی لە هۆڵەندا لێفرۆشرابوو.
مەسعود بارزانیی و مسەروری کوڕی موراڵ و شەرەفیان لە کوێ بوو، کاتێک دەستدرێژیی کرایە سەر ژن و کچانی شەنگال؟!
لەملاشەوە بە دەستی ئەم بنەماڵەیە زیاتر لە ٥ هەزار ژن و منالی کورد لەناویاندا یهك ساڵه ، بەقيزەوەنترین شێوە هەراج دەکرين، بە بەربەریترین شیوە دهستدرێژی سیكسی دەکرێتە سەریان، کەچی مەسعود و مەسرور موراڵی ئەوەیان نییە داوای ليبوردن بکەن، یان بەرپرسیکی سەربازی حزبەکەشی کە شەنگالیان چۆڵ کرد، بۆ ئەوەی داعش بێت و بەشێک لە نەتەوەی کورد ژینۆساید بکات و کچ و ژنی بەرێت و دەستدرێژی بکەنە سەریان، کەچی لەپای ئەو تاوانەی هیزە فشولەکەی کەخەلکیان وەک مەر بۆگورگ بەجیهیشت ، سزادا !
بەئاستی داعش و فیکری ئیسلام کە شەرعیەت بەداگیرکردن و فروشتنی کج و مناڵ دەدات ، بارزانی و حزبەکەی تاوانبار و بەشدارن. وەزیری پێشمەرگەش کە سەر بە گۆڕانە و رۆڵی تەها محیەدین دەبینێت، هیچ دەسەڵاتێکی نییە، لە روی ئەخلاقی و یاساییشەوە تاوانباره . بۆیە ئەوەی لە شەنگال رووی دا تاوانێکە ئەگەر ئەمروش بەربەریەکانی داعش و بارزانی رووبەروی دادگای گهل نەبنهوه، ئهوا سبەی ئهو دادگایه سەرهەلدەداتەوە. هیز نییە ئەو تاوانە لەیاد بکات، با ئهمرو میدیا و دەسەڵات ئەمانە بپارێزێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست