کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سوپاس بۆ پارتی لیستی موچه‌خۆره‌ نووسه‌ر و سیخوڕه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌

Tuesday, 04/08/2015, 18:40


ده‌مێكه‌ ئه‌و باوه‌ره‌م هه‌یه‌ مه‌گه‌ر تاك و تەرای لێدەربچێت، لێ دەگمەنە ئه‌وانه‌ی خۆیان پێ كه‌ڵه‌ ئه‌دیب و نووسه‌ر و هونه‌رمه‌نده‌ له‌سه‌نگه‌ری گه‌لدا بن، گه‌رنا به‌گشتی، نمونه‌ی كه‌سانی هه‌لپه‌رست و ده‌بڵمورال، ترسنۆك و پاره‌په‌رستن، چونكه‌ سه‌دان رووداوی سیاسیی له‌ تاوان و ناپاكی و مافیابوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌، هات و رۆیشت ئەمانە هەڵوێستێکیان نه‌بوو! ناپاكییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نه‌یجوڵاندن! به‌پێچه‌وانه‌وه‌، کەچی له‌ چركه‌ ساته‌کاندا ئەگەر بنەماڵەی مافیا و دەسەڵات بکەونە تەنگانەوە، ئەمانە فریایان دەکەون. وه‌ك ئیستاكه‌  له‌و چركه‌ساته‌ی کە خه‌ڵكێكی زۆر خه‌ریكن سه‌ره‌تایه‌ك بۆ گۆڕانكاری له‌ كوردستان دروست بكه‌ن، دەیانەوێت هیوایه‌ك به‌گۆرینی ده‌سه‌لاتی فیرعه‌ونی بارزانی بده‌ن، تا کەمێک تارماییه‌ ره‌شه‌كه‌ رابماڵن، کەچی ئه‌وانه‌ وه‌ك ژمارەی فریاکەوتنی ١١٢ فریای بارزانی ده‌كه‌ون، بێ ئاگا له‌وەی نازانن کە بەم کارەیان خوكوشتنی زیاتری كه‌سیتیانه‌،  عه‌ره‌ب گوته‌نی ته‌لقه‌ی ره‌حمه‌یان به‌ده‌ستی خۆیان له‌ خۆیان دا.
ئه‌و پۆله‌ نووسه‌ره‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌دایه‌ گه‌رچی ده‌مێكه‌ سه‌نگی كه‌سێتی و نووسینیان نەماوه‌، خۆیان وەک سه‌ربه‌خۆ و بێدەنگ پیشان داوە، یان وەک كادیری حیزبی شوعین! كه‌چی به‌ ئاشكرا پشتگیری مانه‌وه‌ی دیكتاتورییه‌ت و سیسته‌می بنه‌ماڵه‌یی و مافیایی دەکەن و دژی گۆرینی ده‌سه‌ڵاتن، گه‌رنا ئه‌وانی تر ئێمه‌ ده‌مێیكه‌ ده‌یان ناسین پارتی و موچه‌خوره‌كانیانن، یان سیخور و مروڤه‌ سوكه‌كانیانن.
له‌كۆتاییدا ئه‌و چیرۆكه‌ راسته‌قینه‌تان بۆ باس ده‌كه‌م، کە  هه‌فته‌ی دووه‌می ٣١ی ئاب بوو، پارتی له‌ هه‌ولێر داوای كرد له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و ڕوشنبیرانی هه‌ولێر دابنیشێت، تا روونی بکاتەوە، کە بۆچی ٣١ی ئابی كردووه‌، ئێمە لای كۆشكه‌بچوكه‌كه‌ی په‌رله‌مانتاری ئیستای یه‌كێتی شوان داودی دانیشتبووی،  وتم باشترە نه‌چن لای كه‌م بایكۆتی بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێوە هه‌ر ده‌شچ، هەر هیچ نەبێت ره‌خنه‌ بگرن  كه‌ پارتی بۆ  ٣١ی ئابی كردووه‌؟!، یه‌كێكی لێ بوو خۆی زۆر پێ گرنگ بوو، ناوی دلێر بوو،  وتی كاكه‌ وازبێنه‌ به‌ڵكو ٢٠٠ دینارێكمان ده‌ده‌نێ، تۆ چی دەڵێیت! ئیتر من شۆك دایگرتم و تائیستا وێنه‌ی ناشیرینی ئەو دلێرە له‌به‌رچاومه‌، بە داخەوە هەموویان چووبوون و هه‌ر  هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌شداربوون دوایی گێڕایەنەوە وتیان به‌س سه‌لاح شوان هه‌ندێ پرته‌ و بوڵه‌ی كردبوو،  فرانسو حەریری وه‌ڵامی دابۆوه‌ وتبوی (سه‌لاح بۆ به‌عس و یه‌كێتی به‌ پاره‌ دەتنووسی خه‌مت نه‌بێت بۆ ئێمه‌ش بنووسه‌ پاره‌ت پێده‌ده‌ین) ... بۆیه‌ ئه‌وه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی پارتی و یه‌كێتییه‌ له‌سه‌ر نووسه‌ران چونكه‌، ئه‌وه‌نده‌ خۆیان سوك كردیه‌. بۆیه‌ به‌هره‌ی نووسین و هونه‌ر و پله‌ی به‌رزیی خوێندن ده‌ربڕی جوانی كه‌سایه‌تییەکان نیین،  به‌ڵكو موراڵ و هه‌ستكردن به‌ ئازاری گه‌ل و هوشیاركردنه‌وه‌ی گه‌ل پێوه‌ره‌، گه‌رنا به‌عسیش له‌و پله‌به‌رز و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌هه‌زاران هه‌بوو ،  كه‌ به‌شێك له‌وانه‌ی واژویان كردوه‌ قه‌له‌مه‌كانی به‌شان هه‌ڵدانی قادسیه‌ و دیكتاتوره‌كه‌ی به‌عسن، كه‌ ئیستا گێره‌ سیاسییه‌كه‌یان گۆڕیوه‌ و بۆ بارزانی ده‌نووسن . داواكارم له‌گه‌نجان له‌و كه‌سایه‌تیه‌ ناشیرین و دۆراو و زبلخانه‌یه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌ ،  ئه‌وانه‌ ده‌یان   بینن روژێك پاره‌ی یادی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌دزن.
 لێرەوە لیستی ناوەکانیان بخوێنەرەوە:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە