کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بالێكی یه‌كگرتوو كار بۆدانانه‌وه‌ی بارزانی ده‌كه‌ن

Sunday, 02/08/2015, 23:55


گه‌ر ئه‌و قسه‌و قسه‌لۆكانه‌ش به‌جێبهێلین له‌سه‌رتان ده‌گوترێ به‌لام ئه‌وه‌رونه‌ له‌هه‌ر ٣حزبه‌كه‌ی تر سیگنال و ترسمان له‌ئێوه‌  هه‌یه‌ ، ببنه‌  كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ك بۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی بارزانی ،به‌كه‌مێ مكیاژه‌وه‌ . ئه‌مه‌ راسته‌ له‌جه‌ماوه‌ر و جه‌ندین به‌رله‌مانتان به‌دی ناكرێ به‌لام بالێكی مه‌كته‌ب سیاسی و عه‌لی قه‌ره‌داخی كه‌له‌كه‌نالی NRT  ....  به‌هێمنی وا كار بۆدانانه‌وه‌ی بارزانی ده‌كه‌ن . ، ته‌نانه‌ت یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداره‌كه‌تان بێ سله‌مینه‌وه‌ گوتی با ماوه‌یه‌ك بۆ بارزانی درێژ بكه‌ینه‌وه‌ .. له‌كاتێكدا ئه‌و دۆسیه‌یه‌ ، بۆته‌ پله‌یه‌كی جه‌ماوه‌ر و خه‌لك ده‌زانێ سه‌ره‌تای گۆرانكاری و هیوا له‌گورینی بارزانی دایه‌ ، بۆیه‌  هه‌ر حزب و په‌رله‌مانتارێك سازش بكات له‌ئیستا و ئاینده‌دا  ، وه‌ك موشیری حه‌مه‌ ناوی ده‌كه‌وێته‌ نێو مێژوو . ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی  جونكه‌ سبه‌ی بارزانی هه‌رتاوان و ناپاكیه‌كێكی تری كرد نه‌فره‌ت به‌ر ئێوه‌ش ده‌كه‌وێ هاوكات نازانم ئه‌زمون له‌ نزیكبونه‌وه‌ له‌پارتی تێده‌گه‌ن له‌م نمونانه‌ی خواره‌وه‌
١\ ده‌نگدانی یه‌كیتی له‌هه‌لبژاردنی ٢٠٠٩ بۆبارزانی یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان بووگورانی كرده‌ خاوه‌نی ٢٥ كورسی.
٢\ له‌سه‌ر ده‌نگدانی یه‌كیتی له‌ ٣٠ حوزه‌یران له‌هه‌لبژاردنی ٢٠١٣ په‌رله‌مانی یه‌كیتی كرده‌ خاوه‌ن ١٨ كورسی گه‌ر قاسم سولێمانی و ساخته‌كاری  فریایان نه‌كه‌وتایه‌ ، ده‌بونه‌ حزبه‌كه‌ی كاكه‌ حه‌مه‌.
٣\ به‌هۆی ڕێكه‌وتن بۆجونه‌ ده‌سه‌لات له‌نێوا ن گۆران و پارتی ...گۆران له‌هه‌ولێر زیاتر له‌ ٤٠ هه‌زار ده‌نگی دۆراند  جگه‌ له‌شارو شاروجكه‌كانی تر ، جونكه‌ ئه‌وا  له‌پیره‌ هه‌ولێر ٤جه‌ند هه‌لبژاردنێكه‌ كێ دژی بارزانی و پارتی بێت  له‌م ٢ هێزه‌ ٥٠ هه‌زار ده‌نگ له‌گه‌لیتی 
 ٤\ به‌هۆی نزیكی و بێده‌نگی و نه‌رمی حزبی شوعی  به‌رامبه‌ر پارتی ١٠ هه‌زار ده‌نگ ده‌هێنێ ، سه‌رباری ئه‌و هه‌موو قوربانی و خه‌باته‌ی شاخه‌ی به‌تایبه‌تی   كه‌نزیك به‌٢٠ هه‌زار شه‌هیدی له‌كوردستان هه‌یه‌
٥\ باسی كاكه‌ حه‌مه‌ش ناكه‌م ، هه‌موو تاوان وناپاكیه‌كانی دوای شه‌هیدبونی كوره‌كه‌ی لای خه‌لك وون بوو ، به‌لام به‌یه‌ك لێدوان له‌كاكه‌ حه‌مه‌وه‌ بوه‌ حه‌مه‌ بارزانی ..... قسه‌ی كۆتایشم ئه‌وه‌یه‌ له‌وه‌ناگه‌م ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تی و تاوانه‌ی به‌رامبه‌رتان كرا ده‌بوایه‌ ئیستا له‌هه‌موان توندتر بن كه‌جی بونه‌ته‌ گه‌وره‌ترین ترسی خه‌لك كه‌تارمایه‌ ره‌شه‌كه‌ بهێنه‌وه‌ مه‌یدانی سیاسی. به‌رنه‌فره‌تی ئه‌مرو سبه‌ی ده‌كه‌ون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە