کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ریس هاردینگ بە باوکی گووتوە "بژی کوردستان".

Sunday, 02/08/2015, 2:55


تەرمی شەهید ریس لە  تورکیاوە گەیشتە ئوسترالیا. لە رێکەوتی ١/٨/٢٠١٥دا، کاتژمێر دوازدەو نیوی نیوەرۆ بە کاتی ئوسترالیا، مەراسیمی بە خاک سپاردنی، لە کەنیسەی میمۆریاڵ لە  شاری گۆڵد کۆست بەرێوەچوو.
جگە لە خانەوادەی شەهید، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئوسترالی، هاورێ و دۆستی شەهید، میدیایی ئوسترالی و جیهانیی، ژمارەیەکی کەمی کورد بەشدار بوون.
لە کاتژمێری دوو نیوی پاش نیوەڕۆ، تەرمەکەی بەرەو گۆرستانی میمۆریال پارک گوازرایەوە. لە کاتژمێری ٣پاش نیوەڕۆ تەرمی ریسی تەمەن ٢٣ساڵە بە خاک سپێردارا. 
کیت هاردینگ، باوکی شەهید لە وتەیەکدا کە لە مەراسیمەکەدا پێشکەشی کرد، گووتی" نازانم لە کوێوە دەست پێبکەم، ریسی کورم بە ئێمەی راگەیاند دەچێت بۆ دەرەوەی ئوسترالیا بۆ پشویەکی کورت. دوای ماوەیەک زەنگی بۆ لێدام، پێیراگەیاندم کە ئەو لە رۆژئاوای کوردستانە، لە ریزەکانی یەپەگە خەریکی پێشکەش کردنی یارمەتی مرۆڤاییەتیە بە میللەتی کورد. ریس، پێی رانەگەیاندم کە ئەو بەشداری شەر دژ بە داعش دەکات. چەند جارێکی تر زەنگی بۆ لێدام، پرسیارم کرد یارمەتی کورد دەدەیت؟ گوتی بەڵێ، میللەتی کورد پێویستی بە یارمەتییە. پرسیم فێرە کوردی بویتە، گوتی بەڵی باوکە فێر بووم. پرسیارم کرد فیرە چی بوویتە؟ لە وەڵامدا گووتی "بژی کوردستان"، ئینجا گەڕایەوە گووتی  باوکە تۆش بڵێ "بژی کوردستان". 

دایک/باوک و برای شەهید ریس
 سەرەڕای هەڵوێستی ئەو شەهیدە بەرامبەر بە میللەتی کورد و دۆزە ڕەواکەی، ئەوەی جێگەی سەرسورمانە! لەو مەراسیمەدا، ژمارەیەکی زۆر کەم لە کورد بەشدار بوون، هیج یەک لە نوێنەرانی پارتەکانی باشوور ینک، پدک، گۆڕان، نوێنەری هیچ پارتێکی تری باشوری وڵات، نوێنەراییەتی حکومەتی هەرێم، نوێنەری پارتە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی وڵات، پەیامنێری کەناڵی ئێن ئارتی لە ئوسترالیا، پەیامنێری کەناڵێ روداو لە ئوسترالیا، پەیامنێری پیوکەی میدیا لە ئوسترالیا، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە ئوسترالیا، گەلی کوردستان، کۆمەڵەی کوردی یەکگرتوی نیو ساوس وێڵس کە لەلایەن پارتی دەستی بەسەردا گیراوە، بەشداری ئەو  بۆنە پیرۆزە نەبوون. رادیۆیی ٢٠٠٠فم کوردی، رادیۆی ئێسبی ئێسی کوردی، هەر دوکیان لە شاری سیدنین بەڵام لە مەراسیمەکەدا بوونیان نەبوو!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە