کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر گوندی زار گه‌لی شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین

Sunday, 02/08/2015, 2:20


له‌ درێژه‌ی هێرشه‌کانی حکومه‌تی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، دیسانه‌وه خه‌ڵکی سیڤیلی هه‌رێمی کوردستانی کرده‌ ئامانجی فرۆکه‌کانی‌و له‌تاوانێکی تازه‌دا به‌ره‌بایانی ئه‌مڕۆ 1/8/2015 فرۆکه‌کانی تورکیا ‌بۆردومانی گوندی زارگه‌لی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی وه‌رتێان کردو زیاتر له‌بیست هاوڵاتی سڤیلی گونده‌که‌ی که‌ زۆربه‌یان ژن‌و منداڵن شه‌هیدو بریندار کردو زۆرنیه‌ی گونده‌که‌شی  خاپوور کرد، هه‌رچه‌نده‌ هه‌موو لایه‌ک ده‌زانین ئه‌و گونده‌ هیچ جۆره‌ بنکه‌و باره‌گایه‌کی(پ.ک.ک) لێ نییه‌و ناوچه‌یه‌کی ته‌واو مه‌ده‌نیه‌، حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان له‌و کاته‌ی به‌توندی ئه‌و تاو‌انه‌ مه‌حکوم ده‌کات‌و حکومه‌تی تورکیا به‌ بکوژی ئه‌و خه‌ڵکه‌ مه‌ده‌نیه‌ تاوانبار ده‌کات‌، داوا ده‌کات حکومه‌ت‌و لایه‌ن به‌رپرسه‌کانی هه‌رێمی کوردستان‌و ناوه‌نده‌ نێو‌ ده‌وڵه‌تیه‌کان له‌ئاست ئه‌و تاوانه‌ بێده‌نگ نه‌بن‌و سنوورێک بۆ تورکیا دابنێن‌و فشاری خۆیان بۆسه‌ر تورکیا زیاتر بکه‌ن تاکو واز له‌و کارو تاوانانه‌ بهێنێت‌وله‌ جیاتی بۆردومان‌و زمانی چه‌ک به‌رێگای ئاشتی کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر بکات. هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی خۆمان له‌ خانه‌واده‌یی شه‌هیدانی گو‌ندی زارگه‌لی ده‌که‌ین‌و هیوای زوو چاکبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌کانیش ده‌خوازین‌و داواش له‌لا‌یه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێم‌و رێکخراوه‌ تایبه‌تمه‌نده‌کان ده‌که‌ین  فریای لێقه‌وماقوانی ئه‌و گونده‌ بکه‌ون. سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدان‌و شه‌رمه‌زاری بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی تاوان دژ به‌ خه‌کی بێدیفاع ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
1/8/2015
ئه‌نجومه‌نی کارگێری

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە