ئه‌گه‌ر به ڕوو سوری ده‌سه‌ڵات جێ نه‌هێڵن، به ڕوو ڕه‌شی جێی ده‌هێڵن!
Friday, 31/07/2015, 23:21
ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می وه‌ك ده‌وترا ئیمپریالیزم و جه‌نگه جیهانیه‌كان و پاشاگه‌ردانی ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا، پاشی سه‌ركه‌وتنی شۆرشێك، سونمبلێك و پێشه‌وایه‌ك و حاكمی ئه‌وحه‌دێك، له دنیادا، به‌تایبه‌تی تر، له‌دنیای سێ و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا قوت ده‌بویه‌وه‌و ئیتر ده‌بوو له‌بری خودا، خۆیی و مناڵ و ئه‌حبابی بپه‌رسترایه، ئه‌وا هه‌ر زوو وڵاتانی پێشكه‌وتوی ئێستا گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی پێویسته ئه‌و لۆژیكه سه‌رو بن بكرێت"به‌تایبه‌ت كه دیتیان له‌گه‌ڵ بونی تاك و ته‌رای باش به‌ڵام له‌وه زیاتر ئه‌و دیكتاتۆر و تاغی و باغی و تاكڕه‌وانه جگه نه‌گبه‌تی و زوڵم و، سته‌م و ماشینه‌وه‌ی خێر‌و بێری وڵات بۆخۆیان و ژن و مناڵه‌كانیان به‌ولاوه ناتوانن ببن به خێر‌و ئاسوده‌یی بۆ وڵات و بۆ هاووڵاتیان ... چوونه سه‌ر سكه‌ی دیموكراسیه‌ت و هه‌ڵبژاردن و سیستمی نه‌نوسان به كورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و ده‌نگ و سندوقی ده‌نگدان"ئیتر گه‌یشتن به بوژانه‌وه‌ی ئابووری و ئارامی و ئازادی و ئاسوده‌یی..گه‌یشتن به چۆنیه‌تیه‌ك قه‌داسه‌ت بۆ هیچ كه‌سێك نابێت هه‌بێت و خه‌ڵك و چاوی ڕاگه‌یاندن و به‌دوادا چوون و دادگا بوون به قاڵبی هێشتنه‌وه‌ی ماف و مایه‌ی پێشێل نه‌بوونی خواسته ڕه‌واكانی وڵات و خه‌ڵك... به‌ڵام له دنیای ئێمه " دنیای سێ"دنیای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ودنیای به‌رد و خه‌و تا ئێستاش هه‌ر ماتی ده‌ستی وه‌همی قائیدی ئه‌وحه‌د و سونبولی سه‌نه‌مین "هه‌ر گیرۆده‌ی حوكمی تاكی خێزانی سه‌رۆكی پایه به‌رزی هه‌رگیز به‌رز ین"وه‌ك دیلی جه‌نگبین، ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش خراپتر نابێت بیرمان واڵابێت و، جگه تێڕوانینی ئه‌و و پشتێنه‌ی ده‌وری كه‌مه‌ری ئه‌و نابێت شتێكی تر ببینین"چونكه له‌و پشتێنه به‌ولاوه ده‌ستی بێگانه‌و مۆته‌كه‌و ناحه‌ز و عه‌ماله‌تیه! من مافی خۆمه كائینی ئازاد و مافی ڕه‌وای خۆمه دادگه‌رانه خواست و حه‌قم وه‌ربگرم و پێشێل نه‌كرێم"كابرایه‌ك شكایه‌تی سته‌می كوڕه ده‌سه‌ڵاتدارێكی سه‌رده‌می عومه‌ری كوڕی خه‌تابی كرد كه پشت ئه‌ستوور به ده‌سه‌ڵاتی باوكی ناڕازی بووه پێشی كه‌وتووه له پێش بڕكێیه‌ك و ئه‌زیه‌تی كردووه! عومه‌ر، پاشی ئه‌وه‌ی قامچی به ده‌سه‌ڵاتداری باوكی‌دا ده‌كێشاو به‌ین به‌ینیش ده‌یوت ها بگره – ئالێره‌دا وته به‌ناوبانگه‌كه‌یی وت – له‌كه‌یه‌وه خه‌ڵكیتان كردووه به كۆیله، له‌كاتێكدا ئه‌وان به ئازادی له‌دایك بوون؟!" ئه‌وه‌ی شۆڕشی كرد و سه‌ختی بینی و ئیتر هه‌رچه‌نده به بینینی جیاواز لێڵی و فایلیش له ته‌مه‌نی هه‌وڵ و شۆڕشیدا هه‌بوبێت، به‌ڵام وادابنێ ئه‌ركی پیرۆزیان به ئه‌نجامگه‌یاند، ئیتر ده‌بێت كۆتاییه‌ك بێته پێش و، هه‌نگاوێكی تر ده‌ست پێبكات"ده‌كرێت بڵێین قۆناغی گه‌شه پێدان و هه‌ستانه‌وه‌ی ئابووری و بوژانه‌وه‌ی پێویستی وڵات"خۆ ئه‌گه‌ر ئیتر هه‌م دیسان، ئه‌وان سواری ملی كورسی ده‌سه‌ڵاتببن و به خواستی خۆیان حه‌رام و حه‌ڵاڵ دابنێن و چیان بوێت بیكه‌ن ئیتر هیچیان نه‌كرد! ئه‌وه‌ی كردیان گۆڕینی ڕه‌نگ و ناوبوو به جۆرێكی تر و سیمایه‌كی تر... من كه ده‌م كوتبم و بڕوتێمه‌وه، چی فه‌رقی هه‌یه بێگانه‌یه‌ك وام به‌سه‌ر بێنێت، یاخود خزمێك و هاوڕه‌گه‌زێك؟!، به‌ڵكو نه‌ك هه‌ر جیاوازیان نیه، به‌ڵكو شاعیره عه‌ره‌به‌كه وته‌نی سته‌می خزمێك، له برین و سوێی ده‌بانێك سه‌ختتره!، چه‌نده گه‌وره‌یی و پیرۆزیه سه‌ركرده‌كانی شۆڕش خۆیان كلیل و عه‌سای وڵات بگه‌یننه خه‌ڵكی شاره‌زاو هه‌ڵسوڕاندنی خواستی خه‌ڵك خۆیان"چه‌نده گه‌وره‌ییه لاكه‌ون و ببن به داهێنه‌ری – پاش داهێنانی گیان فیدایی و شۆڕش –په‌نابردن بۆ سندوقی ده‌نگدان و دیموكراسیه‌تی ڕاسته‌قینه....ئای كه چه‌ند نابوتن كاتێك خۆیان ده‌كه‌ن به ئه‌ندازیار و شاره‌زای هه‌مووشت!ئاخر سه‌دامی دیكتاتۆریش خۆی به شاره‌زای هه‌مووشت ده‌زانی!ئه‌گه‌ر دكتۆرێك یاخود ئه‌ندازیارێك یانه شوانێكیشی بدواندایه هه‌ر ئه‌م مامۆستایه‌تی ده‌كرد و ڕێگه‌ی نیشان ئه‌دا! نزیكتر سه‌رۆكی تونس! هه‌موو چمكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی له چنگی خۆیدا كۆكردبویه‌وه‌و نه‌فه‌سێكی بۆ ویستی هاووڵاتیان نه‌هێشتبویه‌وه! به‌ڵام ئه‌وان و ئه‌وانی تریش چه‌نده نابوت كه‌وتن؟! چه‌نده ڕوو ڕه‌ش، بسته زه‌ویه‌كی وڵاتیان چنگ نه‌كه‌وت، تێیدا وه‌حه‌سێن! ئێستا له هه‌مووكات زیاتر ده‌رك به‌وه‌ده‌كرێت خه‌ڵك داناكه‌وێت تا نه‌گات به ئازادی و یه‌كسانی ته‌واو"پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران مافی خه‌ڵك بده‌نه‌وه ده‌ست خۆیان و له‌بری په‌نابردن بۆ به‌كارهێنانی كار‌و وه‌سیله‌ی ناڕه‌وای خۆ هێشتنه‌وه هه‌ر به‌زۆری زۆرداری " كه نه‌خۆیان ئاسووده‌و ئارام شه‌وێك ده‌كه‌نه‌وه‌و نه خه‌ڵكیش شه‌وێك بێ نزای ڕه‌ش له‌ده‌ستیان ئۆقره ده‌گرێت"بچنه سه‌ر سكه‌ی ئۆقره‌یی"ئیتر سوكناییه‌كیش بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن و وڵاتیش به ئاسووده‌یی و ئۆقره‌یی دا گوزه‌رده‌كات...ده‌بێت به بینینی ده‌یان نمونه له سه‌رده‌می نوێ‌دا ده‌سه‌ڵاتدران بگه‌نه ئه‌و متمانه‌یه‌ی ئه‌گه‌ر خۆیان به ڕوو سوری ده‌سه‌ڵات نه‌ده‌نه‌وه ده‌ست خه‌ڵك و خواستی میلله‌ت ئه‌وا بێگومان به ڕوو ڕه‌شی جێی ده‌هێڵن و بسته زه‌ویه‌كی حه‌ڵاڵیان ده‌ست ناكه‌وێت تێیدا بسره‌ون .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست