یەکگرتوو هەرامەی دووسەرە
Friday, 31/07/2015, 20:17
کاتێک دێینە سەر باسی حزبە سیاسیە ئیسلامیەکانی کوردستان دێینە سەر باسی کۆمەڵێک پرسگەل کە وەڵامەکانیان ئەوەندەی ئاڵۆزە ئەوەندەی تر ڕۆچوە بەناواخنی کۆمەڵگا،ئەوەندە ئاسان نیە شیکردنەوە و دەست بردن بۆ ڕەهەندە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی،
وەهمترین شتێک کە بووە بە دێوەزمە لە مرۆڤی کورد دینە،دین وەک شتێکی پیرۆز کە هیچ کاتێک ناکرێت قسەی لەسەر بکەین،
کاتێکیش دێینە سەریەکگرتوو ئیدی دەبیت لەوە دەست پێ بکەین کە کارتی گەورەی یەکگرتوو دینە، دین وەک دەسکەلایەک بە دەست ڕیش و قات و بۆینباغە لەبەرەکانی ناو ئەو حزبەی کە کەس نازانێت چیان دەوێت وچی دەکەن،
موسەننا ئەمین لەسەر شاشەیەکەوە دەڵێت ئێمە دەستوریکی ئیسلامیمان دەوێت کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی مسڵمانیەو ئیدی نابێت دەستوریکی سکیولاریزم هەبێت،لەم نوسینەدا تیشک ناخەمە سەر ئەوەی داخۆ دەستوری ئیسلامیزم و دەستوری سکیولاریزم چیە ؟
بەڵام دەکرێت لەوەوە دەست پێ بکەین کاتیک یەکگرتوو دەیەوێت کۆمەڵگا بە مسڵمان بکاتەوە چ مەبەستیکی هەیە ؟
کاتێک دەنیز گەزمیش و یوسف ئاسڵان و هوسەین ئینان لە ٦.٥.١٩٧٠ لە سێدارە دران زۆربەی شەقامی تورکی و سۆشیالیستەکانی تورکیا کەوتنە جموجۆڵ و تۆڵە کردنەوە لە پیاوانی حکومەت،ئەوکات حکومەتی تورکیا بیانووی دزینی بانکێکی خستە پاڵ ئەو سۆڕشگێرانەی کە داوای یەکسانی کورد و تورکیایان دەکرد،
دوای نزیکەی پانزە ساڵ سولیمەن دەمیڕێڵ کە لەوکاتەدا وەزیری دەرەوە بوو وتی ئەمانە بوونە قوربانی کۆمەڵێک گلادیۆ-مافیا لەناو حکومەتەدا،
ئێستا دەبێت بگەڕێینەوە سەر باسی سەرەتا یەکگرتوو دۆستێکی نزیکی ئاکەپەی تورکیایەو ئاکەپەش ئەوکاتەی هاتە سەر دەسەڵات هەمان ڕێچکەی دەسەڵاتی ساڵانی هەفتاکان و هەشتاکانی گرتە دەست لە تەسفیە کردنی خەڵکی شۆڕشگێر و ئازادیخواز،
ئێستا ئەگەر دەسەڵات بدرێتە یەکگرتوو وەرداش زاوای ئاکەپە ئەویش گومان دەکەم بە هەمان ڕێچکەدا بڕوا بۆیە ئەوان سەرێکیان لە کوردستانەو سەرێکیان لەلای ئاکەپەو سعودیە،کێشەی یەکگرتوو لە هەبوونی سیستەمی سکیولاو ئیسلامیدا نیە بەڵکو ئەوەندەی گرفتی لە مۆنۆپۆل کردنی دەسەڵاتە،بەس ئەو پرسیارەی کە من وەڵامەکەیم دەست ناکەوێت ئایا ئەگەر یەکگرتوو بگاتە دەسەڵات دەبێتە ئاکەپە یان دەبێتە داعش ؟
ئیدی دەبێت قسە لەسەر داعش بکەین لە ڕوانگەی دین و قسەش لەسەر یەکگرتوو بکەین لە هەمان ڕوانگە
یەکگرتوو خۆپیشاندن بۆ ئیخوانەکانی میسر دەکا بەس پێشمەرگە دەکوژرێن کەسیان بە شەهیدیان نازانن تەقینەوە لە پرسوس دەکرێ چەندین خەڵک دەکوژرێ ئیدانەی ناکەن لەبەر خاتری ئاکەپە،بۆیە چاوێکم هەر لەسەر ئەو سۆنگەیەوە بێت کە یەکگرتوو بەتەمای چی بێت ؟
ئێستا لەسەر پرسی سەرۆکی هەرێم هەموو ئەو گومانانە ڕەوینەوە کە پێیان وابێت یەکگرتوو و ئاکەپە دەستە وەرداش زاوان،
بۆیەش دارێکیان پێیە لەجیاتی دوو سەر دەسەرە لەلایەک ئاکەپە=پارتی =بە خۆیان (یەکگرتوو) لەلاکەی تر بەرەی سەوزی نیلی + بەرەی خەڵک + بەرەو شیعەی ئێرانی ..
وەک دید یەکگرتوو لەگەڵ ئێران نایەتەوە لە نێوان ئێران و تورکیا تورکیا هەڵدەبژێرین ئەمەش بەهۆی نزیک بوون لە مەزهەبیەتی هەردوولاەوەیە بەڵام ئەو هەڵبژاردنە چۆن کاردەکاتە سەر کوردستان ؟
ئەگەر سبەی کوردستان دابەشی دوو ئیدارە بێت ئیدی یەکگرتوو دەڕواتە ژێر باری پارتیەوە نزیکی یەکگرتوو و پارتی هۆکارگەلێکی زۆری هەیە پارتی حزبێکی بنەماڵەیی شێخ و مەلاییە و نزیکترین حزبی کوردی لە ئاکەپە، نە پارتیش ئەوە دەشارێتەوە نە ئاکەپەش بەڵام یەکگرتووە کە خۆی پێ یەکلایی ناکرێتەوە،گرفتەکە لە یەکلای کردنەوەشدا نیە چونکە من پێم وایە حزبە کوردیەکان هەریەکەیان مقاشی وڵات وشوێنێکی ترن
ئەگەر قسە لەسەر ئەو ئارگومێنتە بکەین داخۆ یەکگرتوو سودی چیە لە مل ملانێی بەناو حزبەکان دەبینن ئیدی ئەوان لە گەوجاندنی کۆمەڵگا تا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتو بوون چەشنی ئاکەپە،لەبەر ناتەبایی حزبە سکیولاریستەکان ئیدی حزبێکی دەستەخوشکی داعش گەیشتۆتە دەسەڵات
ئەمە ئەو مل ملانێیە کە ڕێگایەکی دوورو درێژیان هەیە لەبەردەم یەکگرتوودا بۆ گەوجاندنی خەڵکی کورد ئەوان بەردەوامن حزبە بەناو عیلمانیەکانیش خەوتوو
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست