هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران و ڕۆژئاوای كوردستان بۆ توركیا
Thursday, 30/07/2015, 20:05
له دوای سه‌ده‌یه‌ك دیسان سنوری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رگێكی نوێی دابه‌شكاری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و زۆرجاریش له‌نێو ئه‌كادیمیه‌سیاسیه‌كان و نێوه‌نده باڵاكانی جیهانی باس له سه‌رله‌نوێ دابه‌شكردن و داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كراوه، ئه‌وه‌ی كه شاراوه‌بوه به‌فه‌ڕمی رانه‌گه‌یه‌نراوه كه جۆری ئه‌و دابه‌شكاریه چۆن و سه‌ره‌تا له‌كوێوه ده‌ست پێده‌كات، نمونه‌ی سه‌دساڵی ڕابردوو له‌به‌رچاوانه كه له‌سه‌رمیراتی ئیمپراتۆری عوسمانی كۆمه‌ڵێك ده‌وڵه‌تی نوێ له‌دایك بون، به‌ڵام كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه هێڵدرایه‌وه و بێ به‌شكران له ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه.
كورد وای ده‌خواست له سه‌د ساڵی ئاینده‌دا دیسان نه‌كرێته‌وه ده‌ره‌وه‌ی بازنه و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌یی و جیهانی له‌حساباته‌كانیاندا كوردیش به‌بنمابگرن و بیكه‌نه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێك، زۆرجاریش له‌ناوخۆی كوردستانه‌وه لافی دروست بونی ده‌وڵه‌ت لێدراوه، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌ش بونی لایه‌نی سیاسی له كوردستان كه هه‌ریه‌كه له‌به‌رداشی زلهێزێكی ناوچه‌یی و جیهانی خۆی مه‌ڵاسداوه، له‌لایه‌كیتره‌وه باوه‌ڕنه‌بونی داگیركه‌ره‌كانی كوردستان به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد، دووباره مه‌ترسی داگیركردنه‌وه‌ی كوردستان له‌به‌رگێكی نوێ‌دا ئه‌گه‌رێكی چاوه‌ڕوان كراوه، ده‌بێت هێزه‌كوردیه‌كان واز له بیرته‌سكی سیاسیان بێنن و له‌بری خزمه‌تكردن به‌خودی خۆیان له‌پیناو گه‌لی كورد هه‌وڵه‌كانیان چڕكه‌نه‌وه، تا به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك بوه پیلانی نوێی دژبه‌كوردان پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م پیلانانه ئه‌ركێكی مێژوویی و ئه‌خلاقی له‌سه‌رشانی هێزه‌كانی كوردستانه كه خۆیان به‌ڕێ پیشانده‌ری گه‌لی كورد ده‌زانن، ده‌بێت باش پیلانی دوژمن بخوێننه‌وه، شتێكی حاشاهه‌ڵنه‌گر ئه‌وه‌یه له‌دوای ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی وڵاتانی 5+1له‌گه‌ڵ ئێران له‌داهاتودا ئێران ڕۆلی زیاتر ده‌بینێت له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، جیهانیش وه‌ك ڕابردوو دژایه‌تی ئیران ده‌گۆڕن بۆ پشتیوانی كردنی، كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی ئاشتی له باكوری كوردستان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌ئاسمانیه‌كانی توركیا بۆسه‌رقه‌ندیل و لێدوانه‌كانی ڕوحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌سنه كه وتی ئێران چۆن سنه ده‌پارێزێت ئاواش هه‌رێمی كوردستان ده‌پارێزێت، پێویستی به‌لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه هه‌یه نه‌بادا سه‌ركردایه‌تی كورد فریوبخوات و وای لێكبده‌نه‌وه كه له‌به‌رخاتری چاوی كورد ئه‌و وتانه‌ی له‌ده‌م هاته‌خواره‌وه، به‌ڵكو ئه‌مه ده‌سپێكردنی قۆناغێكی نوێی داگیركاری كوردستانه له‌لایه‌ن زلهێزه‌كانی ناوچه‌كه‌وه و ئه‌مریكاش كه به‌جۆرێك له جۆره‌كان بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردوه مانای ڕازی بونیه‌تی.
به‌ڵام به‌م شێوه‌ی ئێستای ناوماڵی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی كوردی چۆن ده‌توانرێت ڕوو به ڕووی پیلانی دوژمنان ببینه‌وه، گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت له ڕێكه‌وتنێكی (توركی، ئێرانی)دا به ئاگاداری ئه‌مریكا نه‌خشه‌ی دابه‌شكردنه‌وه‌ی كوردستان دانرابێت به‌جۆرێك هه‌رێمی كوردستان بۆ ئێران و ڕۆژئاوای كوردستان بۆ توركیا، لێدوانه‌كه‌ی داود ئۆغڵۆ كه وتی له ڕۆژئاوای كوردستان په‌یه‌ده به‌مه‌رجی توركیا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه و دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له سوریا و دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانی ناتۆ بۆ توركیا و لێدوانه‌كانی ڕووحانی و هاتنی وه‌فده باڵاكه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان، ده‌كرێت به‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پیلانه‌كانیان دژ به كوردستان دابنرێت.
به‌ڵام ئایا كوردستان هه‌میشه پارویه‌كی ئاماده‌كراوه بۆ داگیركه‌ران؟، سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌ری ده‌خات كه هیچ كاتێك كورد ده‌سته‌وه‌ستان دانه‌نیشتوه و به‌رده‌وام وه‌ستاوه‌ته‌وه له‌به‌رامبه‌ر به داگیركه‌ره‌كانیدا، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌یه‌كێتی یه‌كی تۆكمه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و وه‌لانانی به‌رژه‌وه‌ندی تاك حزبی و بیركردنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌مان ده‌كرێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست