کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ته‌ها محیدینه‌كانی یه‌كیتی و گۆران

Thursday, 30/07/2015, 19:29


١/مەسعود بارزانی ، بەیانامە دەردەکات ، سەردانی ولاتان دەکات . وەفدی بیانی و سەروک ووەزیرە ئەورپیەکان دێنه‌ هه‌رێم  .دەلين کۆسرەت رەسول ئاگای لێ نیە و به‌شداری  لەهیج کۆبونەوەیەکی فەرمی بەشداری پێ ناكات و ته‌نانه‌ت له‌مالپه‌ری فه‌رمی به‌ناو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیش بۆی نیه‌ هیج شتێك وه‌ك جێگیری بارزانی بلاو بكاته‌وه‌  به‌راده‌یه‌ك جه‌ندین جار وه‌فدی هه‌رێم بۆ ئه‌مریكا و ئه‌ورپا كادیری پارتی و مناله‌كانی بارزانی بوه‌ به‌لام كۆسره‌ت ره‌سول بۆی ه‌نبوه‌ به‌شدار بێت  ...   پرسیار ئه‌وه‌یه‌ كۆسره‌ت ره‌سولێك له‌شه‌ری ناوخۆ هه‌زاران گه‌نجی قاره‌مانی  هه‌ولێری به‌كوشتدا بۆ  گرتنی سه‌ری ره‌ش ، بۆ ئه‌وه‌نده‌  ئیستا خۆی زه‌لیل كردوه‌ به‌ده‌ست بارزانیه‌وه‌ ؟   ئایا سیاسه‌ت و كورسیه‌كی وا بێ نرخ ئه‌وه‌ ده‌هێنێ ئه‌و پله‌یه‌ وه‌ربگرێ  و بێده‌نگی بكات له‌سه‌دان هه‌لویستی ناپاكی و تاوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم !؟   
٢/ قوباد تالەبانی بەناو جێگری سەرۆک حکومەتە بەلام نێچیرڤان بەئارەزوی خۆی نەوت دەکري و دەفروشێ و بەیانامە دەردەکات كه‌دواترینی ئه‌و به‌یانامه‌ بێكه‌رامه‌تیه‌ی بوو كه‌ده‌یوت ئاكپارتی توركیا  ده‌ری كردوه‌    کە وه‌ك نمایش كردن و لێدوان   لەگەل سیاسەتی ئال تالەبان و یەکیتی ناگونجێ. 
٣/ خەسرەو گولی زانیاری بەناو جیگری مەسرور بارزانیە بەلام یەکیتی خۆی رایگەیاند هیجی لەدەزگای ئاسایش بەدەست نیە ... له‌كاتێكدا ده‌زگای زانیاری بۆگیانی خه‌لكی ئازادیخواز  زۆر خۆیان پێ قاره‌مانه‌ !؟
 ٤\ مسته‌فا سه‌ید قادر ، به‌ناو وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یه‌ به‌لام به‌رده‌وام كۆنگره‌ی روژنامه‌گه‌ری و بریاره‌ گرنگه‌كان له‌ده‌ست مه‌سعودو مه‌سرور بارزانیه‌ ،  ئه‌وان بریاری شه‌ر و گرتنی ناوجه‌ و جه‌كه‌كان زیاتر ده‌ده‌ن ....  
گه‌ر ده‌لێن پارتی بواریان پێ نادات و پرسیاریان پێناكات له‌ده‌ركردنی به‌یانامه‌ و  سیاسه‌تی گشتی حزبی ، ئه‌وا ئه‌وانیش ده‌توانن به‌ناوی جێگری هه‌رێم و حكومه‌ت رای خۆیان به‌یان بكه‌ن نه‌وه‌ك بێده‌نگ بن 
هەموو یەکیتی لەتاوانی سەرۆکایەتی هەريم و حکومەت و پاراستن  لەروی یاسایی و ئەخلاقی و ناپاکی دا به‌شداره‌  .... بنەمالەی بارزانی وان ئەوەی ببتە جێگریان دەیان کەنە کۆیلە یان تەها محیدین مەعروف ئیتر نازانم ئه‌و به‌رپرسانه‌ بۆ خۆیان و حزبه‌كانیان وا سوك ده‌كه‌ن ، ئایا كورسیه‌كی ته‌ها محیدین مه‌عروفی  ئه‌وه‌ ده‌هینێ ئاوا زه‌لیل و كۆیله‌ بیت !؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە