کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کێشەی سەرۆکایەتی هەرێم و بۆچوونە جیاوازەکان و ئەنجامەکەی

Thursday, 30/07/2015, 19:23


تێوەگلانی کورد لە شەرێکی درێژخایەن، قەیرانەکانی کارەباو نەوت، بێکاریو کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی ووڵات، گرژیو بۆچونە جیاوازەکانی هێزو حیزبە سیاسیەکانی کوردستان، جگە لەگەندەڵیو دوو ئیدارەییو ئایندەیەکی نادیارو چەندها کێشەی دیکە سەرانسەری کوردستانی گرتۆتەوە،
روداوەکان بۆمان دەسەلمێنێت کە کورد بەدرێژایی مێژو قوربانی ووڵاتە زلهێزەکانو دەورو پشت بووە بە تایبەت بەدەست عوسمانیەکانو سەفەویەکانەوە کە ئێستا بریتین لە تورکیاو ئێران. 
دەست وەردانی تورکیاو ئێران ووڵاتانی دەرەکی لە سیاسەت و سیستەمو ئایندەی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو دیارە بەتایبەت لەم بارو دۆخەهەستیارو مەترسیدارەی ئێستای کوردستان.
ئێمە بەپێی پلانو ستراتیجیەتی خۆمان نارۆین بەرێگاوە بەڵکو ملکەچی پلانی ووڵاتانی بێگانەینو بریار بەدەست خۆمان نەماوە، باسکردنی ئەم بابەتە دورو درێژەو لە هەمان کاتدا ئەشکەنجەدارە، لەبەر ئەوە باشترە کە باسو بۆچون لەسەر ئەو کێشەو جموجوڵەی ئێستای هەر پێنج حیزبەسیاسیەکانی هەرێم بەکەین کە هەموو خەڵکیان سەرقاڵ کردووەو مێدیاکانی ووروژاندووە.
بە کورتی پارتی سورە لەسەر ئەوەی کە مەسعود بەرزانی بەردەوام بێت لە سەرۆکایەتی هەرێم، لایەنەکانی دیکە کە بریتین بەتایبەت لە یەکیتیو گۆران سورن لەسەر ئەوەی کە ئەبێت یاسا سەروەر بێتو بە پێی یاسا سەرۆکی هەرێم بۆی نیە لە دوو جار زیادتر بەردەوام بێت، لەلایەکی دیکەوە پارتی دەڵێت کە ئێستا بارو دۆخەکە زۆر هەستیارەو لە هەنگاوی بەرەو سەربەخۆین بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان لەبەر ئەوە پێویستمان بە مەسعود بەرزانیە هەر سەرۆك بێت
بەڵێ ئەگەر یاسا سەروەر بێت ئەبێت هەمووی پەیوەست بێت بە یاساوە، بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە یاسا لە هەرێمی کوردستاندا نەك تەنها بۆ پرسی سەرۆکایەتی بەڵکو لە زۆر بەی زۆری بوارەکاندا سەروەر نەبووە.
لەبەر ئەوە ئەم جموجۆڵ و گفتۆگۆیانەو بیرو بۆچونە جیاوازانە تەنها بۆ چەواشەکردنی خەڵکوسەرنج راکێشانیانە کە ئەزمونو کێشەو گرفتە سەرەکیەکانیان بۆ ماوەیەك لەبیر بچێتەوە.
قوربانیەکان تەنها خەڵکە هەژارو جەماوەرەکەیە کە مافەکانیان نەك تەنها لەلایەن دوژمنانەوە قۆرخ کراوە بەڵکو لەلایەن دەسەڵاتی کوردیشەوە قۆرخ کراوە.
لە کۆتاییدا دەڵێم بە هەمان شێوەی دروشمو بەڵێنە بریقەدارەکانی کاتی هەڵبژارنەکان کە تەنها بۆ هەڵخەڵەتاندنو چەواشەکردنی جەماوەربو کە هەموی لەواقیعدا درۆ دەرچو، ئێستاش ئەم سیناریۆیەیان دروستکردووە بۆ مەرامو مەبەستی تایبەتی خۆیان، وە ئەوەی کە دڵنیام هەمو لەژیرەوە رێکەوتون لەسەر ئەوەی کە مەسعودبەرزانی بمێنێتەوەو ئەم هەراو هوریایەش درامایەکی کاتیە. هاوکات بۆ سەلماندنی ئەم بۆچونەش چاوەرێ بن تا ٢٢ رۆژی دیکە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە