کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئایا پارتی هەمان سیناریۆی مەلا بەشیر و کۆمنستەکانی ١٩٩٨ دوبارە دەکاتەوە !؟

Tuesday, 28/07/2015, 23:03

2700 بینراوە


لەدوای راپەرینەوە هەرگیز پارتی بەئاستی ئیستا  واگوشەگیری سیاسی لەلایەک و گەشەی پکک لەنزیک قەلەمرەوی سیاسی و و دەستبردنلەلایەن ٤ هیزی جەماوەری ،  بۆهەستیارترین پیگەی بنەمالەی بارزانی ( سەرۆکایەتی هەريم ) نەبردراوە  .  یان سنوردانان  بۆدەسەلاتی بارزانی قسەی لەسەر نەکراوە  ، وە پارتی باش دەزانێ بەهۆکاری ئەوەی  هاوکيشەی سیاسی وناوخۆیی و کۆمەلگای کوردی   وەک    ٢٠سال لەمەوبەر نیە جاری شەر دان ئاسان بیت ، وەولاتانی روژاوا لەم جرکەساتەدا رێگرن لەبونی شەرێکی کوردی /کوردی ،  جونکە لەقازانجی داعشە.  بۆیە  وەک  چون تورکیای دۆستی    بواری پینەدرا هەلمەتی سەربازی بکاتە سەر کوردستانی روژاوا ،  هەولی کێشە دروستکردن دەدا بەوەی  روژيک بواردەدا داعش لەسنورەکانی بپەرێتەوە بۆکۆبانی و کۆمەلکوژی خەلک بکات  و روژیک هاریکاری داعش دەکات بۆ تەقینەوە لە نيو گەنجان لەباکوری کوردستان.... ، پارتیش بەهەمان شیوە کەرێگاکانی هەولدان بۆ هەلمەتی سەربازی لێ گیرابێت   پەنا بۆ ئاشوب و درزخستن لەنيوان رەخنەگرەکانی دانانەوەی بارزانی دەدا تادۆسیەی هەلنەبژرادنەوەی بارزانی لەیاد بکرێت و لایەنە سیاسی و رەخنەگرانی سەربەخۆ و کۆمەلگای مەدەنی نەپەرژینە سەر دۆسیەکە کە ٢٥ روژی ماوە . یەکیک لەم ریگایانەش  واهەست دەکرێ ، مەسەلەی دەستورو پیگەی ئاینی ئیسلامە ،  کەماوەیەکە زۆر بەهیمنی و مەدەنیانەهەردوبەرە  ( ئیسلامی  و سیکولارەکان )   ململانێان دەکرد . بەلام پارتی دوای وەلام نەدانەوەی کەبارزانی دەکەنەوە سەرۆک و سەردانی بۆسليمانی ، سەرەتا دۆسیەی هۆیهاکەی  کەئەگەر ئەویش دەستی تیانەبێت ،  قوستیەوە ، لەگەورەکردنی لەرێگای دەیان مینبەر و کەسایەتی ئاشکراو نهینی .  لەپەیجەکان و باسنیوز وروداو  . ، جونکە تەنیا بۆئەوکارانە پیویستت بەوەیە یەکیک سەرەتاکەی بجولینی دواتر ئۆتوماتیکی شەرەکە هەموولایەک دەگرێتەوە  ، دوای هیوربونەوەی ئەودۆسیەی ئەمجارەروداو تیڤی دیداری لەگەل کەسانێک کرد کەرەخنەگری جدی ئاینی ئیسلامن و هەموشمان دەزانین کاتێ مروڤ قسەدەکات بیگومان وشەیەک لەدەمی دەردەچیت یان ئەوەتا ئەودەزگا گوماناویە یاری بەوشەکانی دەکەن وەک فارو ق رەفیق لەرونکردنەوەکەی باس دەکات بی ئاماژەکردن بەناوی روداو ! کەلیرەدا جیگای خۆیەتی رەخنەی جدی لەفاروق بگیرێ کەلە١٧ شوبات بەدواوە  بانگەشەی   لەنێو گەنجەکان دەکرد  ئەو  دەسەلاتە فاشیە  دەبیت بروخێ وبگۆرێ ، کەجی  ماوەماوە لەمیدیا هەرەقێزەوەن و شەرانگیزە سیبەرەکانی  دیاردەکەوێ؟  جونکە  مروڤی ئازادیخواز و بەهەلویست وەک کوردانی باکورە کاتێ تورکیا کەنالی تەرەتە ٦  کردەوە ، بایکۆتیان کردو هەرکوردیکیش دیداری بکردایە بەهەمان شیوە بایکۆتی کەسایەتیان دەکرد  . بۆیە  ئەوە ئەرکی روشنبیری بەهەلویستە بایکۆتی میدیای سیخوری بکات و هەول نەدات لەهەموو کاتێک و بۆهەموو میدیایاک قسەبکات .
 بەلام ئەوەی ئیستا لەململانێی نێوان هەردو بەرە دەبینرێ لەگفتوگۆ دیالۆگ دەرجوە  بەلکو  بۆتە ئاراستەی سەنگەر گرتن و قسەی بازاری وەرگرتوە بەمەش بارودۆخەکە لەبارە بۆپيکدادان  تائاستی خوين رشتن ، تادۆسیەکە و دەڤەری سەوز بکەویتە نیو تەنگەژەیەک و پيکدادانی جەماوەری ٤ حزبەکە و خەلکانی ئازادیخوازی سیکولارو ئەو ئسیلامیانەی هەولیان دەدا بەريگای مەدەنیو راگەیاندن ،  ململانێی خۆیان دەکرد  تیک جوو . گەرنا   منیش لەگەل ئەوەم  لەسەر ئەو دەقەیاسایە بۆدەستور یەکجار  گرنگە هەولی بەندێک بدرێت کەسەرجاوەکەی لەبەندەکانی مافی مروڤەوە هەلبقولی نەوەک ئاینی ئیسلامی . بۆیە مەسەلەکە تەنیا جون ب(کەنالەکەو   کاتەکە ) یە گەرنا ئەوململانییە بەشیوازی میدیایی یەکجار گرنگە باس و دەولەمەند بکرێ . وە ترسم لەوەهەیە پارتی ئەو دۆسیەیە گەورە بکات بەتایبەتی گەر ٤ حزبەکە ، سازشیلەهەفتەی داهاتوو  بۆنەکەن واتا بارزانی بەدەسەلاتەوە هەلنەبژیرنەوە  دۆسیەکە لەپەرلەمان هەولی تیپەراندنی بدەن ، ئەگەری زۆرە دۆسیەکە قولتر بکاتەوە لەوانە دەستبردن بۆ خۆپیشاندانی توندوتیژی دژبەیەک  ، تارادەی تیرۆرکردن ، ئەمانەش راستەوخۆ نایکات بەلکو لەريگای  شانەنوستوو   وهاوسۆزەکانی   کەلەنيو هەردو بەرەدا هەیەتی ،  دەیکات . کەنمونەی زۆرە  لەم بارەوە  هەردو ‌حزبی دەسەلات .  لەجەندسالی رابردو خەلکی کوردستانیان وەک کارت بەرامبەر دەستکەوتە حزبی و کەسیتیەکانیان بەکارهیناوە وەک ریفراندۆم ، خۆپیشاندانی هەزاران کەسی سالی ٢٠٠٧   دژ بەبەغدا  ، کارتی کەرکوک و گەرانەوەی بۆسەرهەريم  .... بەلام لەهەموو ئەوانە بەهیزتر کەلەو دۆسیە نزیکە  ، ئاژاوە نانەوەکەی پارتی لەسالی ١٩٩٨  پارتی لەریگای گولان ململانێی  ئسیلامی و حزبی کومنستی کرێکاری کوردستان  سەرەتا گەورەکرد دواتر تەقیەوە بەتیرۆرکردنی ٢ کادیری دیاری حزبی کۆمسنت  . ئامانجەکەشی بەپارتی کردنی مەلابەشیر بوو  ، جونکە لەوکاتدا لەشاری هەولیر خاوەنی پیگەیەکی جەماوەری بوو ، بۆیە مەلابەشیر لە گوتاری هەینیەکانی دژی کۆمنستەکان گوتاری دا لەسەر مەسەلەی ئافرەتان ، ئەمە بۆپارتی کارتیکی لەباربوو بۆیە کۆمنستیەکانیس وەلامیان دایەوە  وسکالایان لەدادگا لەسەر تومارکرد و لەگولانی تیڤێ و گوڤارەکەیان گرنگیان بەکۆمنستەکان دەدا ، تاسەرەنجام ئیسلامیەکان هەلەکەیان کرد و جەند گەنجێکیان وەک لەم ڤیدیۆیەدا دیارە لەريگای  پەرلەمانتاری پێشوو بیلال سلێمان  بۆ گیانی هەردووکادیری دیاری حزبی کۆمنستی کوردستان ناردو  لەبارەگاکەی ريکخراوی ئاوەرەکان لەشاری هەولێر شەهیدیان کردن  و پارتیش ئەمەی قوستەوە  و بیرمە فازل موتنی هاتە سەر تیڤێی گولان  و هەرەشەی لەئیسلامیەکان کرد و هەرلەودانیشتنە راستەوخۆیەدا  ، مەلابەشیریش پاکانە و سازشی بۆپارتی کرد تادواتر بوە پارتی و هەردوو سەرکردەی کۆمنستیش بونە قوربانی یاریەکەی پارتی  . بۆیە باکەمێک بەوریاوە ئەوململانییەی  کەلەنيو هەردو بەرەدا بەجوانی رێچکەی خۆی گرتبوو گرنگە بەپیوەری خۆمان ململانێکە بکەین نەوەک گەمە سیخوریەکان  
 
ڤیدیۆی دان پیانانی بکوژانی شەهید شاپور و قابیل
‫بەلێ بۆدادگایکرتدنی بیلالی سليمانی...



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 2 . زۆرباشە: 3/5)