گه نده ڵێ
Tuesday, 28/07/2015, 22:23
له ووڵاتی من
ته نها وویژدان و شه ره فه
له جیاتی نان و ئاوو کاره با
هه میشه و به رده وام
به دی ئه کرێن له ماڵی هه ژار
بۆ ساتێکیش ئۆقره ناگرن ئه م دووانه
له کۆشکی دزو گه نده ڵ و
نا مه سئولی به د بریار
گه ر دزو گه نده ڵ
هه موو دونیا له ژێر ده ستیان بێ و
به ئاسانی ده ستیان پیا بگا
بێ شك ته نها وویژدان و شه ڕه فیانه
که ده ستیان پیا ناگا به ئاسانی
یه کیان مردووه و ئه وه ی تریشان
ملوانکه یه به به ری ده یان سۆزانی
نه به دینار ، نه به دۆلار
جارێکی تر بۆیان ناخرێته وه
چوار چێوه ی ژێر بار
نامه سئولانی دزو گه نده ڵ و
خاوه ن کۆشك و ته لارو
کاسه لێسی به دڕه وشت و
دامێن پیس و به د ڕه فتار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست