کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەودیو هێرشەکەی قەندیلەوە

Tuesday, 28/07/2015, 15:57


سەرەنجام دوای زیاتر لە دوساڵ حکومەتە ئیسلامیەکەی ئاکەپە ئاگربەسە یەك لایەنەکەی بەشێوەیەکی فراوان ، پێشێلکرد. هەر لە ڕۆژانی یەکەمەوە  هەلسوکەوتەکانی ئاکەپە گومانی گەورەی لەسەر پرۆسەی ئاشتی دروستکردبوو. بەلام جێگەی خۆیەتی بپرسین بۆچی لەم کاتەدا دەولەتی فاشیستی تورکیا جارێکی تر بەم شێوە فراوانە لە هەوڵی هەڵگیرسانەوەی جەنگ و کوشتاردایە ؟!
لەڕاستیدا گەلێك هۆکار هەن دەولەتی فاشت و حکومەتە ئیسلامیەکەی ئاکەپەی ناچارکرد ، ئەم پەلامارانە دەست پێبکات ، گرینگترینیان ئەمانەن:
یەکەم : لە بنەرەتەوە دەولەتی تورکیا و حکومەتە ئیسلامیەکەی ئاکەپە ، نە بڕوای بە ئاشتیە و نە پرۆژەیەکی پێیە بۆ چارەسەری گرێکوێرەکانی تورکیا ، لەوانەش دۆزی کورد. ئامانجی دەولەتی تورکیا لە پرۆسەی ئاشتیدا ئەوەبوو بتوانێ بە هەندێك کرانەوە و وردە ڕیفۆرم دۆزی کورد  و بزوتنەوە شۆرشگێرانەکەی بەتەواوەتی لە نێو بەرێت. بەلام وشیاری تێکۆشەرانی باکور پرۆژەکەیان سەرەوبن هەلگەراندەوە . سەرکەوتنە سەربازیەکانی شۆرشی خۆر ئاوا. سەرکەوتنە سیاسیەکانی هەدەپە لە هەلبژاردنەکانی ئەم دوایەی تورکیادا ، پەرەسەندنی خەباتی مەدەنی وسیاسی لە نێوخۆدا.  سەرکەوتنی دبلۆماسی سیاسەتی کوردی لە نێو سیاسەتی جیهانیدا و دروستبونی پشتیوانی و هاوپشتیەکی جیهانی بۆ دۆزی کورد بە تایبەتی لە نێو شەقام و میدیایی جیهانیدا ، فاشستەکانی توشی هێستریا کردن و نەیانتوانی بەرگەی ئەو سەرکەوتنانە بگرن. تەقینەوەکەی ئامەد ، پەلاماردانی کۆبانی بە ئاشکرا لە نێو جوگرافیای تورکیاوە ، کوشتارەکەی   پرسوس و هێرشەکەی دوێنێ لە زنجیرە کاردانەوەکانی دەولەتی فاشیست و ئیسلامی ئۆردۆگان بوون.  ئەوان بە ملیۆن دۆلاریان خەرجی ئۆپۆزسیۆنی گوێلەمستی خۆیان لە سوریادا کرد ، بە شێوازی جۆراوجۆ پشتیوانی چەتەکانی داعشیانکرد ، تا هەلومەرجێك بخولقێنێت خەلکی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕابەرایەتیەکەی جێپێیەك لە ئایندەی سوریادا نەگرن! ئەم هەولەیان بە تەواوەتی شکستی هێنا . زۆر هەولیاندا یەپەگە و یەپەژە بە ترۆریست بناسێنن و زەمینە بۆ گەمارۆدان و کوشتاری ڕاستەوخۆیان سازبکەن ، لەمەشدا شکستی گەورەیان خواد . زۆر هەولیاندا لە باکور هەدەپە تەریک کەنەوە ، لە هەلبژادنەکاندا دیمان چ شکستێکی گەورەیان خواد . زۆر هەولیادا و چەندین پیلانیان دارشت تا قەندیل و هێزەکانی پاراستنی گەل تەریک بکەنەوە و هێزە کوردیەکانی تر بکەن بە گژیاندا و شەرێکی ناوخۆیی تریش هەلگرسێنن ، لەمەشیاندا دیسان شکستیان هێنا.
دووەم : لەگەڵ سەرهەلدانی قەیرانی سوریان و پەیدابونی داعش و خولقاندنی تاوانەکانی لە عێراق و سوریادا ، هێزە خۆرئاوایەکان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا هاوپەیماننیتێکی دژی داعش پێك هینا کە دەبوو تورکیاش وەك ئەندامێکی ناتۆ چالاکترین ئەندامی ئەو هاوپەیمانێتیە بوایە. بەڵام چونکە ئەو هاوپەیمانێتیە وەلامی نیاز و بەرژەوەندیە شۆڤێنی و ڕەگەزپەرستیەکانی ئاکەپە نەدایەوە ، نەچوە ئەو هاوپەیمانیەو بەکردەوە لە جیاتی دژایەتی کۆمەکی جۆراوجۆری پێشکەشی ئەو چەتە ئیسلامیانە کرد. بە ڕێکەوتنی ئێران و کۆمەڵی ٥+١ هەلومەرجێکی تازە هاتە ئاراوە کە ئەگەری ئەوە هەیە لە ئاڵوگۆرەکانی ناوچەکەدا ، خۆرئاوا پشتیوانی هەژمونی ئێران بکەن لەسەر حسابی تورکیا. هەربۆیە بە پەلە خۆی هاویشتە هاوپەیمانەتیەکە و دەرگای فرۆکەخانەکانی خستە سەر گازەرای پشت بۆ بۆردومانی داعش.
سێ یەم : دوای شکستەکەی ئاك پارتی لە هەلبژاردنەکانی ئەم دوایانەدا و پەرەگرتنی دەنگی ناڕەزایەتی و قەیرانی حکومەتی ... هەلگیرسانەوەی جەنگ فرسەتی سەرکوت و سەرنج گواستنەوەی شەقامی تورکی لەسەر قەیرانەکان  ، فرسەتێکی زیاتر بە ئاك پارتی دەدات بۆ مناوەرە.
گرنگە لەم شەڕە سەرتاپاگیرەدا کە حکومەتە فاشست و ئیسلامیەکەی ئۆردۆگان بەسەر تورکیا و ئێمەشدا دەیسەپێنێت ، لەو ڕاستیانە تێبگەین کە ئەمە تەنیا ڕاگەیاندنی شەر نیە دژی پەکەکە  ، تەنانەت ڕاگەیاندنی شەریش نیە دژی بزوتنەوەی دیموکراسی و ئازادیخوازی کوردانی باکور ، بەلکە ئەمە شەرە دژی ماف و ئازادیەکانی خەلکی کوردستان لە هەرچوارپارچەی کوردستاندا.خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ئاستانەی ئاڵوگۆرێکی سیاسی گەورەدایە ، شەری تورکیا بۆ ئەوەیە لە دیزاینی نوێ خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا کورد وەك نەتەوەیەك بە مافە ئاسایی و سروشتیەکانی نەگات . بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش شەری  هەلگیرساندوەتەوە . گرنگر هێز و حزبە سیاسیەکانی کوردستان لەم حەقیقەتە تێبگەن و بە کردەوە نەخشەی تۆرانیەکان تێك بشکێنن . سەرکەوتنی ئێمە لەم ساتەوەختە مێژوویەدا تەنیا بە یەکگرتویی و هاوپشتی و یەکریزیمان مسۆگەر دەبێت ، هەرجۆرە کەم تەرخەمی و بی هەلوێستی و خۆدزینەوەیەك لە ژێر ناوی بەرژەوەندی حیزبی و ئایدیۆلۆژیدا ، ئاوکردنە بە ئاشی داگیرکەران و دوژمنانی ئێستاوئایندەی خەلکی کوردستاندا ، وەك دەڵێن مێژووش دڵی وەك بەرد وایە و ڕحم بە هیچ خائینێك ناکات!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە