هەڵوێستی تورکیا و بارزانی بۆ لێدانی پەکەکە تازە نییە!
Tuesday, 28/07/2015, 14:17
کەس نییە بە فیرعەون بڵێ تۆ شێتی!
زه‌مانی فیرعه‌ونه‌کان، خه‌ڵکی میسر بۆ چه‌ند هه‌زار ساڵێک خودای ئامون ده‌په‌رستن، ئه‌م خودایه، جه‌ماوه‌رێکی زۆر و رێزێکی تایبه‌تی ده‌بێت، به‌سه‌دان کاهین له‌په‌رستگاکه‌یی ده‌ستبه‌کار ده‌بن. " قوتابخانه‌ی ژیان" له‌ناو په‌رستگاکه دەبێت، قوتابیانی میسری ئه‌و سه‌رده‌مه، بۆ فێربونی هه‌موو جۆره زانستێک روو لەوێ دەکەن.
ئه‌خناتون یه‌کێک له فیرعه‌ونه‌کانی میسر دەبێت، دوای باوکی ده‌سته‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست، بڕوای به‌و خودایه نامینێت، پێی واده‌بێت ئه‌م خودایه ده‌بێت بگۆڕدرێت، چونکه بۆ میسر ته‌نیا نه‌هامه‌تی هێناوه، به‌ڵام خودایی تازه ئاتون میهره‌بانه، ئازادیخوازه و ئاشتیی ده‌وێت، بۆیه ده‌بێت خودایی ئامون سه‌رنگوم بکرێت له‌په‌رستگا نه‌مێنێت، له‌شوێنی ئه‌ودا خودایی تازه ئاتون دابندرێت.
فیرعه‌ون بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌دوای (هوره‌مهاب) فه‌رمانده‌یی سوپایی میسر ده‌نێرێت، ده‌ڵێت: گوێبگره تۆ ده‌بێت به‌م کاره هه‌ڵبستیت، خودایی ئامون له‌ناوبه‌ریت و خودای ئاتون له‌شوێنی دابنێیت. هوره‌مهاب هه‌ڵده‌چێت، قامچییه‌که‌ی فڕێده‌دات که نیشانه‌ی فه‌رمانده‌یی ده‌بێت، ته‌وقه زێره‌که‌ی ملیشی لێده‌کاته‌وه، به‌فیرعه‌ون ده‌ڵێت: تۆ شێت بویت؟ مانای وایه من ده‌بێت شه‌ڕێکی خوێناوی ئه‌نجام بده‌م، به هه‌زران خه‌ڵکی میسری له‌و شه‌ڕه‌دا به‌یه‌کتری به‌کوشت بده‌م. من نامه‌وێت به‌رپرسبم به‌رامبه‌ر رشتنیی خوێنی خه‌ڵک، چونکه ده‌زانم ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌رکه بخه‌مه ئه‌ستۆی خۆم، له داهاتودا میسریه‌کان نه‌فره‌تم لێده‌که‌ن، به‌م جۆره هوره‌مهاب سه‌رکردایه‌تیی ئه‌و شه‌ڕه ناکات.
دوای تێپه‌ڕبوونی 4500 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و روداوه، ده‌بینین ئیمرۆ سه‌رکرده‌کانی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌رکردنی جه‌نگی نێوان تورکیا و ئێران له‌دژ هه‌ردو هێزی پژاک و په‌که‌که دا له‌سه‌ر سنوره‌کانی کوردستاندا، دوو رێگا چاره به‌باش ده‌بینن و به‌ئاشکرا له میدیا‌کانه‌وه باسی لێوه‌ده‌که‌ن.
چاره‌ی یه‌که‌میان، پێیانوایه پێویسته هێزی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی سه‌ر سنور بکه‌ن بۆ شه‌ڕی براکوژی. هێرشه سه‌ربازییه‌کان بۆ سه‌ر هه‌ردو هێزی پژاک و په‌که‌که به‌وشێوه‌یه ده‌بێت، هێزی زه‌مینی بریتی ده‌بێت له هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان! هێزی ئاسمانیش، فڕۆکه‌کانی تورکیا،، تۆپخانه‌کانی ئێران و تورکیاش له‌ودیوی سنوره‌وه به تۆپه دورهاوێژه‌کان به‌شدار و هاوکارده‌بن.
چاره‌ی دەوه‌میان، هه‌ردو هێزی پژاک و په‌که‌که دەبێت چه‌ک دابنێن، چونکه خه‌باتی ئه‌وان نه‌ک هه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی کوردیی باکور و رۆژهه‌ڵات نییه، به‌ڵکو زه‌ره‌رمه‌ندیشه! له‌هه‌مان کاتدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی باشوری کوردستانیشیان خستۆتە مه‌ترسیه‌وه! بۆیه ده‌ببێت په‌نا ببه‌نه‌به‌ر کاری سیاسیی له‌ژێر سایه‌ی تورکیا وئێراندا! په‌که‌که ده‌بێت هه‌وڵبدات له په‌رله‌مانی تورکیادا! مافه زه‌وتکراوه‌کانی میله‌تی کورد بسه‌نێته‌وه!
پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە! بۆچی دیموکراتییه‌تی تورکیا و ئێران گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته؟ وا دونیاش لێی بێ ئاگاییه؟ ئه‌گه‌ر وا بوایا سه‌رکرده‌یی بزوتنه‌وه‌ییه‌کی سیاسیی وکو ئۆجه‌لان به‌تاقی ته‌نیا له دورگه‌یه‌ک زیندانی نه‌ده‌کرا، به‌سه‌دان ساڵه میلله‌تێکی بیست ملیۆنی بێبه‌ش نه‌ده‌کرد له قسه‌کردن،خوێندن و نوسین به‌زمانی دایک. زیندانه‌کانی تورکیا و ئێران جمه‌یان دێت له‌و که‌سانه‌ی که‌ته‌نیا ویستویانه راوبۆچونی خۆیان بخه‌نه‌سه‌ر کاغه‌ز، هه‌ر ساڵی رابردو بوو ئیران چه‌ند لاوێکی کوردی له سێداره‌دا. وا ئێستا هه‌ردولایان هیچ حیسابێ بۆ میلله‌تی کورد ناکه‌ن به سه‌رکردایه‌تیه‌که‌شیه‌وه، هێزی سه‌ربازی هه‌ردو لایان به‌ئاره‌زووی خۆیان ته‌راتێنیانه له‌سه‌ر سنوره‌کانی کوردستان و خه‌ڵکی سیڤیلی بێ تاوان شه‌هید ده‌که‌ن.
ئه‌م جۆره رایانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی وه‌زعه‌که، ته‌نیا پاراستنی کورسی سه‌رۆکه‌کانی هه‌رێم، عێراق، به‌ره‌ژه‌وه‌ندیه‌کانی تورکیا و ئێرانه. ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌چێتە خانه‌ی دژ به مرۆڤایه‌تیی، نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی. خۆزگه سه‌رکرده‌کانی ئێمه‌ش وه‌ک هورمهاب نه‌فره‌ت کردنی میلله‌تیان لا گرنگ بواییه.
تێبینی: ئەم وتارە کاتی خۆی لە رێکەوتی ٣١/٨/٢٠١١دا، لە ماڵپەری سبەی بڵاوکراویەوە، کە دژ بە هێرشەکانی تورکیا و ئێران بوو بۆ سەر وڵات، پژاک و پەکەکە.
هەنوکە هەموو روداوەکان، فیرعەون و هەڵوێستەکانی، دووبارە دەبنەوە و هەڵوێستەکانی منیش لەگەڵیاندا دووبارە دەبنەوە، تەنیا شتێک کە لەو ماوەیەدا گۆڕابێت بەناو ئۆپۆزسیۆنە، کە لەگەڵ فیرعەوندا بوونە یەک!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست