دۆمینە !
Monday, 27/07/2015, 23:33
دیکتاتۆڕی دەستەمۆ: "کەسانێک کە دەسکردی بیانی بن وەک بووکە شووشەیەک دەچن، کەهەرئان دەتوانن بیانشکێنن وفڕیاندەن"
لەسەرخاکی پیرۆزی کوردستان شێوەیەک لە دیکتاتۆڕەکان شین دەبن کە لەدەرەوەی وڵات وەک مرۆوێکی ترسنۆکودەستەمۆ کاروپیشەیان سەرداخستنە. لە ناوخۆی وڵاتیش لەسەر خەڵکی فەقیرو هەژار وەک داشەهارە دەچن.! دیکتاتۆڕەکانی وەک موسوولینی، ستالین، هیتلێر،..... ئەگەر چارەنوسیان بەرەو نەمان هەنگاوی دەناولە زبڵدانی مێژوودا گۆڕیان بۆ هەڵکەندرا،لەکاتی دەسەڵاتی خۆیاندا خاوەنی هێز بون ولە ئاڵوگۆڕەکانی دونیای سەردەمدا قسەیان پێبووە.ئەوان لەشەڕی مەزندا توانیبویان بەشدار بن وببنە خاوەنی ئابووریەکی دەوڵەمەند. بەڵام کۆمەڵگای هوشیاری لای خۆیان وئاڵوگۆڕەکانی دونیای هەیی رێگەی نەدا دیکتاتۆڕەکانی مێژوو زیاتر درێژە بە ژیانی سیاسی خۆیان بدەن.
لەوسەردەمەشدا ئەگەر دیکتاتۆڕو دەسەڵاتی دیکتاتۆڕی بونی هەیە تەنیا بۆ سەرکوتی ئازادی وسەرکوتی نەتەوەکەی خۆیانە.لەدونیای دەرەوەی خۆیاندا چووکترین هێز شک نابەن. کەسانێک کە دەستکردی بیانی بن وەک بووکەشووشەیەک دەچن کە هەر ئان دەتوانن بیانشکێنن وفڕێانبدەن. لەکوردستانی خۆمان بە گشتی ولە باشوور بارودۆخ جیاوازترە.چون هەربەشە لە وڵات تایبەتمەندی سیاسی خۆی وەرگرتووە. ئەوش بە هۆی سیستمێک کە داگیرکار بەسەریدا سەپاندوین.خاجەحافیزی شیرازیش دەزانێ کە لەبەین بردنی دیکتاتۆڕێکی وەک سەددام نەکاری بارزانی بووە، نەکاری تاڵەبانی. ئەگەر خاوەنی هەزاران تفەنگ بەدەستیش بوایەن ئەو کارەیان بۆ نەدەکرا. لەرۆژهەڵاتی وڵاتیش هەر بەودەستوورە،، شا،،یان بۆ وەلاناین ووڵات درا بەدەست دیکتاتۆڕە چووکەکان کرد کە قەرا وابوو خودموختاریمان بۆ وەرگرن وزەحمەتکێشان رزگار کەن. لەدونیای سیاسەتی مەزندا بەسەرکردەی ئەو شێوە دەسەڵاتە دەگوترێ دیکتاتۆڕی دەسەتەمۆ.
٢٤ساڵ حوکمڕانی لە باشووری وڵات بۆ هیندێک پرۆژەو کاری مەزنی دوورخایەن ئەگەر کەمە( زۆریش کەم نییە) ، بەڵام بۆ هیندێک کاری گرینگی وەک: پرسی زمان، پەروەردەی بەدوور لە حیزبایەتی، کشتوکاڵ، لادێکان، پرسی بێکاری،کاری کولتوری دوور لە حیزبایەتی، رۆژنامەوانیەکی ئازاد،( نەک ترۆر کردنی کاوەکان لەسەر گووتنی راستیەکان)و،........هەلێکی گونجاوە. دیکتاتۆڕی خۆماڵی لەترسی لەدەستدانی پێگەی خۆی قەت بیر لەوانە ناکاتەوە، ترس بۆ لەدەست نەدانی کەسایەتی ساڵانی رابووردووی، کەشو هەوایەک دەخوڵقێنێ کە بەباشی لە باشووری وڵات خۆی نیشان داوە. ئێستێ باس باسی درێژکردنەوە ماوەی سەرۆکایەتی کامەسعودە! هەموو حیزبەکان دەخوازن لەسەر سفرەی ئەو بارودۆخە بەشی خۆیان داپچڕن!
مەبەست لە نوسینی ئەو قسانە ئەوەبوو:
چاولێکەن ئەو دەسەڵاتە بەرەو کوێمان دەبا.ئێمە دەزانین کۆمەڵگا لە چینوتوێژی جیاواز پێکهاتووە ،لەهەموو دونیادا هەروایە.وڵاتی پێشکەوتوو یان دواکەتوو فەرق ناکا. بەڵام گرینگ پڕۆژە وکاری دوورناسانەیە کە بە پەروەردەکردنی مرۆوی کارامەوهوشیار دەگاتە ئامامج.لە یەکێک لە سایتەکوردیەکاندا ( ئاوێنە) بابەتێکی زۆر سرنجڕاکێشم هاتە بەر چاو، ئەوەش وتووێژی چەند کەسێک بوو دەربارەی،،دۆمینە،،و رابواردنی کاتی بێکاری بە دۆمینە! پێداویستی مرۆڤ بۆ ژیان زۆرە سەرگەرمی وەرزیش ومیوانی و..... پێداویستیەکانی دیکەش لە واجباتی ژیانی رۆژانەی ئێمەن تائەو کاتەی کە زیندوین.
کورتە وتووێژی گەنجێکی ٢١ساڵە بەناوی،،ئاکام....،، سرنجی منی راکێشا. ئەو بەڕێزە دەڵێ، بەشێکی زۆر لە گەنجەکان لەسەر پارە لە چایخانەکاندا خەریکی کایەی دۆمینەن! جار جارەش بێ پارە ئەوکارە دەکەن ئەو دەڵێ: ئەو کارەی گەنجەکان باشترە لەدرۆدەلەسەی سیاسەتو هاتونەهاتی مووچەی مانگانە!جگە لەرۆژ شەوانەش لە ماڵی یەکتر کۆ دەبینەوەوخەریکی دۆمینەین! من چاوەڕوانی،،پەڕجۆم،، لە بارزانی و تاڵەبانی نییە.ئەوان هەر ئەوەن کە لەبەر چاوانن.ئەوەی کەمن تووشی خەفەتباری دەکا دووبابەتە: رۆژانە لەسەر ناوی پێشمەرگە کوڕە هەژار بە کوشت دەچێ وپاشان پرسەوجارجارەش کۆتەڵێکیان بۆ ساز دەکەن. کوڕی دەسەڵاتیش جببەوقوببەی لەسەر شانی دادەنێ وخەریکی سواڵی چەکی قورسە بۆ ئەوەی شەڕ بۆ ئەربابەکانی بکاو بە ناوی خۆی تەواو بێ!
ئەوە ئەورۆژگارەیە کە دەسەڵات بەرهەمی هێناوە، لەجیاتی بۆ داهاتووی وڵات گەنجەکان پەروەردەبکرێن بۆ تێپەڕاندنی خۆشترین رۆژەکانی ژیانی لەسەر کایەی،، دۆمینە،، وقسەی خۆش( ئەوان دەڵێن خۆش) تێپەڕ دەبێ.!عەشیرەتی بارزانی ئەگەر بەخڕوپتوونی کوردستانی مەزنیان رادەست کەی هەر ئەوەیان پێدەکرێ کە کردویانە. هەرچەند بەڕێوەبردنی کۆمەڵگاو بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات لەدونیای سەردەمداکارێکی قورسوگرانە، بەڵام دەسەڵاتی هەیی لە باشوورتوانای راپەرآندنی ئەرکی نیشتمانی و نەتەوەیی نییە.دەنا چۆن دەبێ گەنجەکانی کورد لەسەردەستی دەسەڵاتێکی کوردیدا بڵێ: کایەی ،،دۆمینەم،، پێ لە سیاسەتکردن باشترە.! داهاتووی ئەو کۆمەڵگایە بەرەوکوێ دەڕوا؟ کاتێک کە گەنجەکان لە باتی بیرلەداهاتووی سیاسی وکۆمەڵایەتی خۆیان بکەنەوە، بیرلە قسەی شەوانەو کایەی دۆمینە دەکەنەوە! دیکتاتۆڕە مەزنەکان مەترسین بۆ ئاسایشی نێونەتەوەیی، دیکتاتۆڕە بچووکەکانی لای خۆمان مەترسین بۆکۆمەڵگای کوردەواری!
" یەکێتی زانایانی کوردستان ( یەکێتی نەزانانی کوردستان!)
ئاخر ئەوبەشە لەوڵاتی کورد چۆن ئاوارزگار دەبێ. کۆمەڵگایەک کە سەرتۆپی زاناکانی ئایینی ئەوانەبن دەبێ لە داهاتوودا بەرەو کوێ بڕوا؟ مەگەر ناڵێن لە ئایینئ ئیسلامدا درۆودرۆکردن گەورەترین گوناحە.ئەدی ئەو نەزانانە بۆ درۆێ لەگەڵ خۆیان وخودای خۆیان وخەڵک دەکەن. کاتی خۆی لە ئاڵمان هەرچی پێوەیست بوو بە پێشکەوتووتری ئامرازی پزیشکی وکەسانی پسپۆڕ بۆ چاک بونەوەی تاڵەبانی کردیان. ئەوان تا ئێرەهاتن وگووتیان با بگەڕێتەوە کوردستان لەوەزیاتر چمان پێناکرێ. چەند مەلای / زانا / چونە لای تاڵەبانی. گۆیا دمڕاستی مەلایان کاک نەجمەدین قادررەحیم بووە.چاو لێکن لە شوێنێک کە مەلا درۆی شاخدار بکا ئەدی قوماربازوئارەق خۆر دەبێ چۆن بئاخفن. ( هەرچەندشەڕاب خۆرەکان خوێنی ڕەزان دەخۆن نە خوێنی کەسان) من گومانم لەوەدا نییە لە مێژووی سەرهەڵدانی کورددا کەسانی ئایینئ کوردپەروەرو زانا زۆرن. مەلاکەریم شاریکەندی ( کۆمەڵە بەرۆژی رووناک لە مهاباد لە پێشخانی مزگەوتەکەی خۆی بە گوڵلە لەسەریداو شەهیدی کرد! رەوانی شاد بێ) یەکێکە لەو کەسایەتییە ئایینیانەی کە قەت لەبیر ناچێتەوە ئەویش مەڵاوزانا بوو، ئەوانەش مەلاو زاناکای لقی سلێمانین!! مەلاقادر دەڵێ: هەستمان کرد چۆن مام جەلال نەخۆشە، کوردستان وعێڕاقیش نەخۆشە!( پێموایە خەڵکی پێ گەوجە). ئەو دەیخواست قسەمان بۆ بکا چون توانای قسەکردنی هەیە!( مەلا لە دوکتوورەکانی ئاڵمان شارەزاترە!) بۆخۆمان بە پێویستمان نەزانی زۆری بدوێنین! ئەگەر گەنجی کورد دەڵێ: دۆمینە لەو سیاسەتەی کە لەباشوور بەڕێوەدەچێ خۆشترە، نابێ زۆر لۆمەی بکەین. ئەگەر گەنجی کورد خاک ونیشتمانی خۆی بۆ فێڕعەونەکان بەجێ دێڵی نابێ رەخنەیان لێبگرین. دەسەڵات دەلێ: باگەنجەکان نەڕۆن با ببنە پێشمەرگە! ( چەکداری حیزبی) من گومانم هەیە شەڕی داعش ببێتە شەڕیکی رزگاری ونیشتمانی. ئەوانەی کەلەسەر ناوی پێشمەرگە شەڕدەکەن تەنیا بۆ پاراستنی ئەوجووتە دەسەڵاتە خۆیان فیدادەکەن. پێشمەرگەیەک کە لەخۆی نەپرسێ دوای شەهیدبونم چارەنوسی ژن ومنداڵم بە کوێ دەگا، کوا ئەوکەسە بۆ پێشمەرگە دەبێ. ئەو پێشمەرگانەی کە لەشەڕی دژی سەدام شەهید بون چییان بۆ کرواە؟ هەتا بۆ ئەوانی دیکە بکرێ؟
سندوقی کوردستانپۆست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست