وه‌رگێڕێك بۆ قسه‌کانی د. فاروق ڕه‌فیق
Monday, 27/07/2015, 23:01
هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی له دووای به‌رنامه‌ی "ڕووداوی ئه‌مڕۆ" کرایه سه‌ر د. فاروق ڕه‌فیق، جۆرێک بوو هه‌ڵه تێگه‌یشتن له قسه‌کانی ، یان ڕه‌نگه هێشتا زوو بێت، د. فاروق ڕه‌فیق قسه بۆ خه‌ڵکی ئێمه بکات! ڕه‌نگه ده‌نگی ئه‌و نه‌گات. ڕه‌نگه وه‌رگێڕی زمانی ئه‌ومان نه‌بێت:- ئه‌و له جیهانێکیتره‌وه قسه ده‌کات و خه‌ڵکی ئێمه‌یش له جیهانێکیتردا ده‌ژین و گوێی لێده‌گرن، هه‌رکه‌سه و له ئاستی خۆیه‌وه خوێندنه‌وه و ته‌رجومه بۆ قسه‌کانی ده‌کات!.
هێرشی به لێشاوی پیاوانی ئاینیش به زمانی تەشهیرو جنێودان، ڕووی ڕاسته‌قینه و نمایشه درۆینه‌کانی ده‌رخستن که هه‌موو جار ده‌یڵێن: ئیسلام ئاینی ئاشتی و پێکه‌وه ژیانه! تۆ هیچت بۆ قسه کردن و لێکتێگه‌یشتن نه‌هێشتووه‌ته‌وه، هه‌موو ده‌رگاکانی پێکه‌وه‌یت داخستووه، به‌س له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆچونێکی که‌سی هه‌بووه. به ئارگیومێنته‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌کان کردووه، به ئارگیومێنتیشه‌وه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه. مه‌لاکان ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ن که ئه‌وان و فاروق ڕه‌فیق دوو زمان و، دوو بیر کردنه‌وه و، دوو دنیا بینی زۆر جیاوازن.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌و پیاوه تێبگه‌ن، ده‌بێت چه‌ند جارێك بیر له وشه‌کانی بکه‌نه‌وه، یان ئه‌گه‌ر هه‌ر تێیش نه‌گه‌یشتن، بڕۆن پرسیاری لێبکه‌ن که مه‌به‌ستت چیه له‌وه‌ی ده‌یڵێیت، ئه‌وکات ئه‌و ده‌زانێت ئه‌وه‌ی وتوویه‌تی، جارێکی‌تر و به شێوازی تۆ، بۆ تۆی وه‌ربگێڕێت.
بۆ تێگه‌یشتن له گفتوگۆ و قسه‌ی ئه‌و جۆره که‌سانه، پێویسته:
گوێگرێکی باش و خوێنه‌رێکی باشبیت.
ده‌بێت بۆ ئه‌و ساته له هه‌یوانی "دین" بچیته ده‌ره‌وه و باز به‌سه‌ر ئه‌و دیواره ئایدۆلۆژیایه‌دا بده‌یت که لاڵی کردویت له قسه‌کردن، کوێری کردویت له بینین، که‌ڕی کردویت له بیستن و هه‌موو بیرکردنه‌وه‌یه‌کی لێ سنووردار کردوویت.
پێویسته هه‌موو ده‌رگا داخراوه‌کانی وتن بکه‌یته‌وه ... ورد بیت، تا لێی تێبگه‌یت، تا به‌هه‌ڵه قسه‌کانی وه‌رنه‌گێڕیت، وه‌ك چۆن عالمانیه‌ت(سێکۆلار) به‌هه‌ڵه به گوێی خه‌ڵکیدا ته‌رجومه‌کراوه، به‌جۆرێك به گوێ خه‌ڵکیدا دراوه که هه‌ر که‌س باسی سێکۆلار بکات، ئیدی ئه‌و ده‌بێت به که‌سێکی بێباوه‌ڕ و جه‌هه‌نمی و، وێنای ڕاسته‌قینه‌ی ده‌شێوێنرێت و له پێشچاوی هه‌موو خه‌ڵكی وێنایه‌کی ناشرینی بۆ ده‌که‌ن.
د. فاروق ڕه‌فیق قسه‌ی دڵی هه‌موومانی کرد، به‌ڵام هه‌موومان بوێری ئه‌ومان تێدا نیه. خه‌می ئه‌ومان له دڵدا نیه، مێژوومان وه‌ک ئه‌و نه‌بینیوه و داهاتوویشمان وه‌ك ئه‌و له‌به‌ر چاو نیه، وه‌ك ئه‌و هه‌ست به ئازاره‌کانی گه‌لێك ناکه‌ین.
بوێری ئه‌و له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو توندره‌وه‌کاندا به‌بێ ماسك، خه‌مێك بوو بۆ ئێستا و داهاتوو، بۆ ئاشتی و پێکه‌وه ژیان، بۆ خولقێنه‌ری مرۆڤی ئازاد، بۆ وتنی ئازاد، بۆ دیسان ڕیفۆرمکردنه‌وه‌ی کورد بوون له‌به‌رگێکی نوێ‌دا.
ئێمه هه‌تا ئه‌و ساته‌ی له‌و چوار چێوه‌یه‌ی که خۆمان بۆ خۆمانمان کێشاوه، یان بۆیان کێشاوین، نه‌یه‌ینه ده‌ره‌وه، ناتووانین له‌ده‌ره‌وه تێبگه‌ین. هه‌تا ئه‌وکاته‌ی ناخی خۆمان ئازاد نه‌که‌ین، ناتووانین ئازاده‌کانی ده‌ره‌وه قبوڵ بکه‌ین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست