هێرشی "تورکی کوێر" و "کۆشکی ره‌ش" بۆ سه‌ر کوردستان
Monday, 27/07/2015, 10:19
(پێویسته هه‌ر هاوڵاتییه‌کی کوردستان هێرشی داگیرکه‌ر به ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر خۆی بزانێت)
(پشتگیریی کۆشکی ره‌ش له هێرشی تورکیا سوکایه‌تییه به سروشت و دانیشتوانی کوردستان)
فڕۆکه‌کانی تورکیا رۆژی 25/07/2015 له دوای ساڵی (2011)ه‌وه بۆ یه‌که‌م جار بۆمبارانی قه‌ندیل ده‌که‌ن. دوکه‌ڵ له چیاکانه‌وه به‌رز ده‌که‌نه‌وه‌و ئاگر له ده‌ڤه‌ره‌که به‌رده‌ده‌ن. ئه‌رکی خه‌ڵکی کودستانه که به‌رگریی له خاک و سروشتی کوردستان بکه‌ن و وه‌کو چاوی خۆیان بیپارێزن. هێرشه‌کردنه سه‌ر خاکی کوردستان له لایه‌ن "تورکی کوێر"ه‌وه که کورد نابینێت، ئیهانه‌کردنی هه‌ر کورد‌و مرۆڤێکی به شه‌ره‌فه. وه‌کو هه‌موو دنیا ده‌زانێت که په‌که‌که ماوه‌یه‌کی درێژه خۆی پاراستووه له به‌کارهێنانی چه‌ک و چاوه‌ڕێیه که ده‌سته‌ڵاتی "تورکی کوێر" هه‌نگاوێک بنێت بۆ ئاشتیی. به‌ڵام تورکی کوێر، که دان به بوونی کورددا نانێت، ئاماده نه‌بووه ته‌نانه‌ت به‌یانی لێبوردنیش ده‌ربکات بۆ ئه‌ندامانی په‌که‌که.
ئه‌وروپا تا ئێستا ئاستی خۆی نه‌هێناوه‌ته خواره‌وه به‌وه‌ی که تورکیا بکات به ئه‌ندامی خۆی. تورکیا به‌رده‌وامه له پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و کورددا. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا کۆشکی سپی ئه‌مه‌ریکیی پێشوازیی له هێرشی تورکیا ده‌کات بۆ سه‌ر کوردستان. به‌و لۆجیکه قرچۆکهی که گوایه په‌که‌که رێکخراوێکی تیڕۆڕیستهو که‌واته هێرش بۆ سه‌ر تیڕۆڕیستان جێگای پێشوازییه. له راستییدا به تیڕۆڕلهقهڵهمدانی په‌که‌که رێگایه‌که بۆ لێدانی پرسی کورد. ئه‌مه له کاتێکدا که کورد خاکی هیچ گه‌لێکی داگیر نه‌کردووه‌و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش جه‌نگ و کوشتاره‌کانی هه‌میشه له ده‌ره‌وه‌ی خاکی خۆیه‌تی. کۆشکی ره‌ش داگیرکردنی کوردستان و کوشتاری گه‌له‌که‌ی له لایه‌ن تورکیاوه به "مافی به‌رگرییکردن له‌خۆ"ی تورکیا ده‌زانێت. تێگه‌شتنی کۆشکی ره‌ش بۆ هێرشی تورکی کوێر قسه‌که‌ی ئه‌دیبی سویدیی "یان گیۆ" بیر ده‌هێنێته‌وه که ده‌ڵێت: "وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گه‌وره‌ترین تیڕۆڕیستی دنیایه."
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریکا هاتووه بۆ هه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی کورد به‌کار بهێنێت بۆ گرتنه‌وه‌ی موسڵ. هاوکات کۆشکی ره‌ش بێڕێزیی خۆی پیشان ئه‌دات به‌رامبه‌ر به کورد. ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه هاتووه که سه‌رگرده‌کانی باشوری کوردستان بازرگانی جه‌نگن نه‌ک ده‌سته‌ڵاتی سیاسیی. بۆیه شکۆی کورد‌و کوردستان ئه‌رکی ئه‌وان نییه بیپارێزن. پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به بێ پره‌نسیپی سیاسیی بۆ دۆلار‌و ده‌سته‌ڵاتی خۆیان ده‌خه‌نه شه‌ڕه‌وه. ئه‌گینا شێخی نه‌مر 93 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خۆی پابه‌ند کرد به‌و پره‌نسیپه‌وه که: "خه‌ڵک به‌کوشتدان ته‌نها له پێناوی میلله‌تدا ره‌وایه."
پێویسته هه‌ر هاوڵاتییه‌کی کوردستان هێرشی داگیرکه‌ر به ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر خۆی بزانێت.
پشتگیریی کۆشکی ره‌ش له هێرشی تورکیا سوکایه‌تییه به سروشت و دانیشتوانی کوردستان.
(ئێمه له به‌رده‌می شۆڕشێکدا وه‌ستاوین خۆتانی لێ مه‌دزنه‌وه!)
سه‌رچاوه:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست