ده‌ستور كه بوه هۆكارێك بۆ ڕسواكردنی مرۆڤ نه‌بونی باشتره
Sunday, 26/07/2015, 22:30
هه‌رێمێك 24ساڵی له بێ ده‌ستوری به‌ڕێكرد، له‌و بێ ده‌ستوریه‌دا هێنده‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌ی كه خه‌ریكی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورن سوكایه‌تی و بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر به كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كان نه‌كراوه، له‌لایه‌ن دوو چینی دیاریكراوه وه كه لایه‌كیان خۆی به میراتگری ئیسلام له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و لاكه‌یتر وه‌ك میراتگری علمانیه‌ت و دیموكراسی، سه‌یره‌كه له‌وه‌دایه هه‌ر دوو لا خۆیان به داكۆكیكه‌رێكی سه‌رسه‌ختی دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ڕێزگرتن له فره نه‌ته‌وه و ئاین و بیر‌و ڕا جیاوازه‌كان ده‌زانن، له‌هه‌مانكاتدا هه‌ر لایه‌كیان لاكه‌یتر به كۆنه‌په‌رست و نه‌زان و نه‌فام له‌قه‌له‌م ده‌دات، هه‌ر لایه‌نێكیش له‌م لایه‌نانه به‌ناوی بردنه پێشه‌وه‌ی وڵات له ده‌ستورێكی پیشكهوتوی به‌و شێوه‌یه‌ی خۆیان بانگه‌شه‌ی بۆده‌كه‌ن كارده‌كه‌ن، به‌ڵام كیشه‌ی هه‌ره‌سه‌ره‌كی له‌وه‌دایه كه هیچ لایه‌نێك له‌م لایه‌نانه چ ئیسلامی سیاسی بێت، یان ئه‌وانه‌ی خۆیان وه‌ك علمانی ده‌ناسێنن، له‌گه‌ڵ رێزێكی زۆرم بۆیان تا ئێستا له بنه‌ما ئیسلامی و دیموكراتیه‌كان وه‌ك پێویست شاره‌زانین.
ئه‌گه‌ر بڵێم جارێ زووه باس له نوسینه‌وه‌ی دهستوربكرێت زیاده ڕه‌وی نیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئێمه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردی له نیشتمانێكی فره پێكهاته ده‌ژین، فێری ئهوهنهبوینه ڕێز له بیر و بۆچونه جیاوازه‌كان بگرین، بۆهه‌ر پرسێكی نیشتمانی هه‌ر گروپه و تالهتوانایدابێت سوكایه‌تیه‌كی تا سه‌رئێسقان به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و سنوری پیرۆزی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی تێده‌په‌ڕێنێت، به‌ڵام كاتێك سوكایه‌تی به‌پیرۆزیه‌كانی كرا ئاماده‌نیه قبوڵی بكات، بۆنمونه ئیسلامی سیاسی كه واناسێنراون هه‌رچی هێڵی سوری تایبه‌تی هه‌یه به‌بێ گوێدانه هیچ به‌هایه‌كی مرۆڤایه‌تی ده‌ی شكێنن و زۆرجار كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك یان كه‌سێك ده‌كه‌نه ئامانج و تاوای لێدێت ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته قوربانی ناچاره وڵات به‌جێ بهێڵێت، له‌ڕابردوودا له‌م نمونانه‌مان زۆره، به‌هه‌مان شێوه‌ی ئیسلامیه سیاسیه‌كان علمانیهكانیش سڵ له سوكایه‌تی ناكه‌نه‌وه و ئه‌وانه‌ی كه سه‌ر به گروپه ئیسلامیه‌كانن به نه‌فام و نه‌زان و كۆنه‌په‌رست ناوده‌بن و هه‌وڵی ئابڕوو بردنیان ده‌ده‌ن.
له‌لایه‌كیتره‌وه لایه‌نی ئیسلامی سیاسی ده‌بێت باش له‌وه تێ بگات كه خاوه‌نی موسڵمانانی كوردستان ئه‌وان نین وه‌ك حزب، ئه‌وا بۆماوه‌ی نزیكه‌ی 13سه‌ده ده‌بێت كورد وازی له دین و كلتوری خۆی هێناوه و په‌نای بردۆته به‌ر ئیسلام، كورد ئیسلامی له‌گه‌ڵ كلتوری خۆیدا تێكه‌ڵ كردوه و به‌وشێوه‌یه‌ی پێش بونی لایه‌نه ئیسلامیه سیاسیه‌كان به‌رده‌وامی به ئیسلامه‌تی خۆی داوه، له‌هه‌مانكاتدا لایه‌نی علمانیش ده‌بێت بگه‌نه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه گه‌له‌كه‌مان به‌هۆی بونی فره پێكهاته و فره ئاینی یه‌وه تێكه‌ڵكردنێكی سروشتیانه‌ی بنادناوه و خۆی له‌سه‌ر ده‌ژیه‌نێت، واته ئێمه لێره‌دا له‌به‌رده‌م خاڵێكی زۆر گرنگداین و نابێت لێی ڕابكه‌ین، ده‌ركه‌وت ئه‌و فیكه و هاواره‌ی سلێمانی كه له ژنێكی سفوركرا، ئه‌وه كلتوری عه‌ره‌بی نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بیه!!، كه بۆماوه‌یه‌كی درێژه ئیسلامی سیاسی به‌ناوی ئاینه‌وه له‌نێو هزری تاكی كوردیدا چاندویانه، به‌ده‌ره له‌و ئیسلامه كلتوریه‌ی كه بنهماپیرۆزهكانی ئیسلامی له‌سه‌ربه‌نده، لهلایهكیتریشهوه ئه‌و سوكایه‌تیه‌ی كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سی ڕۆشنبیر و فهلسهفهزانهوه كرایه سه‌ر ئیسلامیه‌كان دیسان ئه‌مه‌ش كلتوری بۆگه‌نی ڕۆژئاواییه‌كانه و له‌گه‌ڵ هاتنی ده‌وله‌ت نه‌ته‌وه و هه‌ندێ بیركردنهوهیتردا كه بۆئێستا هیچ سودێك بۆ كورد له‌گه‌ڵ خۆی ناهێنێت، تێكه‌ڵكراوه و به‌ناوی دیموكراسی و سیكۆلارهوه به‌كورد ده‌فرۆشرێنه‌وه.
دواجار به‌دیدی من دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه كه ئێستا زووه باس له‌نوسینه‌وه‌ی دهستوربكرێت، كه به‌م شێوه‌یه بڕوات چاوه‌ڕوانی شتی خراپتری وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رده‌ركی سه‌را و تۆمه‌تباركردن و به‌نه‌فام پیشاندانی ئیسلامیه‌كانی لێده‌كرێت، ئه‌گه‌ر سوریشن له‌سه‌ر نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور ئه‌وا پێویسته دووركه‌ونه‌وه له بیری ئیسلامی و ته‌نانه‌ت ئه‌و سیكۆلارهش كه هه‌ردووكیان نامۆن به گه‌لی ئێمه، زۆر پێویسته ئه‌ندامانی به‌ڕێزی لیژنه‌ی ده‌ستور، له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و دواتر ڕێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان، كه‌مێك زیاتر خۆیان ماندوو بكه‌ن و وێڵی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێك بن، كه بنه‌ماكه‌ی له سه‌ر ڕێز گرتن و پێكه‌وه ژیان بێت، خه‌ڵك په‌روه‌رده‌بكات كه سنوری من كۆتایی هات سنوری تۆ ده‌ست پێبكات، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه سنوری تۆ كۆتایی هات سنوری من ده‌ست پێبكات، بۆئه‌مه‌ش كلتوری خاوێنی كوردی تا ئێستاش بایی ئه‌وه‌ی لێ ده‌رده‌هێنرێت كه چه‌ندین ده‌ستوری پێ بنوسرێته‌وه، نه‌ك په‌نابردن بۆ فكری نیمچه دوورگه‌ی عربی و فكری ڕۆژئاواییه‌كان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست