له تۆڵه‌ی هوهاکان با خاتونێک بکه‌ینه سه‌رۆک
Monday, 20/07/2015, 22:03
له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو له کۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان گوایه ئافره‌تێک به‌جلی نیوه ڕووت به ناو بازاڕی سلێمانیدا ڕه‌دبووه، خه‌ڵکیش هو هاو هۆپه هۆپیان بۆ لێداوه، هه‌رچه‌ند ئه‌وه کارێکی زۆر خراپه دژی ئازادیه‌کانی مرۆڤه پێویسته ئیدانه بکرێت وه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و کاره ڕه‌وشت و ئه‌ده‌بی موسڵمان نیه وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌فکاره‌کانی ئیسلام نایه‌ته‌وه.
پێده‌چێت به‌رنامه بۆ داڕێژراوبێت، چونکه له ئێستادا هه‌رێم له مشتومڕی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوردایه به‌تایبه‌تی کێشه‌ی سیکۆلاریسته‌کان له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له ده‌ستوردا کێشه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرایه که نه‌یانتوانی له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان ئیمزای پێویست کۆبکه‌نه‌وه، پێده‌چێت په‌نایان بۆ ئه‌و پلانه بردبێ که له‌ڕۆژێکی پیرۆز کۆتا ڕۆژی ڕه‌مه‌زان له‌ناو قه‌ره‌باڵغترین شوێن که خه‌ڵک خه‌ریکی کڕینی نوقل و چوکلێتی جه‌ژنانه‌یه له‌خۆشی به‌جێ هێنانی فه‌ریزه‌یه‌ک، ئه‌و پلانه جێ به‌جێ بکه‌ن! تاکو له په‌نایه‌وه هێرش بکه‌نه سه‌ر ئیسلام و موسڵمانان. چونکه له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو زۆر هێرشی ناڕه‌وا کراوه‌ته سه‌ر زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی کوردستان و به تشهیر و جنێو و به‌داعش دانان ناویان ده‌به‌ن، بێ ئاگا له‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر هوها کێشان دژی ئازادی بێت، تۆمه‌ت و جنێوه‌کانی ئه‌وانیش خراپتره!
له‌به‌ر ئه‌وه پێم باشه له‌جیاتی دژایه‌تی کردنی یه‌کتر و جنێودان و ته‌شهیر و ناوزڕاندن، له‌جیاتی گاڵته‌کردن به ئافره‌ت و ڕووتکردنه‌وه‌ی له‌سه‌رجاده‌کان به‌مه‌رامی ئاره‌زوو بازه‌کان، وه‌رن با به‌کردار بیسه‌لمێنین ڕێز له به‌هاکانی ژنان بگرین، چونکه ژنان نه‌ک نیوه‌ی کۆمه‌ڵ و دایکی نیوه‌کتربن به‌ڵکو سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌دانی و ژیانن له‌سه‌ر زه‌وی، به‌پێی مێژوو گه‌لی کورد خاوه‌نی چه‌ندین شێره‌ژنی ئازا‌و دلێره هه‌ر له مه‌ستوره‌ی ئه‌رده‌لانی و حه‌بسه‌خان و محبوبه‌خانم و خانزادی سۆران هیتد… بگره تا له‌یلا قاسم و زۆرێکی تر له‌و سه‌رده‌مه هه‌بووه و هه‌یه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی سه‌رجه‌م سه‌رکرده پیاوه‌کانی مێژوو له‌پشتیانه‌وه خانمێکی به‌جه‌رگ و خانه‌دان پشتیوانی بووه! جا دایکی بووبێت، یان خێزانی یان خوشکی بووبێت،
له ئێستاشدا ئه‌و جۆره شێره ژنانه‌مان زۆرن، به‌ڵام ترسێک و شه‌رمێک درووستکراوه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵات دارانی ئه‌و هه‌رێمه بۆ خانمان که نه‌توانن وه‌ک پێویست ده‌ربکه‌ون، به‌ڵگه‌شمان خودی سه‌رۆکی هه‌رێمه! له‌ئێوه ده‌پرسم کێ تا ئێستا بارزانی دیتوه له‌گه‌ڵ یه‌کێک له خێزانه‌کانی ده‌رکه‌وتبێ و چوبێت بۆ گه‌شتێک بازاڕێک سه‌یرانێک یان وڵاتێک؟ وه سه‌رکرده‌ی حزبه‌کانی تریش هه‌مان ڕێچکه‌یان گرتووه، که‌واتا ئه‌وه حزبه خێڵه‌کیه به‌ناو علمانیه‌کانن ئازادیه‌کانی ئافره‌ت به‌ر ته‌سک ده‌که‌نه‌وه نه‌ک ئیسلام و موسڵمانان.
لیره‌دا من ده‌مه‌وێ بێمه سه‌ر کاکڵه‌ی بابه‌ته‌که، نه به ئافره‌تێک و سه‌دان ئافره‌ت که به پێی حه‌ز و ئاره‌زوو بیر‌و باوه‌ڕه‌که‌ی خۆی جل و به‌رگێک له‌به‌رده‌کا شکۆ و پیرۆزیه‌کانی ئیسلام ده‌شکێ، نه‌به هوها و هۆپه هۆپیش بانگه‌وازی بنه‌ما جوانه‌کانی ئیسلام ده‌چێته گوێی ئه‌و جۆره ئافره‌تانه،
له‌لایه‌کی تریش نه‌به‌و هاتو هاوارو جنێو ته‌شهیرانه‌ی ئێوه‌ش چاره‌سه‌ری ئازادیه‌کانی ئافره‌تان ده‌کرێت،
به‌ڵکو ده‌بێته هۆکارێک بۆ دروست بوونی ڕق وقینه له‌دڵی هاوڵاتیانی کوردستاندا، ئه‌نجامه‌که‌شی سه‌رده‌کێشێت بۆ دروستبوونی په‌ڕگیری له‌هه‌ردوو لادا.
به‌ڵام ده‌کرێ له‌ئێستادا شکۆی خانمان بگه‌ڕێنینه‌وه به شکاندنی ئه‌و ترس و مۆته‌که‌یه‌ی که دروستکراوه بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی کوردستان که نه‌که‌س ده‌وێرێ خۆی له‌قه‌ره‌ی ئه‌و بابه‌ته بدات نه‌که‌س ده‌وێرێ باسی بکات نه‌که‌س به‌شیاوی ئه‌و شوێنه ده‌زانرێت.
بۆیه من پێشنیار ده‌که‌م بۆ سه‌رجه‌م ڕێکخراوه‌کانی ژنان و ئافره‌تان و که‌س و لایه‌نه مرۆڤ دۆسته‌کان و سه‌رجه‌م ڕۆشنبیرو نوسه‌ران و حزبه چه‌پ و ڕاسته‌کان ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن باس له مافی ئافره‌ت ده‌که‌ن وه‌رن با دروشمه‌کانی سه‌رکاغه‌زو قسه‌و مناقه‌شه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌کان بکه‌ینه کردار و خانمێکی شۆخ و شه‌نگ و لێوه‌شاوه بکه‌ینه کاندید بۆ پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم، به‌هه‌موومان پشتیوانی لێبکه‌ین، تاکو پیشانی جیهانی بده‌ین که کورد خاوه‌نی ژنی ئازا‌و دلێر و شه‌ڕڤانه! خاوه‌نی ژنی سه‌رکرده‌و سه‌رۆکه.
به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌و ماره‌ش له‌پێش سه‌رکرده‌ی حزبه‌سیاسیه‌کان بکوژین، که ئه‌و پۆسته‌یان لێ بۆته مۆته‌که‌و به‌شیاوی خۆیان نازانن.
یان وانه‌یه‌ک فێری ئه‌وانه بکه‌ین که پێیان وایه که‌س شیاوی ئه‌و پۆسته نیه جگه‌له بارزانی.
ئه‌وه ڕێزگرتنه له ئافره‌ت و گێڕانه‌وه‌ی شکۆ و نرخی ژنان نه‌ک ڕووتکردنه‌وه له‌سه‌ر جاده‌کان!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست